پانچۆ ڤیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پانچۆ ڤییا

خۆسییە دۆرۆتیۆ ئارانگوا ئارامبۆلا ناسراو بە پانچۆ ڤییا (ماوەی ژیان:٥ی حوزەیرانی ١٨٧٨ تاکوو ٢٠ی تەمموزی ١٩٢٣) ، یەکێک بووە لە دیارترین سەرکردە شۆڕشگێڕەکانی مەکسیک، لە ٥ی حوزەیرانی ساڵی ١٨٧٨ لەدایک بووە، شۆڕشێکی زۆری لەمەکسیک بەرپاکردووە ھەر بۆیە جووتیاران و ھەژارەکان نازناوی ڕۆبن ھوودی مەکسیکیان لێناوە بەڵام لەڕوانگەی سیاسەتمەداران دووژمن و تێکدەربووە. بانشۆ فییا بەھەژاری لەیەکێک لە گوندەکانی لاس میراس پەروەردەکراوە و لەبەر ھەژاری نەیتوانیوە لەقوتابخانە بخوێنێ و دەستی کردووە بە قەسابی، کاتێک کە بەوەی زانیوە خاوەنی یەکێک لە گێڵگەکان خوشکەکەی لاقە کردووە، ئەو پیاوەی کوشتووە و سواری ئەسپەکەی بووە و ھەڵھاتووە بۆ ناوچە شاخاویەکان، ھەر لەو ڕۆژەشەوە ناوی خۆی لە خۆسییە دۆرۆتیۆ ئارانگوا ئارامبۆلا وە گۆڕیوە بۆ بانشۆ فییا. بانشۆ فییا دوای ئەوەی ئەو خاوەن گێڵگەیەی کوشتووە و ھەڵھاتووە بووە بە پیاوێکی ئەفسانە و نەجگەرەی کێشاوە و نە مەی خواردۆتەوە بەڵام ھەرگیز دوودڵی نەکردووە لە کوشتن و سووپایەکی بجوکی پێکەوەناوە و ژمارەیەک ھێرشی کردۆتە سەر چینە دەوڵەمەندەکان و لەھەموو ھێرشێکیشدا دەسکەوتەکانی دابەشکردووە بەسەر پیاوەکانی و ھەژارانی ناوچەکە. بانشۆ فییا ساڵی ١٩١٠ بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ فرانسیسکۆ مادیرۆ بۆتە سەرکردەیەکی سەربازی لە شۆڕشەی کە بۆتە ھۆی لابردنی سەرۆکی مەکسیک، بەھۆی لێھاتوییەوە پلەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ عقید، دوای چەند مانگێک بەپیلانێک تۆمەتی ناپاکیان داوەتە پاڵی و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، بەڵام توانیوێتی لە زیندانی سەربازی ھەڵبێت و ڕوبکاتە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا. بانشۆ فییا جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە بۆ مەکسیک و سوپایەکی ٣٥ ھەزار سەربازی پێکھێناوە و شۆڕشی بەرپاکردووە و شۆڕشەکەی سەرکەوتوو بووە بەڵام ناکۆکی لە نێوانی و لەنیوان ئیمیلیۆ کارانزادا دروستبووە و شاری مەکسیکۆ سیتی پایتەختی داگیرکردووە و لەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتیدابووە دەستیکردووە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر جوتیاران و ھەژاراندا. بانشۆ فییا و پیاوەکانی ساڵی ١٩١٦ شارۆچکەیەکی سنووری ئەمریکای داگیرکردووە و سەرۆکی ئەمریکای ئەو کاتە فەرمانی کردووە ھێزێکی سەربازی ڕەوانەی ئەو ناوچەیە بکرێت و بەزینوێتی بێت یان بەمردوێتی بانشۆ فییا دەستگیربکەن بەڵام ھەڵمەتە سەربازیەکەی ئەمریکا شکستی ھێنا و نەیانتوانی بانشۆ فییا دەستگیربکەن. ساڵی ١٩٢٠ بانشۆ فییا خۆی ڕادەستی ھێزەکانی حکومەتی وڵاتەکەی کرد، ھەرچەندە لەلایەن ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاوە داواکرابوو بەڵام دادگایی نەکرا چونکە نازناوی قارەمانی نیشتیمانی پێدرابوو ھەر بۆیە حکومەتی مەکسیک لێبوردنی بۆدەرکردووە و موچەشی بۆ بڕیوەتەوە و ئەویش لەکەشێکی ھێمن و ئاشتیدا لە گێڵگەکەی خۆیی کاری کردووە تاکو لە ٢٠ی تەمموزی ساڵی ١٩٢٣ لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە[دەستکاری]