ویکیپیدیا:بۆ دەبێ ھەژمار دروست بکەم؟

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆ خوێندنەوەی ویکیپیدیا پێویست نییە لەژوورەوە بیت، و ھەروا بۆ دەستکاریکردنی وتارەکانی ویکیپیدیا پێویستت بە ھەژمار نییە. ھەرکەس دەتوانی ھەر وتارێکی ویکی، لە ھەر کاتێکی دڵخوازدا تەنانەت بێ چوونەژوورەوەش، دەستکاری بکات (مەرجی ھەیە). کاتێ بە ھەژمارەکەت لەژوورەوە نەبیت، دەستکارییەکانت بە ناونیشانی ئای-پی کە پێشکەشکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنەت(ISP) پێت دەدا، دیاری دەکرێت. لەگەڵ ئەمەشدا، درووستکردنی ھەژمار خۆڕایی و خێرا ئەنجام دەبێت و خەیاڵت ناھەژێنێ. ھەربۆیە و لەبەر چەن ھۆکاری سەرەکی تۆمارکردنی ھەژمار بەسووددەبێت.

کورتەی سوودمەندییەکان

بەکارھێنەرە ناونووسکراوەکان دەتوانن:

شیکردنەوەی سوودمەندییەکان

ناوی بەکارھێنەری

ئەگەر ھەژمارێک درووستبکەی، دەتوانی ناوێکی بەکارھێنەری بۆ خۆت ھەڵبژێری بە مەرجی ئەوەی لەبەردەستدا بێت و تاک بێت. کاتێ لەژوورەوە بیت و دەستکارییەک دەکەی، ئەوە دەلکێ بەو ناوەوە. ئەمە بەو مانایە کە تەواوی کرێدیتی بەشدارییەکەن بۆ بەکارھێنەر دەمێنێتەوە (ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەگەر لەژوورەوە نەبیت، دەستکارییەکان بەناوی ناونیشانێکی ئای-پی دەلکێن). ھەروا دەتوانی بە کرتەکردنەسەر "بەشدارییەکانم" لە سەرەوە لای چەپ، ھەموو بەشدارییەکانت ببینی؛ تەنھا کاتێ لەژوورەوە بیت ئەو بەستەرە بەرچاوت دەکەوێ.

دەبیتە خاوەن پەڕەیەکی تایبەت بە خۆت، کە پەڕەی بەکارھێنەری ناوە، ئەو شوێنەی کە دەتوانی پوختەیەک سەبارەت بە خۆت بنووسی. لەکاتێکدا کە ویکیپیدیا خزمەتگوزاریی تۆمارکردنی ماڵپەڕ نییە، دەتوانی لەوە سوودوەربگریت بۆ ناساندنی خۆت یا کۆکردنەوەی ئەو شتانەی لات بەنرخن، وەک وێنەکانی سەر ویکیپیدیا یان وتارەکان.

دەبیتە خاوەن پەڕەیەک لێدوانی تایبەت بە خۆت کە لێدوانی بەکارھێنەری ناوە و دەتوانی بۆ پێوەندی لەگەڵ کەسانی دیکە سوودی لێوەربگریت. کاتێ کەسێک شتێک لەوێدا بنووسێت ئاگادار دەکرێیتەوە. ئەگەر بڕیارتدا کە ئیمەیل دیاری بکەی، ئەوە بەکارھێنەران دەتوانن جگە لە پەڕەی لێدوان، ئیمەیلت بۆ بنێرن. ناونیشانی ئیمەیلەکەت نەناسراو دەبێت و کەس نازانێ چییە.

خۆیی و خۆشناوی

پێویست نییە کەسایەتی ڕاستقینەی خۆت ئاشکرا بکەیت، بەڵام ئەوەی کە ھەژمارەیەک ھەبێ کەسایەتییەک ئەدا بەتۆ کە بەکارھێنەرانی دیکە دەیناسنەوە. ئەگەرچی بەخۆشحاڵیەوە دەستکارییەکانی بەکارھێنەرە نەناسراوەکان وەردەگیرێت، بەڵام کە لەژوورەوە بیت، سەرجەم دەستکارییەکان و کرێدیتیان بە ناوی تۆوە دەمێنێتەوە. ئەگەر بەکارھێنەرانی دیکە بزانن کە تۆ کێی، پێوەندیگرتن و ھاوکاریکردن ئاسانتر دەبێت (لانیکەم لە دونیای ویکیپیدیا بتناسن).

کاتێ بەھۆی بەشدارییەکانت خۆشناوبوویت، دەتوانی ببیتە داوای تایبەتمەندیی گەڕاندنەوە بکەیت، یا داوای مافی بەڕێوبەرایەتی و مافەکانی دیکە بکەی. بەکارھێنەرە نەناسراوەکان ناتوانن ببنە خاوەن ئەو مافانە.

ئەگەر لەژوورەوە نەبیت، سەرجەم دەستکارییەکانت بەرچاوی ھەموان دەکەوێ و دەلکێ بە ناونیشانی ئای-پی تۆوە و لەگەڵ کاتی دەستکارییەکاندا نیشان دەدرێت. بەڵام ئەگەر ھەژمارت ھەبێ و لەژوورەوە بیت، دەستکارییەکانت بە ناوی بەکارھێنەریت بەرچاودەکەون و تەنھا لەناو سیستەمەوە دەلکێ بە ناونیشانی ئای-پی. بۆ زانیاری زیاتر لەو بابەتە بڕوانە ڕێبازی پاراستن.

بە شێوەی گشتیی کاتێ لەژوورەوە بیت، زیاتر نەناسراو دەمێنیت و تا ئەو کاتەی ناونیشانی ئای-پیت بەردەستی ھەموان بکەوێ. ھەڵبەت کاتی ھەڵبژاردنی ناوی بەکارھێنەریت دەبێ ئاگاداری ئەوە بیت کە ئەگەر ناوەکە یەکجار ئاشکرا بێت، ئەوەش دەتوانێ ببێتە ھۆی کێشە بۆت (وەک ئەوەی ناوی بەکارھێنەریت ئەمە بێت: ناوی خۆێ_ناوی بنەماڵەیی).

تایبەتمەندیی زیاتر بۆ دەستکاری

ویکیپیدیا چەن تایبەتمەندی دیکەی بۆ دەستکاریکردن دابین کردوو کە تەنھا بەکارھێنەرە ناونووسکراوەکان دەتوانن ئەوانە بەکاربھێنن:

  • بەکارھێنەران دەتوانن بە گۆڕانکاری لە بەشی ھەڵبژاردەکان، ئەزموونی خۆیان لە دونیای ویکیپیدیا نوێ بکەنەوە (خوارەوە ببینە). تەنانەت بەکارھێنەرە لێگەیشتووکان دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە سکریپتەکانی بەکارھێنەر گۆڕانکاری پێشکەوتووتر بکەن.
  • تەنھا بەکارھێنەرە ناونووسکراوەکان دەتوانن پەڕەیەکی نوێ تۆماربکەن.
  • تەنھا بەکارھێنەرە ناونووسکراوە-خۆکارمتمانەکراوەکان دەتوانن وێنە باربکەن یان ناوی پەڕەکان بگۆڕن.
  • تایبەتمەندییەکی گرینگ کە زۆربەی بەکارھێنەرە چالەکەکان بەکاردەھێنن، لیستی چاودێری ناوە. ھەرکە بچیتەژوورەوە لەسەر ھەموو پەڕەیەک تابێکی نوێ دەبینی کە نووسراوە "چاودێری بکە". ئەوە رێگەدەدات بە تۆ کە ئەو پەڕانەی لات گرینگت پێش چاوت ڕابگری و بەدواچوونی گۆڕانکارییەکانیان بکەیت. ئەندامەکانی لیستی چاودێریت لە دوایین گۆڕانکارییەکاندا ئەستوور بەرچاو دەکەون.
  • بەکارھێنەرە ناونووسکراوەکان ھەروا دەتوانن دەستکارییەکانیان وەک بچووک نیشان بکەن.

ھەڵبژاردەکانی بەکارھێنەر

وەک بەکارھێنەرێکی ناونووسکراو، دەتوانی زۆربەی وردەکارییەکانی شێوەی بەرچاوکەوتنی بە گشتیی میدیاویکی، ھەڵبژێریت. لێرەدا چەن خاڵ بۆ گۆڕانی ڕواڵەت:

  • لە بەشی پێستە: لە نێوان ئەو چەندانە یەکێک ھەڵبژێرە تاکوو ڕواڵەتی مەڵپەڕ بگۆڕی.
  • لە بەشی پەڕگەکان: ھەڵبژێرە ھێماکان لە چ قەبارەیەک بەرچاو بکەون
  • لە بەشی بیرکاری: پێت باشە فرموولە بیرکارییەکان چۆن نیشان بدرێن.

ھەروا ھەڵبژاردەکانی بەشی دەستکاریکردن:

  • چۆنیەتی واژۆکەت
  • چوارچێوەی دەستکاری قەبارەکەی چەندە بێت
  • لە دوایین گۆڕانکارییەکاندا چەن دەستکاری بەرچاو بکەوێت
  • ...

بەربەست کراوە؟

ناونیشانە ئای-پییەکان کە دابەش کراون، وەک ئەوانی لە خوێندنگا و زانکۆ و کۆمپانیاکان لە تۆڕدا بەکاردێت، بە ھۆی خراپکاری زووبەزوو بەربەست دەکرێن (ھەموو بەکارھێنەرانی بەشداربوو لە یەک تۆڕدا بە یاک ئای-پی دەناسرێن)، و بە داخەوە بەکارھێنەرە بێ تاوانەکانیش لەو بەربەستبوونەدا زیان دەبینن. بەڵام ئەگەر کەسێک خۆی ناونووس کردبێت دەتوانێ داوا بکات کە بەربەستی ئەو لابچێ و لە بەشدارییەکانی بەردەوام بێت و بەربەستی بمێنێتەوە بۆ نەناسراوەکان. ئەگەر ئێستا بۆ درووستکردنی ھەژمار بەربەست کراوی، یەکێک لەمانەی خوارەوە پێشنیار دەکەین:

  • دوای بەسەرھاتنی ماوەی بەربەستکران، دیسان تاقی بکەوە. بۆ دیتنی کاتی بەسەرھاتنی بەربەست، بڕوانە "بەشدارییەکان" و بەدوای لۆگی بەربەست بکەوە.
  • لە شوێنێکی دیکە کە بەربەست نەکراوە ھەژمارێک درووست بکە و ئینجا لە ھەرکوێ بیت، دەتوانی سوودی لێ وەربگریت.
  • لە برادەرێکی بڕواپێکراوت داوا بکە یەکێکت بۆ درووست بکات.
  • دەتوانی لە ڕاژەکاری پاراوی ویکیمیدیا لێرەدا سوود وەربگریت.