پاھەلی (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاهەلی
پۆستەری سینەما
دەرھێنەرئامۆل پالیکار
بەرھەمھێنەرGauri Khan
شانۆنامەSandhya Gokhale
چیرۆکVijayadan Detha
Sandhya Gokhale
ئامۆل پالیکار
ئەکتەرانشاروخ خان
جولی چاولا
ڕانی موکەرجی
ئانوپام خێر
ئەمیتاب باچان
سونێل شیتی
Rajpal Yadav
چیڕۆکخوانناسورەدین شا
مۆسیقاSongs:
M. M. Kreem
Background Score:
Aadesh Shrivastava
وێنەگری سینەماییRavi K. Chandran
مۆنتاژئەمیتاب شکولا
بڵاوکردنەوەRed Chillies Entertainment
دەرچوون٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥
ماوەی فیلم١٤١ خولەک
وڵات ھیندستان
زمانهیندی
تێچوون٢.٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی
داھات٢.٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی

پاھەلی(Paheli) فیلمێکی فەنتازی و ئەفسانەیی هیندییە. لەساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن ئامۆل پالیکار (Amol Palekar) کاری دەرهێنانی بۆکرا. فیلمەکە لە نواندنی شاروخ خان و ڕانی موکەرجی و ئانوپام خێر. فیلمەکە دوو خەڵاتی فیلم فێری بەدەستهێنا لە باشترین گۆرانبیژی پلەی باکی نێر و باشترین دەقی شیعر لەگەڵ چەندەها خەڵاتی دی.

چیڕۆکی فیلم[دەستکاری]

فیلمەکە لە جۆری ئەفسانەییە، و چیڕۆکی فیلمەکە بە هاوسەرگیری Kishanlal (شارۆخ خان) و Lachchi (ڕانی موکەرجی) دەست پێ دەکات کە لەدەستپێکی فیلمەکە چەندین دیمەنی ئەفسانە و داستانئامێزی دەبینرێت ، Kishanlal ئەو کوڕەیە کە زۆر لەباوکی دەترسێت بۆیە هەر لەشەوی هاوسەرگیرییشەوە خەریکی کارە بازرگانییەکانی باوکی دەبێت و بۆ بەیانییەکەشی دەڕواتە گەشتێکی ٥ ساڵە و خێزان و ژنەکەی جێدەهێڵێت کە لاچچی (ڕانی) ئەوە دەزانێت هەست بە داڕمانێکی زۆر دەکات ، بۆبەیانییەکەی کریشانلال ماڵەوە جێدەهێڵێت بۆ گەشتە ٥ ساڵییەکەی بەمەبەستی پەرەپێدان بە بازرگانی باوکی لەڕێگادا خێوێک دەبینێت و وتووێژی لەگەڵ دادەکات کە خێوەکەپێشتر لاچچی بینیوە و ئەوی خۆشویستووە کە دەزانێت کریشانلالی هاوسەری خۆی دەکاتە سەر شێوەی کریشانلال و دەگەڕێتەوە و بەباوکیشی دەڵێت کە ڕؤژانە ٥ سکەی زێڕی پێدەدات لەبڕی ئەوەی بچێتە دەرەوەی لادێیەکەیان بۆ بازرگانی بەمەش باوکی ڕازی دەبێت وە دێوەکە تەواوی ڕاستییەکە بە ڕانی دەڵێت و هەستی خۆی بەرامبەر بە ئەو دەردەبڕێت بەمەش هەردووکیان دەکەونە داوی خۆشەویستی ئینجا ساڵ دەڕوات .... (ئەمە تاکوو ناوەڕاستی فیلمەکەیە interval) لەبەشی دووەمی فیلمەکە ڕانی دووگیان دەبێت لە دێوەکە و کە Kishanlal لە کۆمەڵگای بازرگانییەکە پێی دەگات کە ژنەکەی دووگیانە بە خێرایی دەگەڕێتەوە ، کە دەگەڕێتەوە ماڵ خەڵکەکە دەبینن دوو کەس هاوشێوەی خۆیان بە Kishanlal دادەنێن بۆیە دەڵێن دەبێت بچین بۆلای پاشا بەڵام لە ڕێگادا گەریدەیەک یان شوانێک دەبینن کە ئەمیتاب ڕۆڵی دەگێڕێت بەچەند فێڵێک بۆیان ڕووندەکاتەوە کە کێ Kishanlalی ڕاستییە لەکۆتاییدا بەهۆی فێڵەکانی گەریدەکەو و خۆشەویستی دێوەکە بۆ لاچچی (ڕانی) دێوەکە دەکەوێتە تەڵەکەو دەچێتە ناو بوتڵی شووشەیەکەوە کە گەریدەکە پێشتر پێیانی وت کێ ژنەکەی خۆشدەوێت دەبێت بچێتە ناو ئەو بووتڵەوە ، دوای ئەوەی دێوەکە دەکرێتە ناو شووشەکەوە Kishanlalی ڕاستەقینە بوتەڵەکە فێدەدات بەڵام بوتڵەکە لەلایەن منداڵانەوە دەکرێتەوە و ئەوجارە دێوەکە دەچێتە ناو جەستەی Kishanlalی ڕاستەقینە و فیلمەکە بەمە کۆتایی دێت کە دێوەکە بەجەستەی Kishanlalەوە دەچێتە لای لاچچی و دووبارە دەست بەژیانە خۆشەکەیان دەکەنەوە.

بەشداربووان[دەستکاری]