ویکیپیدیا:ھەگڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەگڵ
ھەگڵ، وەشانی ٣.٠.٠
دانەر(ان)ی سەرەتاییGurch
پەرەپێدەر(ان)ئادەم شۆرلاند، پێتر بێنا، ئێت ئال.
یەکەم وەشان٢٠٠٨؛ ١٦ ساڵ لەمەوپێش (٢٠٠٨)
وەشانی جێگیر٣.٣.٣
ڕەوشی پەرەپێدانچالاک
نووسراوە بەسی++، پایتن
سیستەمی بەکارخەریویندۆوز ٢٠٠٠ و دواتر، لینوکس، ماک ئۆ ئێس
زمانەکان٣٥ زمان[١]
مۆڵەتنامەGPL
وێبگەgithub.com/huggle

ھەگڵ براوسەرێکە کە بۆ سەرانسەری پرۆژەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا دروست کراوە و دۆزینەوە و گەڕاندنەوە یاخوود پووچەڵکردنەوەی دەستکارییە ڕووخێنەرەکان ئاسان دەکات. ھەموو کەسێک دەتوانێت ھەگڵ لای خۆی دابگرێت و چاودێری دەستکارییەکان بکات، بەڵام مافی گەڕاندنەوە پێویستە بۆ ئەوەی بێ بەربەست بەرنامەکە بەکاربێت.

ئامانجی سەرەکی ئەم بەرنامەیە ڕاگرتنی خراپکاری و دەستکاری ڕووخێنەرە لە ویکیپیدیا، تاکوو ویکیپیدیا ھەر بە کراوەیی و بە خۆڕایی بمێنێتەوە و ببێتە سەرچاوەیەکی جێباوەڕ و بەھێز.

ھەگڵ بەرنامەیەکە کە دەتوانێت خۆی فێری شتی نوێ بکات و بەکارھێنەران بناسێتەوە و بەکارھێنەرە جێباوەڕەکان بخاتە پێڕستی سپییەوە. ئەم بەرنامەیە چەند میکانزمێکی جیاجیا بەکاردێنێت بۆ دۆزینەوە و ناسینەوەی خراپکارییەکان و چاودێری دەستکارییەکان دەکات لە ڕێگەی دوایین گۆڕانکارییەکانەوە.

دەستپێکردن[دەستکاری]

پێش بەکارھێنان، بەکارھێنەران پێویستە پەڕەی فێرکاری بخوێننەوە و خۆیان فێر بکەن کە ھەگڵ چییە، بۆچی بەکاردێت و چۆن بەکاردێت. ھەگڵ بۆ بەکارھێنەرە نوێ و تازەکارەکان پێشنیار نەکراوە، ئەوانەی دەیانەوێت ئەم بەرنامەیە بەکاربەرن پێویستە بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ خراپکاری و دەستکاریی ڕووخێنەر دەکەن. پێویستە بزانرێت کە مافی گەڕاندنەوە مافێکی گرنگە کە بەکارھێنەرانی ھەگڵ ھەیانبێت، ھەرچەندە پێویست نییە، بەڵام ئەگەر ویسترا بەرنامەکە بە تەواوی بەکاربێت بەبێ ھیچ بەربەستێک، پێویستە بەکارھێنەر ئەو مافەی بدرێتێ. ئەگەر مافی گەڕاندنەوەت پێویستە، داوا لە بەڕێوەبەرێک بکە.

ژێدەرەکان[دەستکاری]

  1. ^ "list of languages". huggle.wmflabs.org.