پشتێشە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەشە‌کانی پشت

پشتئێشە (بە ئینگلیزی: Back pain) ھۆی زۆری ھەیە، لەوانەیە لە ئەنجامی برینداربوون بێت، لەوانەشە لەبەر ھەڵگرتنی شتی قورس بێت، یان جووڵەیەکی ناڕێک، ئەم شتانە دەبنە ھۆی ژانێکی تیژ لەپشتدا کە لە ئەنجامی برینداربوون ڕوو دەدات لەوانەیە چەند مانگێک بخایەنێ، بەلام ژانی بەردەوام ماوەیەکی درێژ دەخایەنێ.

ھەندێ ئیش پێویست دەکات بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر پێ ڕاوەستی یان وا پێویست دەکات چەند کاژێرێ لەسەر کورسی بەرامبەر کۆمپیۆتەر دابنیشی، لەھەر حاڵەتدا ئەم کارە ئەنجامەکەی دەبێتە پشتئێشە.

ھۆکارەکان[دەستکاری]

وەستان بۆ ماوەیەکی درێژ.

  • پاڵەپەستۆی کار.
  • دانیشتن لەسەر کورسییەک کە پاڵپشتی نەبێت یان کەم بێت.
  • خاو وەستان یان دانیشتن.

پشتئێشە لە شوێنی کاردا[دەستکاری]

  • دڵنیابە کە کورسییەکەت پاڵپشتی چاکی ھەیە.
  • گورج و ڕێک لەسەر کورسی دابنیشە.
  • ئەگەر لەسەر کۆمپیۆتەر کار دەکەیت با کۆمپیۆتەرەکەت لە ئاستێکی گونجاو بێت بۆ چاپکردن.
  • جۆری جووڵەت بگۆڕە، چونکە گۆڕینی جووڵەمپشوو بەپشت دەدات لە ئەنجامدانی یەک جۆرە جووڵە بۆ ماوەیەکی درێژ.

چەند ڕێگایەک بۆ پشوودان بە پشت لە دەرەوەی شوێنی کار[دەستکاری]

  • ھەوڵ بدە کێشت لە ئاستێکی مامناوەندی ڕابگری.
  • ھەمیشە ڕێک دابنیشە یان ڕاوەستە، پشتئێشە لەوانەیە لە ئەنجامی نووستن بێت لەسەر دۆشەکی ناڕێک، یان خاودانیشتن، یان تەماشاکردنی تەلەڤیزیۆن بۆ ماوەیەکی درێژ، ھتد…
  • بەشێوەیەکی ڕێکوپێک مەشق بکە، مەشق ماسوولکەکانی پشت بەھێز دەکات.
  • با جێگەی خەوت توندوتۆڵ بێت.