ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/Marmzok

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
کرا.--چالاکWьтуwеж (٢١ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٢:٣١, ١٢ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

کاندیداکان

کاتی ئێستا: ١٢:٣٥:٥٣, ٢٥ ئازاری ٢٠٢٤ (کاتی جیھانی UTC)

نوێ کردنەوەی پەڕە

Marmzok

ڕێکەوتی دوایی ھاتنی داواکاری: ١ی مانگی ١١ی ٢٠٠٩

ناساندن

  • Marmzok (بەشدارییەکان | لێدوانەکان) - بەکارھێنەرێکی زەحمەتکێش و بەتوانایە. بێگومان بەشی ھەرە زۆری وەرگێڕانی پەیامەکانی میدیاویکی کاری ئەو بووە. من خراپکاری یان لادان لە یاساکانی ویکیپیدیام لێ نەدیوە و بەشدارییەکی لەبەرچاو و گرینگی ھەبووە. شارەزاییشی لە فارسی و ئینگلیزی و کاری وەرگێڕان ھەیە. بەڕێوبەر ئەگەر لە CSS و JS دا شارەزا بێت زۆر باشە بەڵام ئەرکی سەرەکیی بەڕێوبەر پاراستنی یاساکانی ویکیپیدیایە بەو ئامرازانە کە پێی ئەبەخشرێ کە پێویستیان بە زانینی ئەو شتانە نییە. ھەبوونی چەند بەڕێوبەر بە ڕوانگەکانی جیاوازەوە زۆر پێویستە بۆ پێشکەوتنی ویکیپیدیا. من بە کەسێکی باشی دەزانم بۆ بەڕێوبەرایەتی. --ئاسۆ ٠٨:٣٦, ١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
  • وادیارە کاک مارمزۆک باشترین کەسە کە بتوانێ ئەم ئەرکە بگرێتە ئەستۆ.یەکێ لە هەرە باشیەکانی مارمزۆک ئەوەیە کە زۆر یارمەتی بەکارهێنەرە نوێکان دەدات وشارەزایەکی باشی هەیە لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی ویکیپیدیا. سوپاس --barham ١٨:٣٤, ١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)



پرسیار لە کاندیدا

  1. دوو پرسیاری زۆر سادەم هەیە کاک مامزۆک:
  • گەورەترین شاری رۆژهەڵاتی کوردستان کامە شارە؟
  • وشەی لێۆناردۆ درووست نووسراوە یان هەڵە؟--Aza ١٢:٠٢, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
دیارە ئەگەر پرسیارەکان سەبارەت بە بابەتی ڕاپرسی دەنگەکان، واتە داواکاری بۆ بەڕێوبەرایەتی ویکیپیدیا بوایە، وەڵام دانەوەیان بێ‌گومان بەسوود دەبوو. تێکەل کردنی کێشە تاکەکەسییەکان لەم بابەتەدا ئامانجەکانی هەموومان وەک بەکارهێنەرانی ویکیپیدیا تووشی تارمایی دەکات. پێویست بە وتن نییە ئامادەی وەڵام دانەوەی پرسیارە پەیوەندی‌دارەکان لەم لاپەڕەدا و هەرجۆرە پرسیارێکی دیکە لە لاپەڕەی لێدوانی بەکارهێنەریدا هەم.--MarMzok تشرینی یەکەم ٢٠٠٩
تۆ بەرپرسی ئەو قسەیەیت کە کردووتە، نابێت لە ژێری دەرچیت من کێشەی تاکەکەسیم لەگەڵ هیچ بەکارهێنەرێکدا نیە. ئەوە کێشەی گشتمانە کەسێک ببێت بە بەڕێوبەر کە دەڵێت کرماشان کەی کوردن! واتە ئێمە بەدەستی خۆمان دەسەڵاتی زۆرتر ئەدەین بە کەسێک کە قسەی فارسە ڕەگەزپەرستەکان دووپات دەکاتەوە. ئایا ئەمە کێشەی تاکەکەسییە یان هی هەموومانە. چیتان بە سەر هاتووە؟! با بەکارهێنەرێک هەزاریش باش و یاریدەر بێت، کە قسەی وای کرد، دەبێ بنێردرێتە لاوە. لە خۆتان بپرسن لە ویکیپیدیای فارسی یان عەرەبی یان تورکیدا کەسێک بۆ تەنیا جارێک لە دەمی دەرچێت و بڵێت "گەلی کورد"، کامەیان حازرن دەنگی پێ بدەن؟--Aza ١٢:٠٢, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
کاندیدا خۆی لێرە دەبێ وەڵام بداتەوە بەڵام بە ھۆی ئەوە کە ھەستم کرد ئەم پەڕە خەریکە لە مەبەستی خۆی دوور دەبێتەوە منیش وەڵامێک دەدەمەوە. پێم وابوو مەبەستی کاک ئازا ئەوەیە کە کاندیدا زانیارییەکانی لە کوردستان کەمە، بەڵام لەدوای ئەم دوایین قسەی کاک ئازا لێرە و ئەم بەشدارییە وادیارە مەبەستی ئەوە نەبووە! ئەم باسە لە پەڕەی لێدوانی مەھابادەوە دەستی پێ کردووە. بە بیڕوای من مەبەستی مارمزۆک لەو لێدوانە ئەوەیە کە زۆربەی خەڵکی شاری کرماشان ھەستی پتەوی کوردایەتییان نەماوە و لە زمان و بزووتنەوەی کورد دوور بوونە. بۆیە ناکرێ لە کرماشان وەک شارێکی گرنگی کوردی ناو ببەین. ١) ئەو قسانەی مارمزۆک تەنھا دەربڕینی بیروڕایەکی تاکەکەسی بووە لە پەڕەی لێدوان، ئەوە ھیچ کێشەیەکی نییە. ٢) ئەوەی من ئیمانم پێەیە ئەوەیە خەبات و ڕاپەڕینی کورد ھەرگیز بۆ داگیرکردن و پەنجە بردن بۆ مافی نەتەوەکانی تر نەبووە و تەنھا بۆ سەقامگیر کردنی برایەتی و لابردنی زوڵم و زۆر بووە. ٣) ئەو کێشەیە لە شاری کرماشان، بە ڕاستی ھەیە. من خۆم لە زانکۆ چەند برادەری کرماشانیم ھەیە پێم وایە ٥٠ وشەی کوردیش نەزانن. نەتەوەکانی دیکەیان ھێنایە کەرکووک بەڵام ئێستا کوردەکانی کرماشان خۆیان خەریکن ئەبن بە فارس. ئەم کێشەیە نابێ بشارینەوە، تەنھا خۆمان زەرەر دەکەین. با ھەرچی کتێب و ویکیپیدیا ھەیە بڵێ کرماشان کوردە، کاتێ خەڵکەکەی بڵێن کورد نین چ قازانجێکی ھەیە. ٤) ئەگەر پێتان خۆشە ئەم باسە درێژەی پێ بدرێ تکایە با لە پەڕەی لێدوانی کرماشان بێت. زۆر سوپاس --ئاسۆ ١٤:١٨, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
Kak Aso, eto chon detwanít em qiseye wa rawe (tefsír) bikeytewe ke mebestí em biradere le ínkar kirdiní Kirmashan weku gewretrín sharí Kurd, le ber eweye ke Kirmashan édí Kurdayetí téda nemawe!!! Kak Aso gíyan íntízarim nebu ke biraderékí weku to, asoy bír u birway le barí Kurdistan em hende teng u kurt bét!--Kak Language ١٣:١٠, ٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)


Kak Aso, xelkí Kirmashan xerík Fars bun nín, eme toyt ke detewét késhey nebuní zimaní Standardí Kurdí u cégír buní zimane fermíyekan éran u tirkya u surya, be "fars bun" rawe bikeytewe. Kake jarekítir seyrí mebhesí "sefsete" bike. Eme ke to delleyt "min chend hewallí Kirmashaním buwe, 50 wishey Kurdíshyan nazaní" (pes netíje degrín ke Kirmashan her sharékí Kurdí níye) be eql u ramanewe jor der dét?!! Xwet jarekítir seyrí ristekanit bike!

Shitékí tir ewe ke zimaní nawcekaní nawerastí Kurdistan legel bashurewe zor jiyawazíyan heye. Le dímení zimannasíyewe, Kurdí Bashur le Kurdí Nawerast resentir nebét, xwartir níye! Bo rezay Xwa basí zimaní Kurdi legel minewe meken. Léreda to zimaní Kurdít, be jhérzaraway Mukryaní ya Hewlerí ya Silémaní Soraní zaníwe, ke delléyt Kirmashan le zimaní Kurdí dur kewtuwe.--Kak Language ١٣:٢٦, ٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC) پرسیارکەر: مەلا مستەفا! کورد کامانەن؟

مستەفا بارزانی: ئەوانەی کەوا بۆخۆیان بیر دەکەنەوە کە کوردن!

بەڵێ، ئەو کێشەیە لە شاری کرماشان، بە ڕاستی ھەیە. بەڵام بەڕێز ئاسۆ خەڵکی کرماشان هەرگیز نەیانگوتووە ئێمە کورد نین. هاتم هەنێ شتی دیکەش بنووسم ... بەڵام با لێیگەڕێم. ئەم باسە بنی قووڵە .... بە هەر حاڵ، دەنگی من هەر "نا"یە (هەرچەن وا دیارە لە ئاکامدا بێ تەءسیرە) و تەنیا ئەوە دەڵێم با هەموومان تۆزێک لە کوردەکانی باکوورەوە فێری شت ببین، بزانن ئەوان لە کوێن و ئێمە لە کوێ. سپاس و هەمووان ببوورن--Aza ١٥:١٢, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

lem kandídaye du pirsyarim heye: eme werdegrít ke bíreket le barí ewe ke Kirmashan gewretrín sharí Kurdnishíní xwerhellat níye, helleye?

Duwem ewe ke em nawe bekarhénerite manay chíye: MarMzok? Le nawcey Erdellan da be miroví "hypocrite" dellén "marmizok ", wate eslíyekeshí "lizz" e. Demewét bizanim mebestit lem naw nane cy buwe?--Kak Language ١٣:٠٤, ٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

لێدوان

 بەڵێ پشتیوانی
  1. پیشتیوانی --ئاسۆ ٠٨:٣٩, ١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
  2. پیشتیوانی --Ara Qadir ١٥:١٩, ١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
  3. پیشتیوانی --barham ١٨:٢٨, ١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
  4. پشتیوانیی --برووسک ١٨:٥٤, ١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
  5. پشتیوانیی --Sia Neriman ١٩:١١, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
  6. پشتیوانیی --Cyrus abdi ٢١:٢٠, ١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
  7. پیشتیوانی --cwtiyar
 نەخێر دژایەتی
  1. ناء --Aza ١١:٥٩, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC). هۆکارەکانم پێشتر وتووە.
بێلایەن