ویکیپیدیا:بەشداریکردن لە ویکیپیدیا

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئامانجی سەرەکی ویکیپیدیا بەردەست‌خستنی سەرجەم زانیارییەکانی مرۆڤە بە شێوەی ئینسایکلۆپیدیایەکی وێب‌بنچینەی ئازادە. دەتوانی بە ھاوکاری کردنی ویکیپیدیا، یارمەتی بدەی بۆ گەییشتن بەو ئامانجە.

دروستکردنی ھەژمارێک

بۆ خوێندنەوەی ویکیپیدیا پێویستت بە چوونە ژوورەو‏‏‏ە‏‏‏ نییە. تەنانەت بۆ دەستکاری‌کردنی وتارەکان لە ویکیپیدیادا پێویست نییە بچیتە ژوورەوە. ئەگەرچی دروستکردنی ھەژمار بە خێرایی و بە ئاسانی ئەنجام دەبێت بەڵام ھەموو کەس دەتوانێ تەقریب ھەر وتارێک دەستکاری بکات. وەڵامی پرسیاری بۆ دەبێ ھەژمار دروست بکەم؟ بخوێنەوە.

دەتوانی چی بکەی

وتارەکان

ھەر وتارێک سەبارەت بە بابەتێکە (زیاتر لە وشەیەک) و تەنەی ویکیپیدیا لەوە پێک ھاتووە. دوایین ئامانجی ھەر وتارێک ئەوەیە کە بگەیێتە ئاستی وتاری باش یان وتاری ھەڵبژێردراو. گرینگترین وتارەکانی ویکیپیدیا لەم لیستەدا ڕیز کراون. لەم پەڕەدە ژمارەیەک پۆل دانراون. پۆلێک کە سەبارەت بەوە شتێک دەزانی یا دەتەوێ بزانی ھەڵبژێرە. وتارێک ھەڵبژێرە و ھەوڵ بدە بیگەیێنیتە ئاستێکی سەرەوە تاکوو ببێتە پاڵێوراوی وتاری ھەڵبژاردە.

پێڕستەکان

پێڕستەکان پێویستن بۆ سەر و سامان‌دانی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا. بۆ یارمەتی‌دان لە پێشکەوتنی ویکیپیدیا، لە پێش‌دا لیستێک بە دڵی خۆت ھەڵبژێرە و ئینجا ھانی بدە بۆ نزیک‌بوونەوە بە ئاستی ھەڵبژاردەبوون. ھەروا دەتوانی لێرەدا داوای لیستی نوێ بکەی.

وێنەکان

وێنەکان بەشێکی گرینگی دیکەی ویکیپیدیا. بۆ یارمەتی لە بەشی وێنەکان‌دا دەتوانی بڕۆی بۆ ئێرە و بزانی ئایا دەتوانی وەڵامی داخوازییەکانی وێنە بدەیتەوە. ئەگەر دەتوانی ھەوڵ بدە بۆ گەیشتن بە ئاستی وێنەی ھەڵبژێردراو.

دەنگەکان

دەروازەکان

دەروازەکان بە کۆکردنەوەی زانیارییەکان سەبارەت بە بابەتێکی تایبەت، دەتوانێ یارمەتی بەکارھێنەران بدات تا بە ئاسانی زانیارییەکان بدۆزنەوە.

بابەتەکان