پووران درەخشەندە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پووران درەخشەندە، ١٠ شوبات ٢٠١٣
لەدایکبوون
پووران درەخشەندە

(١٩٥١-٠٣-٢٧) ٢٧ی ئازاری ١٩٥١ (تەمەن ٧٢ ساڵ)
نەتەوەکورد
خوێندنگەزانستگەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران
پیشەدەرھێنەری فیلم، بەرھەمھێنەر و توێژەر و سیناریۆنووس
چالاکبوون١٩٨٦–ئێستا
پووران درەخشەندە
پووران درەخشەندە لە چوارەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی سلێمانی، ٢٠١٩

پووران درەخشەندە (٢٧ی ئازاری ١٩٥١ لە کرماشان - )، دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، توێژەر و سیناریۆنووسی سینەمای کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە ھەموو کارەکانی بە زمانی فارسی ساز کردووەتەوە. درەخشەندە لە ساڵی ١٩٨٦ەوە تاکوو ئێستا کار لەو بوارە دەکات. ئەو بەھۆی فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر کرماشان ھاتە ئاستی پڕۆفیشناڵی فیلم. درەخشەندە لە حەوتەمین فیستیڤالی سان لە سانفرانسیسکۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەھۆی فیلمی «بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن» چەندین خەڵاتی بردەوە.[١]

درەخشەندە و چاندی کوردی[دەستکاری]

درەخشەندە بەدوای کۆچی دواییی بەیتۆجان گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد بە دەربڕینی پەیامێک سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەی و کوردەکانی سەرانسەری جیھان کردەوە و وتی وەکوو کوردێک لەوە پەشیمانم کە زانیارییەکی ئێجگار کەمێکم سەبارەت بەو ھونەرمەندە ھێژایە ھەبوو.[٢]

درەخشەندە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ وەکوو داوەرێکی چوارەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی سلێمانی ھات بۆ باشووری کوردستان. ئەو لە وەتوبێژێک لەگەڵ ڕووداو وتی دەمھەوێت فیلمێک سەبارەت بە ژیانی مەستوورە ئەردەڵان بەرھەم بھێنم.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]