پاراسایکۆلۆژی
| ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ ژێدەرێک یان سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێ سەرچاوەکان لەوانەیە داوای ژێدەریان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
وشەی پاراسیکۆلۆژیا بەواتای لەودیو دەروون دێت. ئەم زانستە لەو دیاردە نائاساییانە دەکۆڵێتەوە کە دوور لە جیھانی فیزیک یان جیھانی ماددی ڕوو دەدەن وەک "پێشبینی"، تنبوو بیرگۆرکێ ( تلباسی)، خوێندنەوەی بیر(قراوە الافکار). لەکۆنەوە مرۆڤ درکی بەم دیاردە نائاساییانە کردووە و خەڵکانێکی زۆریش ھەبوون کە لەوبوارەدا دەستێکی باڵایان ھەبووە. لە کۆندا جادووکەرەکان و کاھینەکان سەرگەرمی بوارەکانی پاراسایکۆلوژیا بوون بەڵام لەو سەردەمەدا بە جادوو و ئەفسوون ناوزەند کراوە و لێکۆلینەوەی زانستی لەبارەیەوە ئەنجام نەدراوە.
[دەستکاری] سەرھەڵدان
دەربارەی سەرچاوەی دەرکەوتنی ئەم دیاردانە گەلێک بیرو بیروڕا ھەیە، ھەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەتای پڕاکتیزەکردنی بوارەکانی پاراسایکۆلوژیا دەگەڕێتەوە بۆ پەیڕەوکەرانی ئاینی (ڤیدا) لە ھیندستان، ھەندێکی دیکەش پێیان وایە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی فیرعەونە کۆنەکان. بەڵام مێژوو پێمان دەڵێت لەناو زۆرینەی گەلانی دونیادا پاراسایکۆلۆژی ھەبووە، بەڵام وەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد لەو سەردەمانەدا بە ئەفسون و جادوو ناوزەند کراوە.
[دەستکاری] پاراسایکۆلۆژیا لەسەردەمی نوێدا
دوای ئەوەی لێکۆلینەوەکان سەبارەت بە دەروونزانی لە خۆرئاوا گەشەیەکی زۆری بەخۆوە دی پاراسایکۆلۆژیا ڕێرەوێکی دیکەی وەرگرت، بەجۆرێک توانرا لێکدانەوەی زانستی بۆ ئەنجام بدرێت لەو نێوەندەشدا زانایانی ئەم بوارە بوونی ھێزە لەڕاددەبەدەرەکانیان کرد بە دوو بەشەوە: یەکەمیان/ ئەو کەسانەن کە خۆیان خاوەنی ھێزێکی لەڕاددەبەدەرن واتە بەشێوەیەکی خۆڕسک ئەو توانایەیان ھەیە. دووەمیان/ ئەو کەسانەن کە لەڕێگەی ڕاھێنانەوە توانا لە ڕاددەبەدەرەکانیان تیادا دەرئەکەوێت.