ویکیپیدیا:بارکردنی وێنەکان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

وەکو ئاشکرایە کە ده‌ربڕینی وێنه‌یەك ئەتوانێ لە 100 وشە باشتربێ .بەتایبەتى لە زانستنامەکاندا.لەم ڕووانگه‌وه ویکیپیدیا ڕێگە ئەدات بە بارکردنی وێنەکان بۆ وتارەکان لە رێگای بارکردنى وێنەکان بۆ ویکیپیدیا یان بۆ بنکەى زانیاری هاوبەش کۆمنز بە شێوەیەکى سەرەتایی دواى ئەوە بە زیادکردنی ئەڵقەی (لینك)ى وێنەکە بۆ وتارەکە.


بارکردنى وێنەکان

باشتر وایە فایەلى jpg بۆ وێنە فۆتۆگرافیەکان وفایەلى png بۆ نەخشەکان و وێنە بچووکەکان بەکار بهێندرێت.بۆ ئەوەی بتوانی وێنەکە بخەیتە ناو وتارەکەوە ئەبێ یەکەم جار باری بکەى بۆ:


  • ویکیپیدیای سۆرانى ئەویش ئەو وێنانەیە کە ئازادنین وهیچ جێگرەوەیان نیە (جێنشین,بەدیل) وبۆی ناچێ کە قەت جێگریان هەبێ ,ئەویش ئەو وێنەیەیە کە لادانى تایبەتى هەیە لە بەر گرنگی.لێرە تایبەت:بارکردن


  • ویکیمیدیاکۆمنز کە شوێنێکی سەرەکی هاوبەش تەرخان دەکات بۆ پاشه‌كه‌وت كردنى وێنەکان بۆ هەموو پرۆژەکانى دامەزراوەی ویکیمیدیا.ئەو وێنانەى کە لەکۆمنز دا هەیە ئەتوانرێ بۆ هەر وتارێک بار بکرێ بۆ هەموو زمانەکانى ویکیپیدیا یان هەریەک لە پرۆژە خوشکەکانى ویکیپیدیا(ویکی پەرتووک,ویکى فەرهەنگ,ویکى چاوک......هتد),ئەم شوێنە زور پەسەندە بۆ وێنە ئازادەکان(مۆلەت پێدراو لە ژێر مۆڵەتنامەیەکی ئازاد دا).


تێبینی:ئەو وێنانەی کە لە ڕوونووسەکانى (کۆپی)ترى ویکیپیدیادا بارکراوە ناتوانرێ بە شێوەیەکى راستەوخۆ بخرێتە وتارەکانى ویکیپیدیاى سۆرانیەوە.

قەبارەی وێنەکە

وێنەی بچوک بارمەکە چونکە گەورەکردنەوی وێنەکە زور کاریگەری ئەکاتە سەر چۆنایەتى(باشی)وێنەکە بە پێچەوانەی وێنەی گەورەوە کە زۆر بە ئاسانى بچووک دەکرێتەوە لە وتارەکەدا.بەڵام بێگومان دودل مەبە لەبارکردنى وێنەیەکی بچوک ئەگەر لەو وێنەیە زیاترت لەبەردەستدا نەبوو.

بارکردنى وێنەکان لەسەر ویکیپیدیای سۆرانى

بۆ ئەوەی بتوانی وێنەیەک بار بکەی ئەبێ هەژمارێک دروست بکەی لە ویکیپیدیاى سۆرانی وپیێ بچیتە ژورەوە و4 رۆژ بە سەریدا بچێت و50 دەستکاریت کردبێ .

دوای دروستکردنی هەژمارێکی نۆی وچونە ژورەوەت راستەوخۆ ئەتوانى وینەکان بار بکەی بە بەکاهێنانی پەڕەی تایبەت:بارکردن کە نمونەیەکی بارکردنی تیادایە لەگەڵ باسکردنی چۆنێتی بەکارهێنان.

بارکردنی وێنەکان لە سەر ویکیمیدیاکۆمنز

بۆ بارکردنی وێنە ئەبێ هەژمارێک دروست بکەی لە ویکیمیدیا کۆمنز وپیێ بچیتە ژورەوە .یان ئەتوانی راستەوخۆ بچیتە ژورەوە بۆ کۆمنز ئەگەر هەژمارێکی گشتی تێکەڵاوت هەبێت.

دوای دروستکردنی هەژمارێکی نۆی وچونە ژورەوەت راستەوخۆ ئەتوانى وینەکان بار بکەی بە بەکاهێنانی پەڕەی [١] هاوشێوەی ئەوەی کە لە ویکیپیدیادا هەیە.باشتر وایە وێنەکە لە ژێر ناوی یەکێ لە پۆلە بەکارهێنروەکاندا باربکەیت .

بزانە ویکیمیدیا سیاسەتێکی مۆڵەتنامەی توند پەیڕەو ئەکا . بۆت هەیە تەنها وێنەی ئازاد باربکەی .بە هیچ شێوەیەک بۆت نیە وێنەیەک باربکەی کە مافی پارێزراوە (تەنها مەگەر خاوەن وێنەکە ڕازی بێ وبیخاتە ژێر بەڵگەی ئازادەوە) لە ژێر بیانوی بەکارهێنانی دادوه‌رانه(وەکو هێما بازرگانیەکان).ویکیمیدیا تاقمێکی زور لە بەڵگەی ئازاد پاشه‌كه‌وت دەکا کە دادەنرێ لە کاتی بارکردنی وێنەکە.

چۆنیەتى بارکردنى وێنەکان

بۆ بارکردنی وێنەیەک کرتە بکە لە سەر لینکی "پەرگەیەک بار بکە"

گۆڕینی وێنەکە

چۆن وێنەکە ئەخرێتە ناو وتارەکەوە؟

بژاره‌ (ئه‌ڵته‌رناتیڤ)

پێکداچونەوەى لەبار









ئەگەر دەتوانی لە وەرگێڕانی ئەم پەڕە بۆ کوردی یارمەتیمان بدە.