ویکیپیدیا:پرسگا/ئەرشیڤی ٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمە ئەرشیڤێکی پرسگایە. تکایە دەستکاریی ئەم پەڕەیە مەکە. بۆ پرسینی پرسیارێکی نوێ، بڕۆ بۆ ئەم پەڕە.

چاوپێخشاندنی ویکیپیدیا بۆ بابه‌تێک دوای ده‌ستکاری کردنی له‌ لایه‌ن به‌شداربوویه‌که‌وه‌.[دەستکاری]

سلاو ، دوای ئه‌وه‌ی بابه‌تێک ده‌ستکاری کرا له‌ لایه‌ن به‌شداربوویه‌که‌وه‌ ، ئایا ویکیپیدیا لیژنه‌یه‌کی هه‌یه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ده‌ستکاریه‌کانه‌وه‌ و دووباره‌ ڕێکخستنه‌وه‌یان ؟

ئەگەر بابەتێکی تازە بنووسرێ، لە لایەن بەکارھێنەرە چالاکەکانەوە تاوتوێ دەکرێ و ئەگەر پێویست بێ و کەموکووری لە بواری شێوازەوە ھەبێ، دەستکاری دەکرێ.--چالاکوتووێژ
گەر هەر دەستکاریەک کرا لەپەڕەی دواین گۆڕانکاریەکان بەدیار دەکەوێت و گەر خراپەکاری تیا کرا یان زانیاریەکان نادروست بوون دەتوانرێ گۆڕانکاریەکە پووچەڵ کرێتەوە یان دەستکاری بکرێت لەلایەن هەموو بەکارهێنەرێک! گەر ناوەکەش هەڵەی هەیە دەتوانرێ لەسەر بابەتەکە ووتوێژ بکرێت ،، kushared (وتووێژ) ١٠:٥١, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

پرسیار[دەستکاری]

السلام عليك براكانم جون وينة باركةم لة ناو بابه تدا داى نيم , وة جون پەڕگەی نێودەق دروست بكةم زور سوباس Mudric

سڵاو سەیرێکی ئەمە بکە ویکیپیدیا:فێرکاریی وێنە و بۆ بەدەست هێنانی وێنە نابێت لە گووگڵ و وێب گەڕانەکان بگەڕیت وێنە دابنێیت بەڵکوو زۆرینەی وێنەکان خۆیان لە کۆمنزدا بارکراون کرتە بکە و لە search بە ئینگلیزی بۆ بگەڕێ وێنەی مەبەستدارت دۆدۆزرێتەوە kushared (وتووێژ) ١٤:٤٧, ١٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


بابةت[دەستکاری]

سلاو ئەگەر بمه وى بابةتيك لة pdf وة نقل بكةم جون دةبى فونتةكةناخوينيتةوة ليرة ....سوباس --Mudric (وتووێژ) ٢٠:٠٧, ١٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)mudric

کۆپی بکە بەڵام زۆر جاران کۆپیکردن وەڵام ناداتەوە و دەبێ دەقەکە بنووسییەوە.--چالاکوتووێژ ٢٠:٢٤, ١٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

بابةت[دەستکاری]

بةريزان دوو بابةتم داناوة ئيستا بيشانى نايات لةكوى بيبينم--Mudric (وتووێژ) ١٩:٢٨, ١٢ ئاب ٢٠١٢ (UTC)mudric

عەبدول لەتیف ئەحمەد و سيواك.--چالاکوتووێژ ٢٠:٢٩, ١٢ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
هەروەها دەتوانیت لەبەشی تایبەت:بەشدارییەکانم بەشدارییەکانت ببینیت، ئەگەر خۆت وتارەکەت دروستکردبێت ئەوا بەخەتێکی تۆخ لەپێش ناوی وتارەکە ن دانراوە.. --Muhammed taha (وتووێژ) ٠٠:٣٧, ١٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

پرسيار لەبارەی نەنووسینی د.خ[دەستکاری]

ئەگەر من ناوى بيغةمبةر بنوسم بونابى بنوسم درودى خواى لةسةربيت يان بنوسم صلى الله عليه وسلم؟ تكاية رونكردنةوة --Mudric (وتووێژ) ٠٠:١٦, ١٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)mudric

کاک مودریک من هەر ئەوەندەی لێدەزانم و یەکەمجاریش من هەمان کاری تۆم دووبارە دەکردەوە.. بەمنیان وتبوو هۆکاری نەنووسینی ئەو دەستەواژانە بۆ ئەوەیە وتارەکان لەبازنەی زانستی و بواری زانستنامە دەرنەچن، بۆیە پێدەچێت ئەو دەستەواژانە ببنەهۆی لایەنگیریی.. --Muhammed taha (وتووێژ) ٠١:١٩, ١٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو ، منیش هەمان هەڵەم کرد بەڵام کاک برووسک ئاگاداری کردمەوە ، ئەمە ڕێنووسە ستانداردی ویکی جیهانیە ئەمە زیاتر ویکی ئەورووپا و لە ڕۆژهەڵاتیش عەرەب دەگرێتەوە چوونکە لەو ووڵاتانە ئایدۆلۆژیاکان زۆرن و دەبێ ڕێزیان لێبگیرێت بەوەی نابێ هیچ کەسایەتیەکان ناوی پیاهەڵدانیان بۆ بگووترێت چوونکە لە ووڵاتانە تیایانە ئیسلامە گاوڕ جوو بێ بڕوا کۆمۆنیست فاشی لیبڕال چەندانی تر بۆیە ئەستەمە بەبێ یاسا دانان دڵی ئەمانە ڕازیکرێت بۆیە ئەمە کراوە بە یاسا بەڵام دەتوانی ئاماژە بەوە بکەیت کە ئەم پەیامبەرە هی کام ئاینە نموونە پێویست ناکات لە هەموو دەقەکان بڵێیت موحەمەد بڵێ پێغەمبەری ئیسلام یان پەیامبەری ئیسلام ئەمە مانای ئەوەنیە ئەم پەیامە بۆ هەموو جیهان نیە بەڵکوو مانای ئەوەیە کە ئەوەی ئیسلام بێت باوەڕی پێی هەیە وە بەهۆی ئەوەی لەسەرووی ٩٠% کوردی باشوور کورد مووسڵمانە بۆیە کێشەمان زیاترە لەمە لەکاتێ لە ووڵاتانی تر ڕێژەکان زۆر لەیەکتری نزیکن > kushared (وتووێژ) ٠٦:٥٣, ١٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

پرسیار[دەستکاری]

بەڕێزینە؛ ئەم دوو شێوازی نووسینە کامیان دروستە، بۆچی؟

  • 1- ڕۆمیەکان 2- ڕۆمییەکان
  • 1- زەویەک 2- زەوییەک

Pirehelokan (وتووێژ) ١٨:٠٩, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

من ژمارەی یەکەم پێ دروستترە بەڵام ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی دەڵێ بە ژمارەی ٢ بینووسن. بیخوێنە تێیدا نووسراوە.--چالاکوتووێژ ١٨:١٧ (UTC) ٥ی خەرمانانی ٢٧١٢ / ٢٦ی ئابی ٢٠١٢
منیش ڕام وایە کە ژمارە ٢ دروستترە. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ٢٠:٢٣, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


[هاوڕێیان لە ڕاستیدا، کوردی نووسین و ڕێزمانی نووسین، بە پێموایە و وایبۆدەچم، بەڕێوە ناڕوات. ١- کە دەڵێین زەوی‌یەک، یانی یەک زەوی، بڕوانە 'ی' زەو'ی' و 'ی' 'یـ'ـەک، سەربەخۆن. ئێستە با بێین، بنووسین 'زەویەک' و شیبکەینەوە: زەویەک، (گەر 'یەک' (تاککردنی ناوەکە)لابدەین، دەمێنێتەوە: زەو (زەو یانی چی!) ئێستە با بێین 'زەوی' بنووسین و پاشماوە، کە 'ـەک' دەمێنێتەوە، لەڕێزمانی کوردیدا بوونی نییە. نزیک لەو ـەکە'یە، کە ئامرازی ناساندنە، نەک یەک. بۆیێ فەرامۆشکردنی دوو 'ی' هەڵەیەکی ڕێزمانی زەقە، لەو شوێنانەدا.

تێکۆشەر خالید]

Adobe indesign CS5 پرۆگرامی ئه‌دۆب ئن دیزاینی CS5[دەستکاری]

ئه‌و کاته‌تان باش من پرسیارێکم ده‌باره‌ی پرۆگرامی ئه‌دۆب ئن دیزاینی سی ئێس 5 هه‌یه‌. من وه‌شانی نێوده‌وڵه‌تیه‌که‌ی (International Version) ه‌که‌ی به‌کار ده‌هێنم، کاتێک که‌ نوسینی ئینگلیزی تێدا ده‌نوسم کێشه‌ی نیه‌، به‌ڵام فۆنته‌ کوردی و عه‌ره‌بیه‌کان قبوڵ ناکات. ده‌زانم وه‌شانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هه‌یه‌ Adobe Indesign Middle East، به‌ڵام من ده‌مویست بزانم که‌ ئه‌گه‌ر ده‌کرێت له‌ وه‌شانه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی فۆنتی کوردی به‌کاربهێنم. هاوکاریتان جێگه‌ی رێزه‌.

سوپاس

بەڕێزم ویکیپیدیا جێگای ئەو پرسانە نیە! kushared (لێدوان) ١٠:٢١, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

زیاد کردنی ژێر پۆل[دەستکاری]

چۆن دەتوانم شتێک بۆ ژێرپۆل زیاد بکەم بەبێ ئەوەی دەستکاری شتەکانی تر بکەم؟؟ بۆ نمونە ژیانی کەسێکی کورد زیاد بکەم بۆ(پەڕەکانی پۆلی «ژنانی کورد»)وەک لەو ریزبەندیەدا دەردەکەوێت


پۆل:ژیاننامە

پۆل:کەسایەتی کورد

پۆل:ژنانی کورد

پەڕەکانی پۆلی «ژنانی کورد» Hwnar M. S. ١٨:٤٢, ١٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

پەڕەی مەبەستت (کەسێکی کورد) دەستکاری بکە و لە ژێرەوەی بنووسە:

[[پۆل:ژیاننامە]]

[[پۆل:کەسایەتی کورد]]

[[پۆل:ژنانی کورد]]

بەم جۆرە پەڕەی مەبەستت دەچێتە ناو پۆلەکەوە.--چالاکWьтуwеж (٢٣ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٩:٠٥, ١٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

زۆر سوپاست دەکەم ، من زۆر پرۆژەم ھەیە و پلانم بۆ زۆر شت داناوە کە بەزمانی کوردی بیان نوسم ، وە ھەندێکیش وەرگێڕمە سەر کوردی ، بەس ئەوەی کێشەی منە، جارێ ئەمەوێت تەواو شارەزا بم لە چۆنیەتی نوسین ، بۆیە زۆر جار ھەڵە دەکەم. Hwnar M. S. ٢٠:١١, ١٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

براکەم ئێمە لە خزمتتداین. ھەر پرسیارێک ھەبوو لێرەدا بینووسە؛ ئەگەر سەرھێڵ بین بە زووترین کات وڵامت دەدەینەوە، خەمی ھیچ شتێکت نەبێ. ئێستا ئەگەر بۆ نموونە جنابەت دەتھەوێ وتاری کچی کافرۆش بخەیە ناو پۆلەکانی ژنانی کورد، کەسایەتی کورد و ژیاننامەوە دەبێ ئاوا بکەی [١]. سەرکەوتوو بی.--چالاکWьтуwеж (٢٣ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ٢٠:٤٨, ١٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ناوی کیشوەرەکان[دەستکاری]

بۆچی ناوی کیشوەرەکان بە هەمان پیت دەستپێدەکەن و کۆتایی دێن ؟من زۆر پێویستمە بزانم تکایە وەلام؟؟--Saye goran ١٤:١٣, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

تکایە ھاورێیان لەکوی دەتوانی داوای بابەت بکەم— ئەم لێدوانە لەلایەن Sara ranyae1 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

چ بابەتێکتان پێویستە؟--چالاکWьтуwеж (٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٥:١٩, ٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

بۆنموونه‌ راپۆرتێكى ئينگليزيم بوێت يان شتێكى ترى له‌و بابه‌ته‌


گەر مەبەستت زمانی ئینگلیزیە ئەوا لە ویکی ئینگلیزی en.wikipeda.org بەدوای گەڕێ ، ئێرو تەنیا بۆ زمانی کوردیە ، گەر ئینگلیزیەکەتیش باش نیە یان ساکارە  سەردانی Simple.wikipedia.org بکە > kushared (لێدوان) ١١:٣٠, ١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

danishtwan[دەستکاری]

raportek lasar danishtwan tkaya

slaw chon btwanm raportek dabaray toxma kimiaiakan dast bxam?????

سڵاو. بڕوانە توخمی کیمیایی.--چالاکWьтуwеж (٢٣ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٥٢, ١٢ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

تەختەکلیل![دەستکاری]

ئایائەتوانین بەم تەختەکلیل ەی کورد ئایتی بابەت بنووسین ؟ڕێگەپێدراوە ؟ تەختەکلیلی کوردئایتی— ئەم لێدوانە لەلایەن D.daniel42 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

لەمانە کەڵک وەربگرە:
--چالاکWьтуwеж (٢٨ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٠٣, ١٧ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
دەستت خۆش بێت سپاس ----d.daniel42
من بە تەختە کلیلی کوردئایتی ئەنوسم بێ کێشەیە.--هیوا (لێدوان) ١٦:١٢, ٨ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

گۆڕینی ناونیشانی بابەت[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزان، چەند ڕۆژێك پێش ئێستا بابەتێكم زیاد کرد بە ناونیشانی مێژووی کۆمپیوتەر لە ناونیشان یان ناوی بابەتەکە هەلەیەکم کردووە وشەی کۆمپوتەر بە هەلە نوسیوە و هەوڵمدا دەسکاری بکەم راستی بکەمەوە بەڵام ناتواندرێت بگۆڕدرێت! ئایا ئەندامی ئاسایی ناتوانێت ئەم گۆڕانکاریە بکات؟ تکایە زانیاری لەگەڵ ڕێزدا Bradosty (لێدوان) ١٥:٣٠, ٢ شوبات ٢٠١٣ (UTC)  چاکسازی ک:را و جنابیشت دوای ماوەیە دەتوانی ئەم گۆڕانکارییە بکەیت!--چالاکWьтуwеж (١٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ٢٠:٠٤, ٢ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

وەرگێڕان[دەستکاری]

تکایە ھەرکەس لە کرمانجیدا شارەزایە ئەم شێعرەم بە جوانی بۆ وەرگێڕێتە سەر کرمانجی:

""بەرەو باخی گوڵان مەچۆ‌

نه هاوڕێکه‌م !

ڕوو لە باخ و بێستان مەچۆ

له لەشتدا باخێ پڕگوڵ شاراوه‌یه

بچۆ له‌وێ له‌ سه‌ر هه‌زاران په‌ڕه‌گوڵی نیلووپه‌ڕ دابنیشه و

چاوت ببڕه، جوانیی بێبڕانه‌وه""


ئەمەش دەقە ئینگلیزییەکەی:

Do not go to the garden of flowers!""

O Friend! go not there; In your body is the garden of flowers

""Take your seat on the thousand petals of the lotus and there gaze on the Infinite Beauty

لەگەڵ سپاسی فەراواندا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٥:٤٠, ١٦ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

ميزوو[دەستکاری]

سلاو تكاية بيوستيم بة رابورتة لةسةر بارودوخى سياسى و ئابورى و كومةلايةتى كورد لة سةدةى هةزدةدا سةرجاوةش بيت هةر باشة لةكةل ريزمدا

slaw zor zarwrm[دەستکاری]

agar bmawet wikipidya ba fb rapt kam chon aktet

یەکەم کاری وا سەرناگرێت بۆت چوونکە لێرە مەرج نییە هەموو پەڕەکان ووتار بن ڕەنگە فێرکاری و داڕێژە و پەڕەی بەکارهێنەران و سەدان شتی تر بن! ، دوایی وابزانم ووتارەکانی پێشتر ناگرێتەوە وواتا گەر خۆکارانە بێت ووتارە نوێیەکان دەگرێتەوە! باشترین شت گەر بتەوێت کۆپیکردنی بەستەر بۆ فەیسبووک تاکە ڕێگایە سەرکەوتووە! بەرحاڵ ئەوە دەگەڕێتەوە سەر خۆت kushared (لێدوان) ١٣:٤٥, ١٠ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

ئایا دەتوانم وێنە دابەزێنم مەبەستم وێنەی سروشتی کوردستانە کە خۆم گرتوومە و حەز ئەکەم لێرەوە دای بەزێنم بۆ ئەوەی زۆرترین بینەر یینێت؟ تکای[دەستکاری]

ئایا دەتوانم وێنە دابەزێنم مەبەستم وێنەی سروشتی کوردستانە کە خۆم گرتوومە و حەز ئەکەم لێرەوە دای بەزێنم بۆ ئەوەی زۆرترین بینەر یینێت؟ تکایە ھاوکاریم بکەن چۆن وێنە ئەپلۆد بکەم. لەگەڵ ڕێزم— ئەم لێدوانە لەلایەن Shafek banyshary واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو و ڕێز. بە ڕێز Shafek banyshary بارکردنی وێنە لە ویکیپیدیادا یاسای زۆر توندوتیژی ھەیە بەڵام ئەگەر وێنەکان ھی خۆت بن زۆر بە ڕاحەتی دەتوانی باریان بکەی. بۆ بارکردنی وێنەکان دەتوانی لە پەڕەی تایبەت:بارکردن کەڵک وەربگری بەڵام ئەگەر وێنەکان ھی خۆتە باشترە لە کۆمنز و لێرەدا باری بکەی ھەتا لە ھەموو پرۆژەکانی میدیاویکیدا لەبەر دەست بێ. پێشنیار دەکەم لە بەستەری دووەمدا باری بکەی بەڵام مۆڵەتنامەی گونجاوت لە بیر نەچێ بۆی دابنێی دەنا وێنەکە دەسڕنەوە. لە کۆتاییدا ئەگەر ھەر چەشنە پرسیارێکت ھەبوو لێرەدا بیپرسە بە خۆشحالییەوە وەڵامت دەدەینەوە. لەگەڵ ڕێزم. --چالاکWьтуwеж (١ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ٠٨:٢٧, ٢٢ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

یارمەتی[دەستکاری]

تکایەچون دەتوانم ڤیدیۆ دانیم لەبابەتەکانمدا؟

سڵاو دەبێت پەڕگە ڤیدیۆییەکان وەک وێنە دەبێت لە ویکیمیدیا کۆمنز بەرزکرابنەوە یان لە ویکیپیدیای خۆمان بەتایبەت گەر ڤیدیۆییەکە هی خۆت نەبێت و مافی بدەیتێ! ئەمەس نموونەیەکە لە پەڕگەی ویکیمیدیا کۆمنز کرتە بکە بۆ سەیرکردنی ، گەر هەڵەش نەبم هاوشێوەی دانانی پەڕگەی وێنەییە > kushared (لێدوان) ١٦:٣٦, ٢٣ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

بابه ت[دەستکاری]

سلاو من بابەتیکی نویم نوسیوە بەناوی {ھیزی کیشی کردنی زەوی}بەلام لەگەڵ سەردیڕەکەدا ناوی خۆم دەرچوە چۆن لادەبرێت؟ سوپاس--Mudric (لێدوان) ٠٩:٤٦, ٢٥ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

بەڕێز، وتارەکەت لە شوێن-ناوی خۆتدا داناوە. دەبێ بڕواتە شوێن-ناوی سەرەکیی ویکی. کێشەیەک نییە و جێبەجێی کرا. چاوبکە لە لۆگی گواستنەوە و وتارەکە. ھەروەھا بۆ فێربوون چاوبکە لە ویکیپیدیا:یەکەم وتارت --MarMzok لـێدوان-- ١٣:٢٩, ٢٥ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

چۆن وتاردەگوازرێتەوە بۆ ویکی سەرەکی؟--Mudric (لێدوان) ١٥:١١, ٢٥ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC) (لێدوان) ١٥:١١, ٢٥ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

وێنە دانان؟[دەستکاری]

چۆن بتوانم وێنە دابنێم بۆ بابەتەکانم؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Farhan bio واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

ویکیپیدیا:فێرکاریی وێنە بخوێنەوە. پرسیاری تریشت ھەبوو لە خزمەتداین. --چالاکWьтуwеж (٨ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ٠٩:٢٢, ٢٩ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ[دەستکاری]

سڵاو له‌ به‌ڕێوبه‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ویكیپیدیای به‌شی زمانی كوردی ، ئایا هیچ ڕیگایه‌ك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانین گفتوگۆبكه‌ین مه‌به‌ستم كه‌ ئه‌ندامان بتوان گفتوگۆ بكه‌ن و یه‌كتر بناسن و به‌یه‌كتر ئاشنابن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیی پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین و ڕایه‌كتر وه‌ربگرین و زانیاری بگۆڕینه‌وه‌ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ په‌ڕیكی تایبه‌ت هه‌بێت له‌ ویكیپیدیا یان بتوانین له‌ڕیگه‌ی فه‌یسبوك یان توێته‌ره‌وه گفتوگۆبكه‌ی ؟ هیوادارم ئه‌ندامانیش ڕای خۆیان بنووسن؟ arez pro (لێدوان)7:29, 30 حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

کاک ئارێز ئەمە پەڕەی ویکی من و کاک مەهدییە لە فەیسبووک لەوێ کەمێ چالاکیمان هەیە ئەمە هی پەیج وە ئەمەش هی هەژماری خۆم لە FB بەرحاڵ گەر شتەکان زۆرتر پەیوەندیدارن بە ویکی دەتوانیت هەر لەویکیپیدیا شتەکانت دەرخەیت! > kushared (لێدوان) ١١:٤٣, ٣٠ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
بەڕێز دەتوانی لە ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر) پەیامی خۆت دابنێی یان ئەگەر پێشنیارێکت ھەیە لە ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)دا باسی بکەی.--چالاکWьтуwеж (٩ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٨:٤٥, ٣٠ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

جۆن بتوانم وێنه دانێم[دەستکاری]

به رێزان ئه مه وێت بزانم جۆن وێنه دانێم له لای راست و جه په— ئەم لێدوانە لەلایەن ‏مزه فه ر ئازاد واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

ویکیپیدیا:فێرکاریی وێنە بخوێنەوە. پرسیاری تریشت ھەبوو لە خزمەتداین.--چالاکWьтуwеж (٥ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٦:٠١, ٢٧ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

گۆڕینی ناونیشان یان کورتکردنەوەی ناوی بابەتێک[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزم ئایە ناوی بابەت ئەگۆڕدرێ یا کورت ئەکرێتەوە تکایە وەڵاممان بدەنەوە . سوپاس Albayanchubi (لێدوان) ١٥:١١, ٤ ئەیلوول ٢٠١٣ (UTC)

بەڵێ دەتواندرێت ناوی وتار یان بابەت بگۆڕدرێت ، وە دەتواندرێت ناوی تر بکرێته ڕەوانەکەر واتا یەک وتار بەچەند ناوێک بدۆزرێتەوه نموونه گەر وتارێک دەربارەی لیۆنێل مێسی هەبێت ئەوه دەتوانین ڕەوانەکەری میسی و لیۆ میسیشی بدەینێ واتا گەر نووسیت میسی یەکسەر بدباته لیۆنێل میسی >kushared (لێدوان) ١٧:١٩, ٤ ئەیلوول ٢٠١٣ (UTC)

پرسیار[دەستکاری]

زۆرسوپاس بەرێزم تکایەچۆنیەتی گۆڕینی ناوی بابەتم بۆ روون بکەنەوە. Albayanchubi (لێدوان) ٠٨:١١, ٥ ئەیلوول ٢٠١٣ (UTC)

* سەرەتا ناوی تەواوی چییە؟ یان ناوی خۆی+باوک+نازناو یان ناوە باوەکەی لەناو خەڵکیدا چییە؟
  • تکایە ڕەچاوی ستانداردی بابەتەکە بکە لەڕووی ڕێنوسی ڕیزمانی و زانستی وتارەکە (لایەنگرییە).. «محمد طە لێدوانی محمد طە ٠٩:٠٤, ٥ ئەیلوول ٢٠١٣ (UTC)

خوێندنی ماستەر[دەستکاری]

سلاو ھاورییان من دةمةوی بزانم ئایا خویندنی ماستةر بو بابةتة ئةدةبیةکان ھةیة لةم زانکؤیة یاخود نا

سەرچاو... ئێرە ئینایکلۆپیدیایە نەک زانکۆ و خوێندن نییە بەڵکو زانیاری ھەیە لە بارەی ١٢٠٠٠ بابەت کە ھەندێکیان کورتن.. بۆ وەڵامی پرسیاری تر لەخزمەتت داین.. «محمد طە لێدوانی محمد طە ٢٢:١٢, ١٢ ئەیلوول ٢٠١٣ (UTC)

جوکرافیای ئه وروبا[دەستکاری]

سلاو .......... رابورتیکم ده ویت له سه ر جوکرافیای ئه وروبا به کشتی

جوکرافیا[دەستکاری]

با به تی جوکرافیا ی ئه وروبام ده ویت سوباس

POV-Statement[دەستکاری]

بە ئینلگیزی تاگەکەم دانا {{POV-statement}} دەرناکەوێت ئەمبات بۆ ژێدەر. تکایە یارمەتی. سوپاس. هیوا (لێدوان) ١٠:٤٣, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

پێم وایە جێبەجێ کرا. ئەگەر چاک نەبووە دەنگ بکە.--چالاکWьтуwеж (٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٤:٢٥, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
کاکە چالاک دەست خۆش. --هیوا (لێدوان) ١٦:١٨, ٨ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

infobox software[دەستکاری]

سڵاو کاکە چالاک و دۆستانی تر. نازانم ئەو داڕێژەیەمان هەیە یان نا{{infobox software}}. زۆر سوپاس. --هیوا (لێدوان) ١٦:١٨, ٨ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاوت لێ بێ کاک ھیوا. بزانە ئەمە کارەکەت جێبەجێ دەکا: داڕێژە:زانیاریدانی نەرمەکاڵا.--چالاکWьтуwеж (١٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٦:١٨, ٨ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
دەستەکانت خۆش، ئەی چۆن! --هیوا (لێدوان) ١٥:١٣, ١١ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

قاڵب بۆ بابەتی نوێ[دەستکاری]

کاکە چالاک حەوت بارە سڵاو. لێرە https://en.wikipedia.org/wiki/Wikipedia:New_article_template ئەمە هەیە کە زۆر شتێکی چاکە بۆ ئێمە چونکە ئەبینم زۆرێک لە "پەراوێزەکان" و "سەرچاوەکان" تێکەڵ بوون. وە بەڕاستی بۆ خۆشم بۆ بابەتی نوێ زۆرم لام ئاسانترە. تەواوی ئەو قاڵبەم وەرگێڕاوە ویستیشم لێرە داینێم بەڵام هەندێ nowiki بەتایبەت بۆ سەردێڕ و ژێر دێڕەکان بۆم جۆر نەبو چی لێ بکەم؟ ئەمەش پەڕەکە. بۆخۆم بەکاری ئەهێم بەڵام ئەگەر هەبێت بۆ هەموان باشترە، خۆ ئەگەر بکرێتە بناغەی دروستکردنی بابەتی نوێ ئەوا ۱٠ جار باشتر. زۆر سوپاس --هیوا (لێدوان) ١٤:٤٧, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

ھەزار جار سڵاو کاک ھیوا و زۆر سپاس بۆ پێشنیاری بەنرخت و ئەو زەحمەتەی کێشاوتە. پەڕەکەم دروست کرد: ویکیپیدیا:داڕێژەی وتاری نوێ. بەڵام ئەوەی کە لە کوێی تریش بەکاربگیرێ باشتر وایە لە ویکیپیدیا:شێواز#بەشەکانی وتاردا کەڵکی لێ وەربگرین. دواتر خۆم ئەم بەشە نوێ دەکەمەوە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٩:٤٦, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
دەست خۆش کاکە. بزانم لە فرسەتێک لەوێ بەستەرێکی بۆ دانێم یان تێهەڵکێشی بکەم، دوبارەش بێت ئەبێت خۆ. ڕاستەکەی جێگاکەی دروستە. --هیوا (لێدوان) ١١:٤٧, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

bwny zmany kurdy hameshaye la wikipediana[دەستکاری]

bo hndek babat zmani kurdi dyar nya wata bas bo chand babateky dyare krawa bo sabab chya

دەستکاری کردنی ناونیشانی بابەت[دەستکاری]

من دەمەوێ ناونیشانی بابەتێک دەستکاری بکەم ، چۆن ئەم کارە ئەنجام بدەم؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Malband واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو. بۆ ئەمە دەبێ بەکارھێنەری پەسندکراوە خۆگەڕ بی. پێنج شەش دەستکاری تر لە ویکیپیدیادا بکەی ئەم مافەت پێ دەدرێ. ئەگەر پێت خۆشە پێمان بڵێ کامە بابەتە با بۆت جێبەجێ بکەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ٢٠:٢٤, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)


ئەم بابەتە : https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%D8%A7%D8%AE%D8%A7%D9%86

دەتھەوێ بیگۆری بۆ چ شتێک؟--چالاک وتووێژ ٢١:٤٥, ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

ئا مرازی زمانی[دەستکاری]

به ئه رک نه بیت جون بتوانم ئا مرا زی زما نی به کار بهینم بو نمونه رسته ی کوردی یان ووشه ی کوردی وه لبکیرمه سه ر زما نیکی دیکه ؟؟ یان هیج سایتیک ئه زانن که ئه و به رنامه ی هه بیت بیجکه له google

دروستکردنی داڕیژە‌ری نوێ[دەستکاری]

سڵاو.. چۆن بتوانم داڕیژە‌ری نوێ دروستبکە‌م بۆ نمونە دە‌مە‌وێ داڕێژە‌رێک دروستبکە‌م لە‌س زانیاری فیلمە‌کان یان یایە‌ئە‌لکترۆنیە‌کان وە‌ک داڕێژە:Infobox film بیکە‌مە‌وە بە کوردی ھە‌وڵمدا بە‌ڵام سە‌کە‌وتو نە‌بووم؟بەکارھێنەر:arez pro (لێدوان) ٢:٢٠, ١٣ کانوونی دووە‌م ٢٠١٤(UTC)

سڵاو. داڕێژەکە بە ئینگلیزی تەواوە و باشییەکەی ئەمەیە دەتوانی لە ویکیپیدیای ئینگلیزیەوە ڕاستەوخۆ کۆپی بکەی بۆ ئێرەوە. بەڵام کوردیەکەشی ھەر ھەیە و پێویست بە دروستکردن نییە: داڕێژە:زانیاریدانی فیلم. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٣، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئایا دە‌توانم بۆخۆم دە‌سکاریکە‌م ھە‌ندێک پێشزانیاری زیادبکە‌م بۆنمونە " (ناو) ی تێدایە ئێمە دە‌توانین ناوی فیلمە‌کە بە‌کوردی لە‌وێدا بنویسین بە‌ڵا لە‌خوار ئە‌وە (ناوی بنە‌ڕە‌تی) زیادبکە‌ین بۆ نوسینی ناو ئە‌صلی فیلمە‌کە وە‌ک[ناو: ھیوا مە‌زنە‌کان ناوی بنە‌ڕە‌تی: Great Expectations ]، یان[خە‌ڵاتە‌کان، بە‌ستە‌ری رە‌سمی،... ھتد] کۆمە‌ڵێک زانیاری تر کە‌مە بەکارھێنەر:arez pro (لێدوان) ١:٢٠, ١٣ کانوونی دووە‌م ٢٠١٤(UTC)

@Arez pro:بەڵێ دەستکاری دەکرێ ھەڵبەت تەنیا دەبێ داڕێژە:زانیاریدانی فیلم دەستکاری بکرێ چون ئەوی تر ھەر دەبێ ئینگلیزی بێ.
بەڵام بۆ ئەو شتەی وتت پێویست بە دەستکاریی داڕێژەکە نییە. ھەر لە پارامەتری «ناو»دا ئاوا بنووسە:
|ناو = ھیوا مەزنەکان<br/>Great Expectations
ئیتر ئاوا ناوە کوردییەکە لەسەرەوە دەردەکەوێ و لە ژێرەوەش ئینگلیزیەکەی دەنووسرێ.
بۆ نموونە بڕوانە وتاری جەنگاوەر (فیلم) تێیدا ناوی فیلمەکە ھەم بە کوردی ھاتووە ھەم بە ئینگلیزی.
پرسیاری ترت ھەبوو لە خزمەتدام. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏١١:٤٦، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دە‌ستت خۆش، ئە‌ی ئایا ھیچ پۆلی تایبە‌تمان ھە‌یە بە فیلمە‌کان بەکارھێنەر:arez pro (لێدوان) ٦:٤٠, ١٣ کانوونی دووە‌م ٢٠١٤(UTC)

@Arez pro: گشت پۆلەکان لەمەڕ فیلم ئەمانەن. --چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢٣، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە‌ڕاستی سە‌رم ھێشاندی دە‌ستت خۆش، دە‌توانی شێوە‌ی پێکبە‌ستکردنم بۆ ڕونکە‌یە‌وە واتە چۆن فیلمە‌کان ڵە‌گە‌ڵ بۆلی فیلمە‌کان ببە‌ستمە‌وە. ئیس بەکارھێنەر:arez pro (لێدوان) ٤:٠٠, ١٤ کانوونی دووە‌م ٢٠١٤(UTC)

@Arez pro: نا کاکە ئێرە پرسگایە یانی شوێنی پرس و وەڵام! بەڵام بۆ ئەو شتەی وتت دەبێ بچی ناو وتاری فیلمەکەوە و لە کۆتایی وتارەکەدا بنووسی [[پۆل:ناوی پۆل]]. دەبێ «ناوی پۆل» لەگەڵ ئەو پۆلەی دەتەوێ جێگۆڕ بکەی. بەم جۆرە وتاری فیلمەکە دەچێتە ناو پۆلەکەوە. --چالاک وتووێژ ‏١٣:١٨، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ماندونە‌بی، ئیستا ھە‌موو شتێک ڕونە بە‌ڕاستی بە‌راستی پۆلی فیلمە‌کان رێژە‌یە‌کی زۆر کە‌م بابە‌تی تێدایە پشتیوان بە‌خوا ھە‌وڵێکی زۆری بۆدە‌دە‌م دۆڵە‌مە‌ندی بکە‌م، دواین پرسیارم: ھیچ پۆلێکمان ھە‌یە بۆ یاریە‌کان بەکارھێنەر:arez pro (لێدوان) ٤:٢٤, ١٤ کانوونی دووە‌م ٢٠١٤(UTC)

@Arez pro: بە ھەر حاڵ ویکیپیدیا لە لایەن بەکارھێنەرانێکی وەک من و ئێوە نووسراوە. ئیشاڵڵا جنابت بتوانی لەم بوارەدا ویکیپیدیا یارمەتی بدەی. بەڵام یاری نازانم مەبەستت چییە. چون یاریمان زۆرە و ھەموو یارییەک تا ڕادەیەک پۆلی ھەیە. --چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٠، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک چلاک: مە‌بە‌ستم یاریە ئە‌لکترۆنیە‌کانە (video games) بەکارھێنەر:arez pro (لێدوان)6:48, ١٤ کانوونی دووە‌م ٢٠١٤(UTC)

@Arez pro: ئەمانەن. --چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٠، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ته‌واوه‌ ئه‌منیش ئه‌وه‌مده‌وێ به‌س هیچ په‌ڕه‌یه‌کی بۆ 2013 و 2014 چۆن بتوانم دروستیکه‌م، وه‌ هیچ داڕێژه‌رێک نیه‌ بۆ یاریه‌کان بەکارھێنەر:arez pro (لێدوان)١١:٣١, ١٥ کانوونی دووە‌م ٢٠١٤(UTC)

@Arez pro: پۆلەکان بۆ ھەموو ساڵەکانی سەدەی ٢١ەم دروست کرا: [دیارناکه‌ونhttps://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%D9%87%E2%80%8C%D8%B3%D8%A7%D8%B3%D9%86%D8%B2_%DA%A9%D8%B1%DB%8C%D8%AF=تایبەت%3APrefixIndex&prefix=یارییە+ڤیدیۆیی&namespace=14&hideredirects=1]. بۆ داڕێژەکەش داڕێژە:Infobox video game بەکاربھێنە (پارامەترەکانی ئینگلیزین بۆیە دەتوانی ڕاستەوخۆ داڕێژەکە لە ویکی ئینگلیزیوە بیھێنیە ناو ویکی کوردی).--چالاک وتووێژ ‏١٢:١٩، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ده‌ستت خۆش ، ماندونه‌بی ، ئه‌زیه‌تمدای (لێدوان)٣:٢٢, ١٥ کانوونی دووە‌م ٢٠١٤(UTC)

کاک چالاک : ئه‌گه‌ر به‌ئه‌رک نه‌بێ سه‌یرێکی ئه‌و بابه‌ته‌که‌ی ، دروستم کردوه‌ به‌سنازانم کێشه‌ی چیه‌ داڕیژه‌ری یاریه‌که‌ نیشان نادا وه‌ وێنه‌کانیش دیارناکه‌ون؟ ئه‌ساسنز کرید بەکارھێنەر:arez pro (لێدوان)٦:٣٥, ١٥ کانوونی دووە‌م ٢٠١٤(UTC)

@Arez pro: من وتم پارامەترەکانی ئینگلیزین نەدبوا بە کوردی نووسیبات. کردمە ئینگلیزی ھەر ئێستا تەواوە: ئه‌ساسنز کرید. وێنەکانیش لەبەر ئەوەیە لێرەدا بار نەکراوە. بزانم ئەگەر بوو جێبەجێی دەکەم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٦، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وێنە سەرکەکییەکە دروست کرا و ئەوانی ترش سڕانەوە (لە کۆمنزدا بار نەکراون). ھەروەھا بەسەرداچوونەوەیە کرا لەسەر وتارەکە و چەند پۆلی گونجاوی پێ زیاد کرا. سپاس بۆ نووسینی ئەم وتارە باشە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٧، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ده‌ستتحۆش و سوپاس بۆتۆش زۆر هیلاکم کردی بەکارھێنەر:arez pro (لێدوان)٢:٣٢, ٢٠ کانوونی دووە‌م ٢٠١٤(UTC)

ویکی کۆمۆنز[دەستکاری]

کاک چالاک : ئه‌وه‌ خه‌ریکی وه‌رگێرانی وێنه‌ فێرکاریه‌که‌ی ویکی کۆمێنزم ، ئایا هیچ سودێکی هه‌یه‌ به‌رده‌وامبم یان وازی لێبێنم ؟ بەکارھێنەر:arez pro (لێدوان)٢:٣٥, ٢٠ کانوونی دووە‌م ٢٠١٤(UTC)

بەکارھێنەر:arez proی بەڕێز، خەریکی وەرگێڕانی کامە بەشی نەمزانی کوێ دەڵێی. تکایە بەستەرم پێ بدە.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:١٨، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

[بارکه‌ری جادووی] : وێنه‌ گه‌وره‌که‌ ئه‌وه‌ی ڕینمای تێدایه‌ سه‌باه‌ت به‌و وێنانه‌ی که‌ رێگه‌پێدراون بۆ بارکردن ، له‌سه‌ه‌وه‌ی وێنه‌که‌ نوسراوه‌ ( what can i upload to wikimwdia commons) ؟ بەکارھێنەر:arez pro (لێدوان)٨:٠٦, ٢٠ کانوونی دووە‌م ٢٠١٤(UTC)

وەڵڵام من وێنەکەم نەدۆزییەوە بەڵام وەرگێڕانی ئەم بەشە حەتمەن بەسوودە و ڕێنوێنیی بەکارھێنەران دەکات. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٨، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فه‌رموو ئه‌وه‌ لینکه‌که‌ی [[٢]] بەکارھێنەر:arez pro (لێدوان)١١:٠٩, ٢١ کانوونی دووە‌م ٢٠١٤(UTC)

داڕێژە[دەستکاری]

بە داخەوە لە ویکی کوردیدا، بەشی ڕوونکردنەوە و زانیاری زۆر کورت و کوێرە؛ بۆ وێنە من بۆ دروست کردنی جەعبەیەکی زانیاریدان، وەک زانیاریدانی کەسایەتی یان هەرشتێکی تر، نازانم ئەشێ چ بکەم. ڕوونکردنەوەکان زۆر لێڵ و ناتەواون. لە لایەکی تریشەوە وەک زمانەکانی تر قەبارەیەکی ڕێک و پێک لە داڕێژەکان دروست نەکراوە کە پیاو بتوانێ کەڵکیان لێ بگرێ. ئێمە کە دەمانەوەێ لە ویکی کوردیدا چالاکیمان هەبێ، ڕووبەڕووی ئاستەنگی وا دەبینەوە کەدڵساردمان دەکاتەوە. دەستەی بەڕێوەبەر تکایە فێرکارییەکی ئاسان و ڕێک و پێک بۆ نووسەرانی ویکی کوردی دابنێن تا نووسەر کات و وزەی لەم کێشانەدا سەرف نەبێ.

پرسیارێک[دەستکاری]

باکسەکان چۆن وەردەگێڕدرێنە سەر کوردی؟ دروست کردنی باکسی زانیاریدان چۆنە؟ لە پەڕەی شار و وڵاتەکاندا، نەخشەکەی لە کوێوە دەخرێتە سەر باکسی زانیاریدان؟

جیاوازی زمان[دەستکاری]

بەداخەوە ھەم لە دەقەکانی ویکی کوردی و ھەم لە باکسەکاندا، برایانی باشوور، وشە و ڕستەی سەیر سەیر و ناکوردی بەکار دێنن. شوێنەواری ناحەزی زمانی عەرەبی، زمانیانی لە گرێژنە خستووە. بابەتەکانی ئەو برایانە ھەر لە دوورەوە دیارە. لە یەکەم خوێندنەوەدا ڕووبەڕووی پێکھاتەیەکی سەیرو سەمەرە دەبی، کە بۆت قووت ناچێ، دەی خوایە دەسکاری بکەم، نەکەم؟! ڕێنووسی بابەتەکان بەزۆری ناڕێک و پڕھەڵە و... دەی خۆ کاکەبراگیانی باشووری، تۆ بۆ؟ تۆ کە لە قوتابخانەی کوردیدا خوێندووتە، بە ڕێنووسی کوردی گۆچ بووی، ئەم ھەموو ھەڵە و پەڵەیە چییە؟ دەی دەسکاری ئەکەی، ...خۆ لە یەک و دووانا نین، دەسکاری ناکەی، بە مەنێک ھەنگوین بۆت قووت ناچێ...! ئەیکەی ھەر وەی...نایکەی ھەر وەی! من گۆڤار و ڕۆژنامەکانی باشوور دەخوێنمەوە، ئێجگار وا نین.Aminijian (لێدوان) ‏١٢:٠٧، ١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

برای خۆم.. سامپڵێک لەسەر ئەو ناڕێک و پێکییە... سەبارەت بە خوێندن بەزمانی کوردی، ڕاستە ئەوە بەردەستە لەباشوور و بەویستی خواش لەھەرسێ پارچەکەی تریش بەردەست دەبێت، بەڵام پڕۆگرامی خوێندندا ھەڵە و ڕێنووسی ناتەواو ھەیە.. لەوەیە لەدێرێکدا بەشێوەیەک بێت و لەدێری دواتردا بەشێوەیەکی تر بێت.. کێشەکە نەبوونی زمانی یەکگرتووە لەڕووی ڕێنووسەوە... --«محمد طە لێدوانی محمد طە ‏١٤:٤٣، ١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ژیان گیان قەبووڵمە کەموکووڕی زۆرە بەڵام گرفتەکە بەم جۆرە چارەسەر نابێ.
یانی ئەو بەکارھێنەرانەی لێرەدا بەشداریان ھەیە و زیاتر لەگەڵ ویکیپیدیا ئاشنان دەبێ باسی ئەمانە بکەن نەک دڵسارد بنەوە! دەی ئەگەر باس نەکەن چۆن دەتوانین ئەم ھەموو کەلێنە پڕ بکەینەوە؟!
ھەر چەشنە پێشنیارێک بۆ بەرەو پێشخستنی ویکیپیدیا ھەیە لە وپ:دیوەخان (پێشنیارەکان) باسی بکەن. ئەگەر کێشەی تەکنیکی ھەیە لە وپ:دیوەخان (تەکنیکی)دا ئاماژەی پێ بکەن و کێشەی بەم جۆرەش لە وپ:دیوەخان (جۆراوجۆر). ئەمانە بۆ جوانی دانەنراون بەڵکوو بۆ بەرەو پێشخستنی ویکیپیدیان.
پرسگاش بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارەکانە. کاک ژیان گیان کێشەیەک ئەگەر ھەیە، شتێک ئەگەر نازانی بپرسە و پێمان بڵێ با چارەسەری بکەین. ئێمە کە ھەندێک تەجرەبەمان (لە ویکیدا) زیاترە بۆ ئەم جۆرە شتانەیە.
ئەگەر وتارێکت بەدڵ نییە سەر لە نوێ بینووسەوە و بەکەیفی خۆت تێکوپەکانی دە؛ ترسی ناوێ. یان دەنا داڕێژەیەکە پێت وایە وەرگێڕانەکەی باش نییە یان شتێکی جوانتر ھەیە ئەوە پەڕەی لێدوانی ھەیە ڕای خۆت بنووسە؛ ئەگەر سێ ھەڵەی تێدا بێ یەکیانی چاک بکرێ بۆخۆی زۆرە؛ لە ھیچەکە ھەر باشترە.
ئاوا نەبێ خۆ ویکی کوردی بەرەو پێش ناچێ. دەستەوئەژنۆ دانیشی و ھیچ نەکەی و چاڕەوانی پێشکەوتی ویکیپیدیا بی.
ئەسڵەن ھەر چی ویستت و نەتزانی یان نەبوو یان بەدڵت نەبوو وەرە پەڕەی لێدوانی خۆم بینووسە (نەک ھەر جنابت ھەموو کەس). تۆ جارێک دەینووسی و من جێبەجێی دەکەم ئیتر کێشەکە ھەم بۆ خۆت و ھەم بۆ کەسانی تر بۆ ھەمیشە چارەسەر دەبێ.
دوا قسەی من ئەوەیە باسی گرفتەکان بکەن ھەتا چارەسەر بکرێن. ئێوە کە دەزانن و باس ناکەن نابێ چاوەڕوانی پێشکەوتی ویکیپیدیا بن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٢، ٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە چالاک، لە وەڵامی پرسیارەکانم، هیچ ڕوونکردنەوەیەکت نەدا، سپاست دەکەم ئەگەر ڕێنمایی بکەی.Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:١٩، ٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aminijian: قسەکانی جنابت گشتی بوو، وەڵامی منیش ھەر وا. بەڵام ئەگەر پرسیارەکان مەبەستە ئەوە دەبێ زیاتر ڕوونی بکەیەوە. ئێمە بۆکسمان زۆرە. ئەگەر زانیاریدانت مەبەستە ئەوە سەیری وپر:زانیاریدانەکان بکە بزانە ئەو شتەی دەتەوێ تێیدایە یان نا. ئەگەر نەبوو ئەوە دەبێ زانیاریدانەکە لە زمانی ئینگلیزی کۆپی بکەیە ئێرە و دوایی بەشەکانی بکەیە کوردی. ئەگەر نەتتوانی لە من یا کەسێکی شارەزا داوا بکەی ئەو شتانەی پێویستتە بۆت دروست بکا.
ئەگەر سەیری ئەو کارانەی ئێمە بۆ دروستکردنی زانیاریدانە دەکەین بکەی شتەکە دێتە دەستت. خۆ ھەر نەبوو بۆخۆمان پێت دەڵێین چ کارێک پێویستە.
بۆ نەخشەکەی لە داڕێژە:زانیاریدانی نیشتنگە پارامەترێک ھەیە بە ناوی «دەرزی نەخشە» لەوێدا ناوی نەخشەکە بنووسە بۆ نموونە Iran یان Kurdistan و ... . ئەگەر Coordinateەکەشی بۆ بنووسی ئەوە شوێنی شارەکەش لە ناو نەخشەکەدا نیشان دەدا. بە ھەر حاڵ تەنیا ڕیگای فێربوون لە ھەموو شوێنێک ھەر پرسینە؛ جارێک بپرسی، سەیری دەستکاریەکە بکە، فێر دەبی. ڕێزم ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٥٦، ٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس!

Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٠٧، ٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار[دەستکاری]

سڵاو چۆنێتی دانانی پرێستم بۆ باس دەکەن— ئەم لێدوانە لەلایەن Bahast qaradaxi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@Bahast qaradaxi: چ جۆر پێرستێک براکەم؟--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٢، ٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار (چۆنیەتیی دانانی وێنە)[دەستکاری]

بەڕێزینە؛ وێنەیەک کە خۆم گرتوومە چۆن دەتوانم لە ویکیپیدیادا دایبنێم؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠٨، ٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرەتا دەبێ باری بکەی پاشان وەک وێنەکانی تر دەتوانی بە کاری بھێنی. لە لای ڕاستەوەی ھەموو پەڕەکان بەستەرێک ھەیە نووسراوە «پەڕگەیەک بار بکە»؛ کرتەی لەسەر بکە و وێنەکەت بار بکە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٩، ٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئاگادارییەکان[دەستکاری]

چۆن سپاسی بەکارھێنەرێک بکەم کە وتارێکی داناوە، بە جۆرێک کە لە ئاگادارییەکانیدا بیبینێ؟(جگە لە نووسین لە پەڕەی لێدوانەکەیدا) پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٠١، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بڕۆ مێژووی وتارەکە ، ئینجا لە ڕیزبەندی هەر دەستکارییەک جا وتاری نوێ بێ یان هەر دەستکارییەک سپاس دانراوە و کرتەی لەسەربکە .... > Kushared ‏٢٠:١٥، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
یان دەنا سەیری جیاوازی بکە (سپاس) لە تەنشت (پووچەڵکردنەوە) دا دانراوە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٥٩، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٩، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئاخاوتنی هەژارانەی دەوڵەمەندانە[دەستکاری]

ئاخاوتنی هەژارانەی دەوڵەمەندانە

؟ ئێ؟ چییەتی؟ --◂ برووسک وتووێژ‏١٨:٣٦، ٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هاورێیان چۆن له‌ویکیپیدیا له‌ناو وتاره‌کان وشه‌ی مه‌به‌ست ژێره‌وه‌ی بکه‌ین به‌لینک[دەستکاری]

هاورێیان چۆن له‌ویکیپیدیا له‌ناو وتاره‌کان وشه‌ی مه‌به‌ست ژێره‌وه‌ی بکه‌ین به‌لینک— ئەم لێدوانە لەلایەن Salih khalifane واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

براکەم بە جوانی لە مەبەستت نەگییشتم. ئەگەر دەتەوێ وشەیەک بکە بە بەستەرێکی ناوخۆیی ئەوە دەبێ بیخەیە ناو [[]]. بۆ نموونە ئەگەر بنووسی [[ویکیپیدیا]] ئاکامەکەی دەبێتە ویکیپیدیا. ئایا مەبەستت ئەمە بوو؟--چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٦، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
kak çalak mebestî aw le perawêz û jêdere , bbûre mn be iPad serhêllm natwanim bebashî yarmetî bdem

> Kushared (لێدوان) ‏٠٩:٢٦، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوی گەرم دۆستانی ئازیز من کێشەی هاتنە ژوورەوەم هەیە، بەوەی پاسۆرد یان وشەی چوونەژوورەوەم بیرچۆتەوە، ئەو مایلەی لێرە دامناوە و بەشداریم پێکردووە، نەمماوە.. ئایا دەکرێت وشەی نهێنی بۆ ئەم مایلە بنێرن: abas.shiwan@gmail.com سوپاسی هاوکاریتان دەکەم Abas Shiwan Finland-Lahti

ئەزیزم، بەخێربێیت. بەداخەوە ئەو کارەی دەیڵێیت، پێم وانییە بکرێت. هەژمارێکی نوێ درووست بکە. --◂ برووسک وتووێژ‏١٩:٤١، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

slaw rez hich babatektan haya la sar (badal khwen yan khwen bayi) swpas

زانیاریدان[دەستکاری]

وێڕای ڕێز و سڵاو ، ئەمەوێ سەباڕەت بە بۆکسەکانی زانیاریدان پرسیار بکەم ؟؟؟ بەداخەوە لە ویکی زمانەکانی تر دا دەگەڕێم دەبینم بە زمانی خۆیان بۆخی زانیاریدانیان بۆ ھەموو شتێ ھەیە، پرسیارم یەوەیە ئاخۆ لە ویکی پێدیای ئێمە دا کێ ئەم بۆکسانە درووسی ئەکا ، یان بۆ ئەگەر ئنگلیزیەکە دابنێی نایناسێ یان لە کورد و ئینگلیزی دا دوای پاشکەوت کردن گشت ئەوانەی داخڵ کراون دەرناکەون؟--DEIOCES MEDES--دیاکـــۆ مــــــــــاد ‏٠٨:٤٦، ١٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

سڵاو براکەم. بۆ دیتنی ھەموو زانیاریدانەکانی ویکیپیدیای کوردی سەیری ویکیپرۆژە:زانیاریدانەکان بکە. ھەڵبەت ئێرە ڕێژە بە ویکیپیدیای ئینگلیزی بچووکترە و زۆر زانیاریدان دروست نەکراوە و تەنیا ئەوانەی زۆر گرنگن دروست کرابێ. بە ھەر حاڵ تکایە ئەگەر کێشەیەکت لە دەرکەوتنی زانیاریدانەکە ھەیە یان دەنا زانیاریدانێکت دەوێ کە لێرەدا نییە حەتمەن باس بکە؛ ئێمە تا ئەو جێگایەی بتوانین جێبەجێی دەکەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٠، ١٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس کاکە چالاک ، زۆر شت ھەنە کە نین بۆ نموونە من ئەوڕۆ دەمویست گۆڕستانێکی گرینگ زیاد بکەم، بۆکسی زنیاریدانی گۆڕستان نەبوو ، مەجبوورن نیشینگە بە کار بێنم ، بەڵام لەوێش ئەگەر جگە لەوانەی کە لە زانیاریدانەکە ھەن خۆم شتێ زیاد بکەم پاش پاشەکەوت بووة دەر ناکەوێ؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Diyako kazm واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

کاک دیاکۆ گیان ھەر زانیاریدانێک پارامەتری تایبەتی خۆی ھەیە و بێجگە لەم پارامەترانە ھیچ پارامەتری تر قەبوول ناکا بۆیە دەرناکەوێ. ئەوە من زانیاریدانی گۆڕستانم دروست کرد ئەوەتا: داڕێژە:Infobox cemetery دەتوانی کەڵکی لێ وەربگری. ھەر کێشەیەکی تریش ھەبوو لە خزمەتدام. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:١١، ١٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس کاک چالاکی خۆشەویست بۆ ئەو ماندوو نەناسیەت، کاکە ببورە پرسیارێکی ترم ھەیە ، ئێمە دەتوانین زانیاریدان دروست بکەین یان تایبەت بە ئێوەیە؟ ئەگەر دەتوانین ، منەتی ھەیە فێرمان بکەی،--دیاکۆ ماد ‏١١:٤١، ١٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

خواییش دەکەم. نا ھەموو کەس دەتوانێ. بۆ نموونە من بۆ دروستکردنی زانیاریدانی گۆڕستان چوومە سەر ویکی ئینگلیزی و داڕێژەکەم (ئەم داڕێژەیە) کۆپی کردە سەر ویکیپیدیای کوردی و پاشان ئەو بەشانەی پێویست بوو (ئەوانەی نووسرابوو label) وەرمگێڕا سەر کوردی. کارێکی وا نییە و ھەندێک دەست تێوەردان و تاقیکردنەوەی دەوێ. دیسان ھەر لە خزمەتدام.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٨، ١٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس کاکە بینیمەوە، دەستەکانت خۆش بێ--دیاکۆ ماد ‏٠٧:٢٤، ١٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

توخوا کاک چالاک ببورە پرسیارێکی تر ، ئایا دەسەڵاتی ئەوە ھەیە من یوزەر نێیمی خۆم بگۆڕم؟--دیاکۆ ماد ‏٠٧:٢٧، ١٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

کاک دیاکۆ گیان ئێرە پرسگایە، شوێنی پرسین؛ کەوابوو ڕاحەت بۆ بۆ پرسین ھەر پرسیارێک. جنابت ناتوانی ناوی بەکارھێنەریت بگۆڕی، بەڵام ستیواردەکان دەتوانن. بۆ گۆڕینی ناوی بەکارھێنەریت دەبێ داواکەت لەم پەڕەیەدا وەکوو ئەوانی تر تۆمار بکەی. ھەر گرفتێکیشت ھەبوو ھەر ئە لێرەدا باسی بکەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤٢، ١٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس کاکە ھیوای لەش ساخی و تەندرووتیم بۆ تۆی ماندوو نەناس ھەیە--دیاکۆ ماد ‏٠٨:٥٧، ١٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

پێشکەش بە تۆ کاک چالاک

کاکە چالاک ببورە کاکە من فێری دروست کردنی زانیاریدان و داڕێژە نابم ، جا زەحمەتی ئەوە با بۆتۆبێ دەمەوێ زانیاریدانی گیانلەبەران درووست بکەی ، دەمەوێ مارمێلکە زیاد بکەم ، ئینگلیزیەکەم دانا نەیکرد--دیاکۆ ماد ‏١٣:٠٢، ١٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC) {Taxobox

--دیاکۆ ماد ‏١٩:٢٨، ١٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

جارێ بەشێوەی کاتی شتێکم دانا وەڵێ دەبێ کاری لەسەر بکرێ.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٤، ١٧ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکه ببوره تووخوا یان زانیاریدانم فێر بکە یانیش زانیاریدانی تاڤگەم بۆ زیاد بکە و پێم بڵێ با بە کاری بێنم.--دیاکۆ ماد ‏١٢:٤٧، ١٩ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

لە خزمەتتدایە کاک دیاکۆ: داڕێژە:Infobox waterfall.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٦، ١٩ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس جەرگەکەم --دیاکۆ ماد ‏٠٧:٢٥، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکه بێ زەحمەت ئەم زانیاریدانەم بۆ درووست بکە Space Station --دیاکۆ ماد ,لێدوان ‏١٢:٥١، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵڵا کاکە دروستم کرد: Template:Infobox space station بەڵام بەتەواوی نەبۆتە کوردی چوون بەڕاستی نازانم بە کوردی بەو شتانەی ناوی دەڵێن چی.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥١، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یاریزان[دەستکاری]

چۆنیه‌تی نووسینی بابه‌ت[دەستکاری]

سڵاو هاوڕێیان من چۆن بتوانم بابه‌تێک دروست بکه‌م ؟؟؟— ئەم لێدوانە لەلایەن 109.127.66.29 (لێدوان) واژوونەکراوە

بەر لە ھەموو کارێک دەبێ ھەژمارێک دروست بکەی و بچی ژوورەوە. ئەگەر ھەژمارت دروست کرد وەرەوە ئێرە ھەتا ڕێنوێنیت بکەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٠، ٧ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ دانانی بابەت لە ناو بۆکسی گەڕان لە لای سەرەوە دەستی چەپ ناوی بابەتەکەت بنووسە و ئینتەر لێ بدە؛ سەیری ئاکامی گەڕانەکە بکە ھەتا دڵنیا بی ئەو بابەتەی دەتەوێ بینووسی پێشتر نەنووسراوە. ئەگەر نەنووسرابوو لەسەر لینکە سوورەکە کە ناوی بابەتەکەتە کرتە بکە. لەوێدا بابەتەکەت بنووسە و لەسەر «پەڕەکە پاشەکەوت بکە» کرتە بکە. بابەتەکەت دروست دەبێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٦، ٧ی ئایاری ٢٠١4

برام من چەندی دەکەم ناتوانم هەژمار دروست بکەم هەر جارەو دەلێت شتێک هەلەیە— ئەم لێدوانە لەلایەن 109.127.66.29 (لێدوان) واژوونەکراوە

چە ھەڵەیەک؟ ھەڵەکە چییە؟ تکایە لێرە بینووسە. ھەژمار دروستکردن زۆر ئاسانە؛ ناوی ھەژمار دەنووسی و تێپەڕوەشەکەت و و ئەو جار تێپەڕوشەکە دووپات دەکەیتەوە و کاپچاکە دەنووسی و تەواو. ھەر ھەڵەیەک ھەیە پێمان بڵێ چییە ھەتا بتوانین ئاریکاریت بکەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥١، ٨ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

mn bchma kwe ka bzanm am zankoya kasani aurupa chon qbul akat agar ba ark nabet renumaim bkan supastan akatm-'

بۆ کەس دیار نیه[دەستکاری]

ئەرێ ئەی هاوار هاوڕێینە برادەرینە، بەڕێوەبەرینه، خزمینه، کوردینه، ساحێب بۆتەکان؟؟ بۆ کەس دیار نیه؟؟؟؟ کاکه داواکاریم هەیە ئاڕاستەی کێی بکەم؟؟ ئەی ئەو جەماعەتەی بۆتتان هەیە،! دەی کاکە ئەوە کەس نیه بێت و ژمارەکان بە بۆت درووست بکات؟؟؟--دیاکۆ ماد ,وتوو وێژ ‏١٨:٣٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک دیاکۆ گیان جنابت ھێشتا ھیچ پێشنیارێكت بە کەس نەداوە پێم سەیرە ھاوار دەکەی. دوو حەفتە نییە دۆستێكمان پێشنیاری دروستکردنی سوورەتەکانی قورئانی دا بە چەند رۆژان جێبەجێم کرد. تکایە جنابیشت داواکەت تۆمار بکە بتوانین بەسەر چاو. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٤، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک چالاک تووڕە مەبە کاکە، ئەو هاوارەم بۆ ئەوە نەبوو کە کەس نایەت و ژمارەکان درووست بکات؟!! بە قوربان ئەو هاوارەم بۆ ئەوە بوو کەس نابینم ماوەیەک بوو جەنابت و ئەوانی تریشم نەدەبینین ، لەپەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان هەر وەک خۆی وابوو. ئێ کاکه بە هەر حاڵ ئێستا ئەوە داواکاری دەکەم . ئەبێ لێره بێت یان لە لاپەڕەی تۆ؟ سپاس --دیاکۆ ماد ,وتوو وێژ ‏١٠:٠٣، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Diyako kazm و Pirehelokan: نا براکەم من تووڕە نابم. بەڵێ من ماوەیەک لە شاری خۆم نەبووم و نەمدەتوانی بە باشی بەشداری بکەم؛ بەڵام ئەم نادیارییەش ھەر کەڵکی ھەبوو بۆ ویکیپیدیا! بەڕێزان پێم باشە جارێ وتارەکانی گوندەکانی سەردەشت بە بۆت دروست بکەین جا دوایی بچینە سەر پێشنیارەکانی تر. زۆر سپاستان دەکەم.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٩، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


هاوڕامە کاکه، فەرموو وا بکه --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٩:٥٣، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Diyako kazm و Pirehelokan: ئەوە وتاری گوندەکانی سەردەشت دانرا. پێم خۆشە ئەم بڵێم پێم باش نییە ئەوەندە ھۆگری بۆت بین و وەک ویکی فارسیمان لێ بێ. ھەر ئێستا دووسەد و پەنجا ھەزار وتاری ویکی فارسی بە بۆت دروست کراوە؛ یانی ئەوان لە ٢٠٠٤ەوە تەنیا سەد و پەنجا ھەزار وتاریان داناوە کە یانی ھیچ، بەڕاستی ئەوان بێ بۆت ھیچیان پێ ناکرێ. جا بۆیە وتارێک ئێمە خۆمان بینووسین ھەزار وتاری بۆت دێنێ. وتاری وەک گوندەکانی کوردستان بەڵێ ئەرزشیان زۆرە و ئەمانە ھەر دەبێ بە بۆت دروست بکرێن بەڵام خەلیفە یان زانکۆ و ... بە بۆت ھیچیان لێ دەرنایا! باشترە بھێڵین ویکیپیدیای کوردی خۆی ھێواش ھێواش گەشەی سروشتی خۆی بکات. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٢١، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وایە بەس ئەوەشمان لە بەر چاو بێت کە ژمارەی بەکارهێنەرەکانی ویکیی سۆرانی لە ژمارەی وتارەکانی زۆرترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:٤٧، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتار بۆ بۆتەکان[دەستکاری]

ئێستە کە باسی ڕۆبۆت کرا، ماوەیەکە دەمھەوێ وتاری خەلیفەکانی عەبباسی و ئومەوی پێشنیار بدەم بۆ بۆتەکان. بۆ نموونە ناوی خۆیان و باوکیان، جێگە و ماوەی حکوومەتیان وەکوو تێمپڵەیت دەنووسرێن. لە زۆرێک لە ویکییەکانیشدا وتاریان ھەیە و وتارەکانیان دەتوانێ سوودمەند بێ و کەسانی دیکەش پەرەی پێ بدەن. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە سەرەوە وەڵامی جنابتم نووسیوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٩، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی بەستەر دانی زمانەکان[دەستکاری]

کاکه نازانم بۆ ناتوانم زمانەکان بەستەر بدەم، ئەگەر کاتت هەبێ ولامم بدەوە سپاس--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٨:٥٧، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خەتا لە جنابت نییە کاک دیاکۆ، خەتا لە نەرمامێرەکەیە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٤، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یانی ئەبێ خۆی چاک بێ؟؟؟--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٦:٣٣، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش ماوەیەک ئەو کێشەیەم ھەبوو. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٢:٠١، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ چاک دەبێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥١، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژه‌[دەستکاری]

سڵاو هاوڕیان بێزه‌حمه‌ت جۆن داڕێژه‌ دروست ده‌کرێ--Mudric ‏٢٣:٤١، ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)

سڵاو. چ داڕێژەیەکت دەوێ؟--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠٥، ٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆناساندنی زانکۆیه‌ک ئه‌مه‌وێت Mudric ‏١١:٤٨، ٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)

چۆنیەتی دروست کردنی پۆل[دەستکاری]

من دەمەوێ پۆلێک دروست کەم کە پێشتر بوونی نەبووە گشت پۆ لەکان گەرام بەاتم نەبوو ؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Soran kawani واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@Soran kawani: براکەم چ پۆلێکت دەوێ دروست بکەی. دروستکردنی پۆل ھەر وەک وتار وایە تەنیا دەبێ لەسەرەتا بنووسی پۆل:ناوی پۆلەکە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٧، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئامارەکانی ویکیپیدیا[دەستکاری]

@Calak: گەلۆ ڕیگەیەک بۆ دیاری کردنی زۆر بینراوترین وتارەکانی ویکیپیدیای کوردی هەیە؟ مادیوتووێژ (٢٧ی پووشپەڕی ٢٧١٤) ‏١٠:٣٤، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. زۆر جاران ئەم ئامرازی ڕاگەیاندنە بۆ من کار ناکات. بۆ ئەمە دەبێ بۆت بە کار بھێنی و ئێستاش تووڵسێرڤەریان کۆ کردۆتەوە و خۆم ناتوانم ئەمە بکەم. بەڵام شوێنی دەکەوم ھەتا داواکەت جێبەجێ بکەم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٨، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر مەمنوونم کاکە چالاک. مادیوتووێژ (٢٧ی پووشپەڕی ٢٧١٤) ‏١١:٠١، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Min.neel: براکەم بچۆ سەر ئەم بەستەرە. لە مێنیووی دەستی چەپ لەسەر overall کرتە بکە. جا ئەوجار زمانەکە لە لای سەروە بکە بە ckb - Sorani ئاماری ئەمرۆت پێشان بدا. جا ئەگەر بتەوێ ھی مانگەکانی ڕابردوو ببینی ھەر لە سەرەوە دەبێ today بکەیت بە مانگی دڵخوازت. ئەگەر پرسیارت ھەبوو لە خزمەتدام. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢١، ١٣ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر مەمنوونم چالاک گیان دەستەکانت خۆش بێت یەخوا. مادیوتووێژ (٢٤ی گەلاوێژی ٢٧١٤) ‏١١:٤٢، ١٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو..[دەستکاری]

مه‌رجه‌کان چین بۆبڵاوکردنه‌وه‌ی وتارێک یان ڕاپۆرتێک؟— ئەم لێدوانە لەلایەن تارا واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو! مەرجی سەرەکی بۆ بڵاوکردنەوە وتارێک بایەخدارییە. وپ:بایەخداری بخوێنەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٦، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس! 

ئایا ئه‌توانم بابه‌ته‌کانم زیاتر بۆناساندنی کتێبی نووسه‌ره‌ کورده‌کان یان هه‌ر نووسه‌رێکی بیانی بێت؟! یان ناساندنی نووسه‌ره‌ ناوداره‌کان بێت؟!— ئەم لێدوانە لەلایەن تارا واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

ئەگەر بایەخدار بێ بێگومان! ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر لە وتاری نووسەران لە خۆ دەگرێتەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٣، ١٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چۆن بتوانم (user name) بگۆرم ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Siyar Taha Khalid واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڕێز لێرە داخوازەکەت تۆمار بکە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤٠، ٢٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وه‌رگێڕان له‌ ویکیپیدیاوه‌[دەستکاری]

سڵاو به‌ڕێزان، ئه‌گه‌ر بمه‌وێت له‌ ویکیپیدیاوه‌ ڕاسته‌وخۆ بابه‌تێک وه‌ربگێڕم بۆ کوردی، چۆن ده‌ست پێ بکه‌م؟ تکایه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ی وردم بده‌نێ، سوپاس.— ئەم لێدوانە لەلایەن Hersh.Saeed واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو بەڕێز ھێرش سەعید. جوان تێ نەگییشتم. دەتەوێ لە زمانەکانی تر بابەت وەربگێڕییە سەر کوردی؟ ئەگەر مەبەستت ئەمەیە ئەوە لە لای سەرەوە لە بۆکسی گەڕاندا ناوی بابەتەکەت بنووسێ ئەگەر بوونی نەبوو لەسەر بەستەرە سوورەکە کرتە بکە و ئەوجار ناوەرۆکی وتارەکەت لەوێدا کۆپی بکە و پاشان پاشەوکەوتی بکە. بەم جۆرە دەتوانی بابەتێک دروست بکەیت. کێشەی تریشت ھەبوو ھەر ئە لێرە بیپرسە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٥٤، ٢٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزان، من زۆر خۆشحاڵم بە ھاتنە ناوەوەم بۆتان، من کەسێم لەسەر ھیچ ئاینێ نیم - وە خۆتان ئەزانن مرۆڤ ئازادە، وە من وە ئێوە مرۆڤم بەس بڕوام بە ئاینەکان نییە، ئێستا داواکاریەەم ئەوەیە، ئایا ئەتوانم لەسەر بیرۆەی "ئیلحاد" و مێژوەکەی و ڕونردنەوە لەسەری و ھۆکارەانی و ناوبانگیەکانی و شتی تریش لە بابەتە عەرەبی و ئینگلیزیەەوە وەرگێڕم و بنوسم؟ بەبێ ھیچ سوکایەتیەک و زیادە ڕەویەک و بەزاندنی پیرۆزی کەس— ئەم لێدوانە لەلایەن Salman kurdy واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو ڕێز. بەخێرھاتی کاک Salman kurdy بۆ ویکیپیدیای کوردی. بەڵێ براکەم ئێرە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادە و ھەر وەک جنابت وتت بە لەبەرچاوگرتنی بێلایەنی لە ناو بابەتەکەدا دەتوانی لەسەر ھەر شتێک کە بایەخدار بێ وتار دابنێی.
وتارەکە لە ویکیپیدیای کوردیدا نووسراوە دەتوانی پەرەی پێ بدەی؛ ئەمەتا: بێ باوەڕی. لە لای ڕاستەوەی پەڕەکە وتارەکە بە زمانەکانی تریش ھاتووە بۆ نموونە بە عەرەبی إلحاد یان بە ئینگلیزی: Atheism.
ھەر چەشنە پرسیارێکت بوو ئێمە ئامادەی وەڵامدانەوەین. لەگەڵ رێز.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤١، ٢٧ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]