ویڵیام ھیووەڵ

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
ویڵیام ھیووەڵ (١٧٩٤ – ١٨٦٦)

ویڵیام ھیووەڵ (William Whewell – لەدایکبوون: ١٧٩٤، مردن: ١٨٦٦) خەڵکی ئینگلیز، زۆرزان، زانستیار، کەشە، فەیلەسووف، ئایینناس و دیرۆکناسی زانست بوو. ئەو کارتێکەرییەکی زۆری لەسەر زانستیارە گەورەکانی ڕۆژگاری خۆی بوو: جۆن ھێرشڵ، چارڵز داروین، چارڵز لیەڵ و مایکڵ فارادەی. ھەروەھا ئەو داھێنەری ھەندێک زاراوەیە کە ئەمڕۆژە بەکاردەھێنرێن، بەرچاوترینیان وشەی scientist (= زانستیار) ە (لە ساڵی ١٨٣٣دا).

[دەستکاری] ژیان و کار

ھیووەڵ لە بنەماڵەیەکی ھەژار لە لەنکەستێر لەدایکبوو. باوکی دارتاشێک بوو کە دەیخواست کوڕەکەی لە داھاتوودا کارەکەی بگرێتە بەر، بەڵام ئەو ڕاتبەیەکی لە زانکۆی ترینیتی‌ وەرگرت و بۆ خوێندن چوو بۆ ئەوێ (ساڵی ١٨١٢). دواتریش بوو بە مامۆستای زانکۆ.

ساڵی ١٨٦٦ لە ئەسپ داکەوت و مرد.

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر