وشەدان
- بەستەر بۆ دەرەوە
- بەستەر بۆ ماڵپەڕەکانی دیکەی دەرەوەی ویکیپیدیا
- ترانسکلەود
- هاوردنی ناوی لاپەڕە یا داڕێژە لە نێوان {{}} کە دەبێتە هۆی ئەوەی ناوەڕۆکی ئەو لاپەڕە لەوێدا نیشانبدرێت.
- وتارە پەیوەندیدارەکان
- لیستێکی پوختە، لە وتارەکانی دی ویکیپیدیای سۆرانی کە بابەتەکەیان پەیوەندی هەیە بە بەو بابەتەوە. ئەم لیستە لە دامێن لاپەڕەکدا دێت.
- 3گەڕانەوە
- ئەو بەکارهێنەرانی لە ماوەی 24کاتژمێردا زیاتر لە 3جار وتارێک پاشگەز بکەنەوە ، لەوانەیە بە پێی یاسا لە لایەن بەڕێوبەران دەستپێگەیشتنیان بەربەست بکرێت بۆ ماوەیەک. ئەوە یاسای 3گەڕانەوەیە.
- لێککەرەوە
- ئەو پیتەی وا لە بۆشاییەک بچووکترە و لە وشەی کۆمەڵ+ناسی ئاوا دەر دەکەوێت :"کۆمەڵناسی"
- شوێنی مەشق
- ئەو شوێنەیە تازەکارەکان مەشقی فێر بوونی تێدا دەکەن و کۆنەکارەکان تاقیدەکەنەوە.
- گەڕانەوە
- بە گەڕانەوە بۆ دەستکاری پێشوو و بەتاڵ کردنەوەی دوایین گۆڕانکاری دەڵێن.
- نووسەری ویکی
- بە نووسەرانی وتارەکانی ویکیپیدیا دەڵێن.
- ژمێرەری دەستکاری
- لاپەڕەیەک کە ژمارەی دەستکاریەکان و زانیاریی زۆرتر لەوە سەبارەت بە بەکارهێنەر ئەدات 1
- ویکیمیدیا
- ڕیکخراوی سەرەکی و خاوەن ویکیپیدیا و پڕۆژەکانی خۆشکیەتی و پێدوایستیەکانی ڕەقامێری بۆیان دەڕەخسێنێت.
|