ویکیپیدیا:تاگەکانی مافی بڵاوکردنەوەی وێنەکان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ویکیپیدیا یاساکان بۆ پاراستنی مافەکانی بڵاوکردنەوە بە توندی بەجێ دێنێت. پەڕەی پێناسەی وێنەکان تاگ لێدەدرێن بە مۆڵەتنامە و سەرچاوەی وەرگرتنی وێنەکە. ئەوە بۆ خوێنەران، ویکیپیدیەنەکان و هەروا بۆ بەرهەمهێنەران ڕوون دەکاتەوە کە دەتوانن چۆن لەو وێنە سوود وەربگرن یان ناتوانن چی لێبکەن.

ڕێنوێنییەکان[دەستکاری]

  • بۆ ئەوەی وێنەیەک بەپێی ڕێبازەکانی بەکارهێنانی وێنە لە ویکیپیدیادا، "ئازاد" بزانرێت، مۆڵەتنامەکەی دەبێ مافی هەردوو بەکارهێنانەوە و دەستکاری بۆ وێنەکە بدات.
  • ویکیپیدیا (و هەروا هەموو پڕۆژەکانی دیکەی ویکیمیدیا) زۆر بە لێهاتوویی هان دەدات کە تا ئەو ڕادەی دەکرێ وێنەی "ئازاد" بەکاربهێدرێت. کاتێ ئەوە نەکرا، هێندێ جار بەکارهێنانی وێنەی نا-ئازاد (مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراو)، بەمەرجی "بەکارهێنانی گونجاو" ڕێگە دراوە. بەکارهێنانی گونجاو، لە وڵاتە یەکگرتووکان، مافێکی بە پێ-یاسایە بۆ بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە مافی بڵاوکردنەوەیان پارێزراوە، بە مەرجی تایبەتی؛ هەڵبەت ویکیپیدیا مەرجی تایبەتیی خۆی هەیە بۆ ئەم جۆرە بەکارهێنانە.
  • بە شێوەی ئاسایی، زۆربەی وێنە ئازادەکان دەبێ باربکرێنە سەر ویکیمیدیا کامێنز لە باتی ویکیپیدیا (ئەوە ڕێگە دەدات کەو ئەو وێنە لە پڕۆژە جیاجیاکانی ویکی بەکاربهێندرێت). بۆ ئەوە دەبێ هەژمارەیەکەیت هەبە لە کامێنزدا و بۆ بارکردنی وێنە دەبێ لانیکەم ٤ ڕۆژ لە درووستبوونی هەژمارەکە تێپەڕابێت. کامێنز ڕێگە نادات بۆ "بەکارهێنانی گونجاوی" بەرهەمەکان، بەڵام بەرهەمە نا-ئازادەکان بە مەرجی تایبەتی، دەکرێ لە ویکیپیدیا بەکاربهێندرێن.
  • هەوڵ بدرێت تاگی بەکارهێنراو لەگەڵ مافی بڵاوکردنەوەی بەرهەم هاوتابێت.

لیستی تاگەکانی مافی بڵاوکردنەوەی وێنەکان[دەستکاری]

پاوانی گشتی[دەستکاری]

مافی بڵاوکردنەوەی سنووردار[دەستکاری]

وێنە نائازادەکان \ بەکارهێنانی گونجاو[دەستکاری]

بۆ خاوەنی وێنەکان[دەستکاری]

ئەگەر خاوەنی وێنەیەکی، دەتوانی بۆ بەکارهێنانی ئازاد، تەرخانی بکەی. دەتوانی چەن تاگی جیاوازی لێبدەی. ئەگەر لات باشە، دەتوانی بۆ بەکارهێنانی دووبارە یان دەستکاری مافەکەی بپارێزی.

  • بەڵگەنامەی GNU Free Documentation : (لە لایەن: Free Software Foundation) بەکارهێنەری دەبێ ئاماژە بکات کە ئەمە بەرهەمی تۆیە و ئەگەر گۆڕاکارییەکی تێدادا، یا تێکەڵی بەرهەمی خۆی کرد، بەرهەمە نوێکە لە ژێر هەمان بەڵگەنامە بڵاوبێتەوە.
  • Creative Commons : (لەلایەن: CC licenses) ئەم بەڵگەنامەیە مافی بەکارهێنانی ئازاد دەدات، تەنانەت بەکارهێنانی بازرگانی؛ بەو مەرجی کە ئاماژە بە ناوی تۆ وەک خاوەنی بەرهەم بکەن و دوای هەرجۆرە دەستکارییەک لەژێر هەمان بەڵگەنامە بڵاوبێتەوە.
  • Free Art license : بەڵگەنامەیەکە بۆ بەرهەمە هونەرییەکان کە ڕێگە دەدات بۆ هەمەجۆر بەکارهێنانێک؛ تەنها دەبێ دوای دەستکاریکردن لەژێر هەمان بەڵگەنامە بڵاوبێتەوە.
  • Attribution : خاوەنی ئەم مافە، ڕێگە دەدات بۆ بەکارهێنانی هەمەجۆرەی بەرهەمەکە، تەنها بەو مەرجی ئاماژە بکرێت بە ناوی خاوەنی بەرهەم.
  • Public domain : خاوەنی بەرهەم هەموو مافەکان بەخشیوە.
  • بۆ ئەو وێنانەی لە شاشەی ویکیپیدیا گیراوە دەبێ سوود لە تاگی — وەربگیرێت.