ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/١١ی شوبات

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
  • پاش ڕاگه‌یاندنی‌ كۆماری‌ مهاباد، لە ساڵی‌ ١٩٤٦ ، ناوی‌ سه‌رۆك وه‌زیران‌و وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ كۆماری‌ كوردستان ئاشكرا كران‌و له‌ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستاندا بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ له‌یانزده‌ وه‌زاره‌ت پێكهاتبوو.
  • به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ دروست ده‌بوو له‌گه‌ڵ‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیدا،لە ١٩٥٣، یەکێتیی سۆڤیەت هه‌موو جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ دبلۆماتیی‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیلدا پچڕاند.
  • له‌پاش به‌سه‌ربردنی‌ ٢٧ ساڵ‌ زیندان له‌گرتووخانه‌كانی‌ باشوری‌ ئه‌فریقادا، سه‌رئه‌نجام له‌ ساڵی‌ ١٩٩٠ دا، نێڵسۆن ماندێلا سه‌ركرده‌ی‌ كرنگره‌ی‌ نیشتمانیی‌ ئه‌فریقا ئازادكرا.