ویکیپیدیا:گلەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی گلەم

گلەم بە ئینگلیزی: GLAM (کورت کراوەی:Galleries، Libraries، Archives، Museums) پرۆژەیەکە لە ویکیمیدیادا کە بە ھاوکاریی ڕێکخراوە کلتوورییەکان ھەوڵ دەدات بۆ کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی ناوەرۆکی گالەرییەکان، کتێبخانەکان و ئارشیڤەکان. مەرجی سەرەکیی بڵاوکردنەوەی ئەم ناوەرۆکانەش ئەوەیە کە ئازاد بن و مافی کۆپی کردنەوە ژێر پێ نەخرێت. بڕێک لە کارەکان:

  1. وێنە ھەڵگرتن لە مۆزەخانەکان و دانانی وێنەکانی: کەسانی خۆبەخش دەتوانن وێنەکان بگرن یان مۆزەخانەکان خۆیان دەتوانن وێنەکان پێشکەش بکەن.
  2. دانانی تێکستی دەستنووسە کۆنەکان (ئەوانەی کە مافی بە کارھێنانیان ئازادە) لە ویکیپرتووکدا