پرێمیەرلیگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پرێمەر لیگەوە ڕەوانە کراوە)
خوولی نایابی ئینگلیزی - پڕیمەڕلیگ
لۆگۆی خوول
دامەزراندن٢٠ - ٢ - ١٩٩٢؛
(٢٩ ساڵ)
ناوچەئینگلتەرا
ژمارەی تیمەکان٢٠
شیاو بۆخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
- پلەی ١ تا ٣

خولی ئەورووپا
- پلەی ٤ و ٥

خولی کۆنفرانسی ئەورووپی - پلەی ٦ و ٧
جامی نێوخۆییجامی یەکێتی ئینگلتەرا
قەڵغانی خێرخوازی یەکێتی ئینگلتەرا
جامی کارەباو
کۆتا پاڵەوانمانچستەر سیتی (شەشەمین نازناو)
سەرکەوتووترین یانەمانچستەر یونایتد (١٣ نازناو)
بێژەری تەلەڤیزیۆن
دروشمNo room To racism (هیچ شوێنێک نییە بەناوی ڕەگەزپەرستی)
ماڵپەڕی فەرمیpremierleague.com

پرێمیەڕلیگ - خوولی نایابی ئینگلیزی (بە ئینگلیزی: Premier League) پاڵەوانێتییەکە لەسەر ئاستی پیاوان بۆ خولی یانەکانی ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت، ساڵانە ٢٠ یانە بەشدار دەبن، ئەم پاڵەوانیەتیە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٨٨٨ بەڕێوەچوو لە ژێر ناوی ″English First Divison - بەشی یەکی ئینگلیزی″ ناسراو بوو بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ بەدواوە نوێکرایەوە و ناسرا بە خوولی نایابی ئینگلیزی.

بەپێی یاسای ئەم خولە چوار یانەی ڕیزبەندی یەکەم بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکەن. کۆتا سێ یانەی ڕیزبەندییەکەش دادەبەزنە خولی پلەیەکی ئینگلتەرا ناسراو بە چامپیۆنزشیپ

لە سەرەتای دەستپێکی پرێمەڕلیگەوە واتە لە دوای وەرزی ١٩٩٢/١٩٩٣، ٤٩ یانەی جیاواز بەشداریان لە خولەکە کردووە کە ٤٧ یانەیان ئینگلیزین و دوو یانەش وێلزی بوون.

براوەکان (لە دوای وەرزی ١٩٩٢/١٩٩٣)[دەستکاری]

ناوی یانە ژمارەی بردنەوەی نازناو ساڵەکانی بردنەوەی نازناوەکە
مانچستەر یونایتد ١٣ ١٩٩٣ , ١٩٩٤ , ١٩٩٦ , ١٩٩٧ , ١٩٩٩ , ٢٠٠٠ , ٢٠٠١ , ٢٠٠٣ , ٢٠٠٧ , ٢٠٠٨ , ٢٠٠٩ , ٢٠١١ , ٢٠١٣
مانچستەر سیتی ٧ ٢٠١٢ , ٢٠١٤ , ٢٠١٨ , ٢٠١٩ ، ٢٠٢١ ، ٢٠٢٢ ، ٢٠٢٣
چێڵسی ٥ ٢٠٠٥ , ٢٠٠٦ , ٢٠١٠ , ٢٠١٥ , ٢٠١٧
ئاڕسناڵ ٣ ١٩٩٨ , ٢٠٠٢, ٢٠٠٤
بڵاكبێڕن ڕۆڤڕس ١ ١٩٩٥
لیستەر سیتی ١ ٢٠١٦

ئامارەکان - دوای وەرزی ١٩٩٢/١٩٩٣[دەستکاری]

  • ئالان شیرەر یاریزانی پێشووی نیوکاسڵ بە گۆلکاری مێژووی خوولەکە دادەنرێت بەتۆمارکردنی ٢٦٠ گۆڵ.
  • گارێذ باڕی یاریزانی پێشووی وێست بڕۆمیچ ئاڵبیۆن هەڵگڕی نازناوی زۆرترین یاری لە خوولەکەدا هەیە وەک یاریزان بە کۆی ٦٥٣ یاری.

پاڵەوانانی خوول ﴿١٨٨٨ - ئێستا﴾[دەستکاری]

یانەی پاڵەوان جاری بەدەست ھێنراو
مانچستەر یونایتد ٢٠ جار
لیڤەرپووڵ ١٨
ئارسناڵ ١٣
ئێڤەڕتن ٩
مانچستەر سیتی ٩
ئەستۆن ڤێلا ٧
سەندەرڵاند ٦
چێڵسی ٦
شێفێڵد وێنزدای ٤
نیوکاسڵ یونایتد ٤
بلاکبێرن ڕۆڤڕز ٣
لیدز یونایتد ٣
ووڵڤەرهامپتن ٣
شەیفیڵد تاون ٣
دێڕبی کاونتی ٢
تۆتنھام ھۆتسپێر ٢
بێڕنلی ٢
پۆڕتسمۆس ٢
بڕیستۆن نۆڕث ئێند ٢
نۆتێنگهام فۆڕیست ١
ئایپسویچ تاون ١
وێست بڕۆمیچ  ١
شێفیڵد یونایتد ١
ڵێستەر سیتی ١

گۆڵکارانی خوول[دەستکاری]

گۆلکارانی پڕیمەڕلیگ لە ١٩٩٢/١٩٩٣ - ئێستا

یاریزان یانە وەرز ژمارەی گۆلەکان
تێدی شەنگەھام تۆتنھام هۆتسبڕ ١٩٩٢/١٩٩٣ ٢١
ئاندی کۆڵ نیوکاسڵ یونایتد ١٩٩٣/١٩٩٤ ٣٤
ئالان شیرەر بلاکبێڕن ١٩٩٤/١٩٩٥ ٣٤
ئالان شیرەر بلاکبێڕن ١٩٩٥/١٩٩٦ ٣١
ئالان شیرەر نیوکاسل یونایتد ١٩٩٦/١٩٩٧ ٢٥
دوین دبلن ومایکڵ ئۆین وکرێس ستۆن کۆڤنتری ستی ویانەی لیڤەر پوول وبلاکبێڕن ١٩٩٧/١٩٩٨ ١٨
جێمی فلۆید ومایکڵ ئۆین ودوایت ڕۆک لیدز یونایتد ویانەی لیڤەرپوول ویانەی مانچستەر یونایتد ١٩٩٨/١٩٩٩ ١٨
کێڤن فلیپس سەندەرڵاند ١٩٩٩/٢٠٠٠ ٣٠
جێمی فلۆید یانەی چێڵسی ٢٠٠٠/٢٠٠١ ٢٣
تێری ھێنری وئالان شیرەر ئارسیناڵ ونیوکاسڵ ٢٠٠١/٢٠٠٢ ٢٤
ڕۆد ڤان نێستەڕۆی یانەی مانچستەر یونایتد ٢٠٠٢/٢٠٠٣ ٢٥
تێری ھێنری یانەی ئارسیناڵ ٢٠٠٣/٢٠٠٤ ٣٠
تێری ھێنری یانەی ئارسیناڵ ٢٠٠٤/٢٠٠٥ ٢٥
تێری ھێنری یانەی ئارسیناڵ ٢٠٠٥/٢٠٠٦ ٢٧
دیدییە دڕۆگبا یانەی چێڵسی ٢٠٠٦/٢٠٠٧ ٢٠
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یانەی مانچستەر یونایتد ٢٠٠٧/٢٠٠٨ ٣١
نیکۆڵا ئەنێڵکا یانەی چێڵسی ٢٠٠٨/٢٠٠٩ ١٩
دیدییه دڕۆگبا یانەی چێڵسی ٢٠٠٩/٢٠١٠ ٢٩
کاڕڵۆس تێڤێز و دیمێتار بێرباتۆڤ مانچستەر سیتی و مانچستەر یۆنایتد ٢٠١٠/٢٠١١ ٢٠
ڕۆبن ڤان پێرسی یانەی ئارسیناڵ ٢٠١١/٢٠١٢ ٣٠
ڕۆبن ڤان پێرسی یانەی ئارسیناڵ ٢٠١٢/٢٠١٣ ٢٦
لویس سواڕێز یانەی لیڤەرپووڵ ٢٠١٣/٢٠١٤ ٣١
سێرجیۆ ئەگوێرۆ یانەی مانچستەر سیتی ٢٠١٤/٢٠١٥ ٢٦
ھاری کەین یانەی تۆتنھام ٢٠١٥/٢٠١٦ ٢٥
ھاری کەین یانەی تۆتنھام ٢٠١٦/٢٠١٧ ٢٩
محەممەد سەڵاح یانەی لیڤەرپووڵ ٢٠١٧/٢٠١٨ ٣٢
ئۆبامیانگ و مانێ و سەڵاح ئارسیناڵ و لیڤەرپووڵ ٢٠١٨/٢٠١٩ ٢٢
جیمی ڤاڕدی یانەی لێستەر سیتی ٢٠١٩ /٢٠٢٠ ٢٣
٢٠٢٠ /٢٠٢١
مانچستەر سیتی ٢٠٢١ /٢٠٢٢
ئێڕلینگ هاڵاند مانچستەر سیتی ٢٠٢٢/٢٠٢٣
٢٠٢٣/٢٠٢٤
ئالان شیڕەڕ لە میانەی ڕاهێنان لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتد

گۆلکارە مێژووییەکانی پڕیمەڕلیگ[دەستکاری]

ناوی یاریزان ژمارەی گۆل
ئالان شیرەر ٢٦٠
وەین ڕوونی ٢٠٨
ئەندرێو کۆڵ ١٨٧
فڕانك لامپاڕد ١٧٧
تیێری ھێنری ١٧٥

سەرچاوەکان[دەستکاری]