پووکیی ئێسک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کووڕی پشت کە زۆرجار بە ھۆی پووکی ئێسکەوەیە

پووکیی ئێسک یان ئوستیۆپرۆزیز حاڵەتی کەم بوونەوەی پتەوی ئێسکەکانە. پووکی ئێسک دەتوانێت بە ھۆی چوونە سەری تەمەن یان حاڵەتی نەخۆشییەوە ڕوو بدات. تووش بوون بە پووکی ئێسک، مەترسی شکیانی ئێسک زۆر دەکات.[١]

ھەروەھا پووکانەوەی ئێسک (osteoporosis) دەبێتە ھۆی کورتبوونی باڵا و شکانی ئێسکەکان، حاڵەتەکە پلەی ناوەند و بەرزی ھەیە، لە حاڵەتی بەرزی نەخۆشییەکە لە دەست دانی باڵا بەشێوەیەکی بەرچاو تێبینی دەکرێت[٢] ھەرچۆنێک بێت لەوانەیە ئاگاداری کورتبوونەوە و شکانی دواوەت نەبیت چونکە %٦٦ی لە دەستدانی ئێسکەکانی دواوە بێ ئازارن و ھەستیان پێناکرێت.[٢]

لە کەسانی بەتەمەندا ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ شکانی ئێسک.[٣] ئەو ئێسکانەی کە بە زۆری تووشی شکانەکە بوون و تێبینی کراون بریتین ئێسکی بڕبڕەی پشت، ئێسکی قۆڵ (باسک)، و پشتێنەی حەوز[٤] تا شکانی ئێسکەکان ڕوودەدات لەوانەیە ھیچ نیشانەیەک بەدی نەکرێت، لەم حاڵەتەدا ئێسکەکان لەوانەیە بە شێوەیەک لاواز بن کە لە سترێس و فشارێکی ئاسایی تووشی شکان بن. لەدوای چاکبوونەوەی مرۆڤەکە لە ئێسکە شکاوەکان، لەوانەیە تووشی ئازاری درێژخایەن بێت و نەتوانێت چالاکییە ئاساییەکان وەک پێشووتر ئەنجام بدات[٣]

پووکانەوەی ئێسک لەوانەیە لەبەر کەمبوونەوەی ئێسکۆڵەکانی ناو ئێسکەکان بێت، پووکانەوەی ئێسک لەدوای وەستانی سووڕی مانگانە لە ژنان (Menopause) و وەستان و کەمبوونەوەی بەرھەمھاتنی ھۆرمۆن لە پیاوان (Andropause) ڕووبدات[٥][٦] ھەروەھا نەکردنی وەرزش یان ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی زۆر کەم یەکێکە لە ھۆکارەکان[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://emedicine.medscape.com/article/330598-overview
  2. ^ ئ ا "Height Loss | Osteoporosis Canada". Osteoporosis Canada | (بە ئینگلیزی). 2019-04-15. Retrieved 2022-03-22.
  3. ^ ئ ا ب "Handout on Health: Osteoporosis". NIAMS. August 2014. Archived from the original on 18 May 2015. Retrieved 16 May 2015.
  4. ^ Golob AL, Laya MB (May 2015). "Osteoporosis: screening, prevention, and management". The Medical Clinics of North America. 99 (3): 587–606. doi:10.1016/j.mcna.2015.01.010. PMID 25841602.
  5. ^ "Clinical Challenges: Managing Osteoporosis in Male Hypogonadism". www.medpagetoday.com (بە ئینگلیزی). 2018-06-04. Retrieved 2022-03-22.
  6. ^ andropause and Osteoporosis