پاڵتۆ (چیرۆک)
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
چیرۆکی پاڵتۆ (بە ڕووسی: Шинель ، بە ئینگلیزی: The Overcoat) دوا شاکاری نیکۆلای گۆگۆلە و لە ساڵی ١٨٤٢ بڵاو بووەتەوە. کورتە چیرۆکی پاڵتۆ بە قۆناخێکی گرینگی گەشەکردنی ئەدەبی ڕیالیزمی دەناسرێت لەسەدەی نوزدھەمدا، ھەموو بنەما و مەرجەکانی کورتەچیرۆکی لە خۆوە گرتووە ھەر بۆیەش کراوەتە بنەمای مێژویی بۆ دەست نیشان کردنی سەرھەڵدانی کورتەچیرۆک. ناوەرۆکی پاڵتۆ ئەوەیە سروشتی مرۆڤ ھەمیشە پێویستی بە میھرەبانی، بەزەیی و برایی ھەیە.
نووسەری مەزنی ڕووس دوستۆفسکی دەربارەی گرینگی چیڕۆکی پاڵتۆ وتوویەتی:
- ئێمە ھەمومان لەژێر پاڵتۆکەی گۆگۆل ھاتوینەتە دەرێ. (We all came out from under Gogol's 'Overcoat)
سەرچاوەکان [دەستکاری]
- بنەماکانی چیڕۆک نوسین و کورتەیەکی چیڕۆکی پالتۆ - مستەفا ڕابەر، ماڵپەڕی کڵاوڕۆژنە، سەردانی ١٢/٧/٢٠٠٩