پۆزۆلان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆزۆلان (بە ئینگلیزی: Pozzolan) بە ئەو جۆرە ماددانە دەوترێ کە لەگەڵ ھیدرۆکسیدی کەلسیۆمدا تێکەڵ دەبن و ماددەیەکی چەسپی دروست دەکەن. پوزولانەکان لە دروست کردنی چیمەنتۆ و کۆنکریتدا بە کار دەبرێن و دەبێت بە ھۆی زیاد کردنی خۆڕاگری و تاقەتی کۆنکریتەوە. ھەروەھا بۆ دروستکردنی چیمەنتۆی پوزولانی خەرجی کەمتریش پێویستە و ژینگەش خاوێنتر دەمێنێتەوە.

چەند نموونە لە ئەو شتانەی کە وەکوو پوزولان لە کۆنکریتدا بە کار دێن بریتین لە:

  • خۆڵەمێشی چەڵتووکی برنج
  • دووکەڵی سیلیس
  • خۆڵەمێشی ھەوایی
  • زایەعاتی کوورەی ئاسنسازی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

A.M.Nevill, J.J. Brooks, Ceoncrete Technology, ISBN:8131705366, 9788131705360