ویکیپیدیا:فێرکاری/دەستەواژەکان
تێبینی: ئەمە کورتەیەکە لەدەستەواژەکانی ویکیپیدیا کەزۆرتر دەبینرێن.
- وتار
- داخڵکەری ئینسکلۆپیدیایە. هەموو وتارەکان لاپەڕەن، بەڵام هەموو لەپەڕەیەکی ویکیپیدیا وتار نین. تەماشای چی وتارە لەویکیپیدیا؟ بەئینگلیزی بکە.
- بەستەری تێکشکاو یان بەستەری ونبوو
- بەستەرێکی ویکییە کە بەڕەنگی سوور دەردەکەوێت، گەر زانیاریت هەبوو لەسەری ئەوا کلیکێکی لەسەر بکە بۆ دروستکردنی.
- ڕوونکردنەوەی لاپەڕە
- بریتییە لەبوونی چەند پەرەیەک بۆ بابەتێکی دیاریکراو و بەرەو ئامانجی پێویست ڕەوانەت دەکات.
- دەستکاریکردنی بەریەککەوتن
- بریتییە لەپاراستنی زانیاری و گۆڕانکاری پەڕەیەک (وتار، وتووێژ، ...هتد) کەلەبەکارهێنەرێک زیاتر خەریکی دەستکریکردنی پەڕەکەیە لەیەک کاتدا. تەماشای دەستکاریکردنی بەریەککەوتن بە ئینگلیزی بکە.
- مۆڵەتی گنو بۆ بەڵگەنامە ئازادەکان
- زۆربەی وتار و پەڕگەکانی ویکیپیدیا لەژێر مۆڵەتی گنو بۆ بەڵگەنامە ئازادەکان دایە.
- دیوەخان
- دیوەخانی ویکیپیدیا جێگایەکە بۆ وتووێژ کردن دەربارەی کێشە و چالاکییەکانی ویکیپیدیا.
- ڕەوانەکردن
- بەکاردێت بۆ ڕەوانەکردنی چەند پەڕەیەک بۆ پەڕەیەک کەوتاری سەرەکییە، هۆکاری دروستبوونی پەڕەکانی تریش بۆ شێوازی خوێندنەوەی دەگەڕیتەوە یان هەبوونی هەڵە لەناونیشانی وتار و هەستپێکردنی لەدواتردا.