پلوتۆ

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

پلوتۆ ھەسارەیەکی بچووکە، دوورە لە خۆرەوە، بە شێوەیەک کە تەنھا وەک ئەستێرەیەکی ڕووناک ئەبینرێ، ھەرچەندە بچووکترین ھەسارەیە لە نۆ ھەسارەکەی کۆمەڵەی خۆر، بەڵام یەکێتی گەردوونناسی نێودەوڵەتی ھەڵسا بە دووبارە پێناسە کردنی زاراوەی 'ھەسارە' لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، بەم شێوەیە پلوتۆ بە ھەسارەیەکی بچووک دانرا و ژمارەی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆریش بوون بە ھەشت ھەسارە. دوو مانگی بچووک ومانگێکی گەورەی ھەیە، کە ناوی شارۆنە، قەبارەکەی ئەگاتە دوو لە سێی قەبارەی پلوتۆ. زۆربەی زانایانی گەردوونناسی بە ھەسارە ناوی نابەن، بەڵکو بە پاشکۆیەکی ھەسارەی نیپتۆن ئەی ژمێرن، تاکە ھەسارەشە کە تاوەکو ئێستا ھیچ گالیسکەیەکی بۆشایی ئاسمان گەشتی بۆ نەکردووە، بەھۆی دوورییەکەی.

پلوتۆ ئەم ھەسارە نەناسراوەیە، کە سروشتەکەی لەگەڵ ھەموو ھەسارەکانی جیایە لە کۆمەڵەی خۆر، لەدوای دۆزینەوەی زانایان وایان ئەزانی، کە دوای ١٠ ساڵ لەناو ئەچێ، بەڵام دواتر سەریان سوڕما لە مانەوەی، بەڵکو سات لەدوای سات بەھێزتر بوو. ھەرچەندە پلوتۆ لە سەرتادا ھەسارەی ھەشتەمین بوو بۆ دووری لە خۆر بەڵام بەھۆی یەکتربڕینی لە خولگەکەی لەگەڵ خولگەی ھەسارەی نیپتۆن بوو بە ھەسارەی نۆیەم.

[دەستکاری] ھەندێ زانیاری ژمارەیی

  • ئەگەر لەسەر زەوی کێشت ٧٠ کیلۆگرام بێت ئەوا لەسەر پلوتۆ ئەبێت بە ٤ کیلۆگرام.
  • ماوەی ناوەندی لە خۆرەوە ئەگاتە نزیکەی ٥.٩١٤.١٨ ملیۆن کم\چرکە، نزیکترین ماوەی بۆ زەوی ٢٨،٨ یەکەی گەردوونییە.
  • خێرایی مامناوەندی خولگەیەکی ٥،٤ کم\چرکەیە.
  • ماوەی خولانەوەی ھەسارەکە بەدەوری خۆی، ١:٢٣ کاژێرە.
  • نیوەتیرەی ١١٥٣ کیلۆمەترە. (٠،١٨ی نیوەتیرەی زەوی).
  • پلەی گەرمی سەر ھەسارەکە -٢٣٠ پلەی سەدییە (٤٣ کڵڤن).
  • ژمارەی مانگە پاشکۆکانی ٣ مانگە.
  • ھەر خولانەوەیەکی بەدەوری خۆردا ٢٤٨ ساڵی زەویی پێ دەچێت.

[دەستکاری] ناوی پلوتۆ

لە سەرەتاوە زۆر ناو دیاری کران لەوانە زیۆس، ولۆیل، کڕۆناس، و مینریڤا، ناوی پلوتۆش لە لایەن ڤینیتیا بەرنی، ناوی پلوتۆش لە لایەن کچەخوێندکارێکی تەمەن ١١ ساڵ لە ئۆکسفۆردەوە پێشنیار کرا کە بە یۆنانی یەکێک لە ناوەکانی خوای ژێرجیھانە. دوای مشتومڕێکی زۆر لە ساڵی ١٩٣٠ ئەم ناوەی بۆ دیاری کرا.

[دەستکاری] سەرچاوەکان

  1. ڕادیۆ نەوا، ھەسارەی پلوتۆ. خوێندنەوەی ٢٦-١٠-٢٠٠٩.
  2. ویکیپیدیای ئینگلیزی.

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر