وێنەکانی گووگڵ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئەنجامی گەڕانکاری وێنەکانی گووگڵ بۆ وێنەکانی ویکیپیدیا

وێنەکانی گووگڵ (بەئینگلیزی:Google Images) یەکێکە لە خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیای گووگڵ ، بەکارهێنەرانی ئەم خزمەگوزاریە دەتوانن بگەڕێن بەدوای وێنەکان کە لە گشت سایەتە جیهانیەکان بەرزکراونەتەوە ئەم خزمەگوزاریە بۆ بەکارهێنەر دەستەبەر کراوە بێ ئەوەی ئەو بەکارهێنەرە هەژماری گووگڵی هەبێت بۆیەکەمینجاریش لە تەمموزی ٢٠٠١ بوو ئەم خزمەتگوزاریە خرایە بەردەست بۆ بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاریەکانی گووگڵ لە ئێستادا زۆرێ لەماڵپەڕەکانی جیهانی لە کێبڕکێی ئەم خزمەتگوزاریەن لەوانە فلیکر و گەڕانکاری وێنەیی یاهوو ، لەیەکەم ساڵی ئەم خزمەتگوزاریەی گووگڵ واتە لەساڵی ٢٠٠١ زۆرتر لە ٢٥٠ ملیۆن وێنە هەبوون بۆ گەڕان و بینین وە تا لەساڵی ٢٠١٠ گەیشتە ١٠ بلیۆن وێنە

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]