ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/Aza

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
کرا.--چالاکWьтуwеж (٢١ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٢:٣٣, ١٢ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

کاندیدا[دەستکاری]

کاتی ئێستا: ٠٤:٢٣:٥٢, ٢٨ شوباتی ٢٠٢٤ (کاتی جیھانی UTC)

نوێ کردنەوەی پەڕە

بەکارھێنەر:Aza [دەستکاری]

ڕێکەوتی دوایی ھاتنی داواکاری: ٢٣:٠٠، ٢٠ی نیسانی ٢٠١١

ناساندن[دەستکاری]

  • بەکارھێنەر:Aza (بەشدارییەکان | لێدوانەکان) لە چالاکترین بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا بووە کە ھەر لە سەرەتای جیاکردنەوەی ئەم ویکیپیدیایە لە کورمانجییەوە زەحمەتی زۆری کێشاوە لە نووسین و باشترکردنی وتارەکان، بەتایبەت وتارە زانستییەکان و مافناسییەکان. تا ئەو ڕادەیە من بزانم لە CSS یشدا شارەزایی ھەیە کە زانینی بۆ بەڕێوبەر خاڵێکی گرنگە. --ئاسۆ ٠٩:٢٥, ٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  • بۆ ناساندنی زیاتری خۆم، شایەد خراپ نەبێ ئەوەش بڵێم کە لە ویکیپیدیای کورمانجی و لە ویکیفەرھەنگیشدا بەشداریم بووە:
--Aza ١٠:١٦, ٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)

پرسیار لە کاندیدا[دەستکاری]

  • کاک ئازا، لەم ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆری وێنەی بێ ناوونیشان و بێ مۆڵەتنامەمان ھەیە. ئەگەر ببیت بە بەڕێوبەر چییان لێدەکەی؟ --ئاسۆ ١٥:٣٨, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  • وا بزانم کاری درووست ئەوەیە کە ھەموویان بسڕدرێنەوە، با کەس نەتوانێ لە ویکیپیدیای خۆشەویست و بەڕێزمان شکات بکا و درگای چالاکیی لێ دابخا. --Aza ٠٨:٥٨, ١٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  • باشترە لە پێشدا دیاری بکرێن، پاشان ئەوکەسەی باری کردوون ئاگادار بکرێنەوە و پاشان ئەوەی بێ مۆڵەت بوو بسڕێتەوە. --ئاراس نوری ٠٩:٤٩, ١٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)

لێدوان[دەستکاری]

لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم بۆ کاک ئازا ، بەڵام هیچم بۆ ئەو نیە ، بەس نازانم بەڕێوەبەرمان بۆ چەس؟ ئێمە ئەندام شت نانوسێ ئینجا بەڕێوەبەر زیا بکەین؟ کاک مارمزۆک و کاک ئاسۆ زۆر بێکێشەیە هەر ئەوەنە بەسە بە ڕای من چونکە ئەم زیاد کردنی بەڕێوەبەرە تەنها مانگێ چالاکی زیا دەکات و تەمام شود . زۆر کات بەڕێوەبەرەکان ئاگایان لە بابەت نیە چونکە چەند جار لێدوانم بۆ بەڕێوەبەران ئاماژە پێکردووە کەس وەڵام نیە و ئاگای لێ نیە ، لەبەر ئەوە ئەم بەڕێوەبەر زیاد کردنە هەر وەک ئەوانی تر دەبینم ،من بە دژ وەڵام دەدەمەوە هەر چەنە کاریگەری نابێت لەسەر دەنگدانەکە و لەگەل ڕێزی پێپایانم بۆ کاک ئازا من تەنها مەبەستم ئەو ئیشەیە بێ ئەوەی مەبەستم تاکی کاک ئازا بێتن. سوپاس.جوتیار ١٦:٠٥, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)
بەڕێوەبەرمان پێویستە، چونکە ئێستا بەڕێوەبەری چالاکمان نییە. من وام ئەزانی بەکارھێنەر ئاسۆ ھەر بەڕێوەبەرە، بەڵام وا دیارە کە وا نییە. بەکارھێنەر MarMzokیش خۆی لە پەڕەکەیدا نووسیویە ناتوانێ بۆ ماوەیەک بەشداریی چالاکانە بکا (ھیوادارین ئەو ماوەیە کورت بێ). بە ھەر حاڵ پێویستە کەسێکمان بێ بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ویکیپیدیاکەمان. من لە کاری بەڕێوەبەرایەتی نازانم و حەز ئەکەم زۆرتر خەریکی بابەتنووسین بم و وازی خوێندنەوی یاساکانی ویکیپیدیا و بەدوای هەموو دەستکارییەکاندا چوونم نییە! بەڵام کاتێک ئەبینم ئەم ویکیپیدیایە پێویستی بە بەڕێوەبەری چالاکە و منیش تەقریبەن ھەمیشە ئینتەرنێم لەبەردەستە (ئەڵبەت ھەمیشە بێکار نێم) ھەموو ھەوڵی خۆم ئەدەم کە [ئەگەر بووم بە بەڕێوەبەر] بەڕێوەبەرێکی باش بم و خۆم فێری یاساکان بکەم و بەکارھێنەران ھان بدەم بۆ بەشداریی زۆرتر.
جوتیار گیان ھیوادارم تۆش زیاتر بەشداری بکەی لە پەرەپێدانی وتارەکانی فیزیکدا. ھەر لە زاراوە بنچینەیییەکانەوە دەست پێ بکە. وەکوو بارستە، کێش، وزە، و ... . سپاس--Aza ٠٨:٥٣, ١٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)
لەگەڵ کاک ئاسۆ و ئەندامی تریشدا باسم کردوە، ئێمە دەستەیەکمان پێویستە بۆ بەڕێوەبردن نەک تاکە کەسێک. دیارە کاک جوتیار زۆر لە دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەر شارەزا نییە، ئەگینا چۆن دەبێژێت بەڕێوەبەرمان ناوێت، ئەدی کێ بابەتی نادروست بسڕێتەوە؟؟ هەر بۆ نموونە. من بە پێویستی دەزانم سێ کەس بەڕێوەبەرایەتی بکەن، یەکێکیان دەسەڵاتی ڕەهای هەبێت. زمانەکانی تر لیژنەیان هەیە بۆ بەڕێوەبردن، بوونی ئەو دەستەیە ئەبێتە هۆی نەوەستان و پەک نەکەوتنی پرۆژەکە. ئەگەر MarMzok واز دەهێنێت، ئەوا پێشنیار دەکەم کە کاک ئاسۆش بێتە هاوشانی کاک ئازا، کەسێکی تریش خۆی کاندید بکات. لەگەڵ ڕێزمدا. --ئاراس نوری ٠٩:٤٨, ١٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  • کاک ئاراس کەی من وتومە بەڕێوەبەرمان ناوێت ؟!! من ئەڵێم ئەگەر ئێمە بە رۆژێ 10 بابەت نانوسرێت ئیتر بۆ بەڕێوەبەر تر زیاد کەین ؟ من وتومە ئەو دو بەڕێوەبەرە عەیبی نیە لە کاتی ئێستادا .جوتیار ١٣:٢٩, ١٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  • کاک جوتیار ببەخشە، ئیستا یەک بەڕێوبەرمان هەیە، مارمزۆک، ئەویش کاتی کەمە، ئەم پێشنیارەی کاک ئازا لەو ڕووەوە سەریهەڵداوە. من پێم باشە کاک ئاسۆش لەگەڵیسا ببێتەوە بە بەڕێوبەر و لانی کەم دوو کەسمان هەبێت، یان وەکو پێشتر نووسیم، دەستەی بەڕێوبەرایەتی دروست بکرێت و سێ کەس بن. سوپاس بۆ تێگەیشتنت. --ئاراس نوری ١١:٣٤, ١٤ نیسان ٢٠١١ (UTC)
 بەڵێ پشتیوانی[دەستکاری]
  1. پشتیوانی-- merkhas وتووێژ ٠٩:٤٤, ٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  2. پشتیوانی-- --ئاراس نوری ١٢:٣٦, ٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  3. پشتیوانی-- --Kurdish EAgle ١٤:٠٤, ٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  4. پشتیوانی--Ara Qadir ١٩:٢١, ٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  5. پشتیوانی---Cyrus abdi ١٨:٥٢, ٨ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  6. پشتیوانی---Diya_se ١٠:٢٣ ، ٩ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  7. پشتیوانی---MarMzok لـێدوان-- ١٦:٤٨, ١٨ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  8. پشتیوانی--ئاسۆ ١٠:٤٩, ١٩ نیسان ٢٠١١ (UTC) ھیوادارم کاک ئازا کە کورمانجییەکەی باشە پەیوەندیی نێوان ویکیپیدیای کورمانجی و سۆرانی زۆربکاتەوە چونکا بەڕاستی یەکێک لە مەبەستەکانمان لە جیاکردنەوەی ویکیپیدیای سۆرانی ئاسانکردنەوەی پێوەندیمان بوو. تکا ئەکەم ئەم خاڵە زۆر لەبەرچاو بگری. پێم خۆشە زۆرتر لەسەر ئەمە قسە بکەین. سوپاس
چۆن پێوەندیمان زۆر بکەین؟ ئەبێ چی بکەین؟ وەرگێڕانی وتار؟ یەکسانکردنی ناوی وتارەکان لە دوو شێوەزارەکەدا؟ گفتوگۆ؟ --Aza ١٤:٤١, ١٩ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  1. پشتیوانی-- --M.aqrawi M.aqrawi ١٩:٤٨, ٢٠ نیسان ٢٠١١ (UTC)
 نەخێر دژایەتی[دەستکاری]
  1. جوتیار ١٥:٠٨, ١٠ نیسان ٢٠١١ (UTC)
بێلایەن[دەستکاری]

داواکارییەکانی پێشوو[دەستکاری]