پارتی سەربەستیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پارتی سەربەستیی کوردستان، پارتێکی ڕاستی لیبرال و نەتەوەییە. کە لە ڕۆژی ٢٨ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٠٥ی کوردی بەرامبەر بە ١٧ی شوباتی ٢٠٠٦ی زایینی بە بیرۆکەی عارف باوەجانی و بە بەشداری چەندین لاوی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان دامەزراوە. پارتی سەربەستیی کوردستان، پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازە کە ڕووی خەبات و تێکۆشانی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.

دامەزراندنی ئەم پارتە بەرھەمی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و ڕژیمەکانی پێشووتری زاڵ بە سەر ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.[ژێدەر پێویستە]

پارتی سەربەستیی کوردستان ھەوڵ دەدات کە بیر و ھزری نەتەوەیی لە کوردستان بڵاو بکاتەوە و گەشە بە ئەو بیرە لە ناو لاوان و تازە پێگەیشتوان بدات.

درووشمی ئیستراتیژیکی ئەم پارتە پێکھێنانی کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆیە لە ڕۆژھەڵاتی نیشتیمان، ھەروەھا ئامانجی دواڕۆژی پارتی سەربەستیی کوردستان جێگیرکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە لەو بەشەی کوردستان.

بناغە و بنەمای خەبات و تێکۆشانی پارتی سەربەستیی کوردستان لەسەر پێوەرە مرۆڤایەتییەکانی مافی مرۆڤ و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ دامەزراوە، ھاوکات لەسەر ئەو پێوەرانە خەبات بۆ پیکھێنانی دەوڵەتی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەکات.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]