پیاوی ئازاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پیاوی ئازاد (Hür Adam)
نووسینAhmet Çetin ، Mehmet Uyar ، Mehmet Tanrısever
کاستMürşit Ağa Bağ , Ahmet Yenilmez , Taylan Güner , Bülent Polat , Orhan Aydın , Tekin Temel , Halil İbrahim Kalaycıoğlu, Mesut Çakarlı , Murat Coşkuner , Yaşar Üzer
مۆسیقاYıldıray Gürgen , Tevfik Akbaşlı
ستۆدیۆ(کان)Feza Film
ڕێکەوتی دەرچوون٧\١\٢٠١١
وڵاتتورکیا
زمانتورکی

پیاوی ئازاد ، (ناوی تەواوی : پیاوی ئازاد ؛ بدیع الزمان سەعید نوورسی) بە تورکی (Hür Adam : Bediüzzaman Said Nursi) فلیمێکی تورکیە لە ساڵی ٢٠١٠ . دەرهێنەر و بەڕێوبەری ئەم فلیمە "محەمەد تانریسەڤەر"ە. فیلمی پیاوی ئازاد باس لە ٨٠ ساڵی ژیانی زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی دەکات کە لە تورکیاوە ناوبانگی گەیشتە هەموو وڵاتانی جیهان.

ئەم فیلمە بەزۆری تیشک دەخاتە سەر زانست و ئەدەبی سەعید نوورسی وە لە دراماشەوە کراوە بە شێوەی سینەما. کاتێک کە سەعید نوورسی منداڵ دەبێت بەو زانستە زۆرەی کە دەیخوینێت ، لە سەدەمی لاواز بوونی دەوڵەتی عوسمانی و سەرهەڵدانی حکومەتی جەماوەری لەم نێوانەدا کە لە میللەتێکدایە کە ناخۆشی و شەڕی زۆری بینیوە ئەویش بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێت کە دەست بکا بە بڵاو کردنەوەی ئیسلام و ئیمان ، کە هەموو ژیانیشی بە ناخۆشی و بەندیخانە و دادگا و دوورخستنەوە لەلایەن حکومەتەوە بەسەر دەبات. وە تاکە هیوا کە بۆی مابوەوە تەلەبەکانی نوور و ئەو پەیامانە بوو کە بە پەیامەکانی نوور ناویان دەرکردووە ، وە هەوڵی زۆری دەدا تا ئەو پەیامانە بە هەموو جیهان بگەیەێنت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • www.huradam.com.tr