ویکیپیدیای ئاڵمانی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
لۆگۆی ویکیپیدیا ئاڵمانی
زمان: ئاڵمانی http://de.wikipedia.org

ویکیپیدیا ئاڵمانی (بە پاشگری: de) یەکێکە لە زمانەکانی ویکیپیدیا کەبە زمانی ئەڵمانی ئەنووسرێت ، ویکیپیدیای ئاڵمانیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکلۆپیدیایەکی ئازادە و هەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە بە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارهێنەرە خاوەن هەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای ئاڵمانی لە ١٦ی ئازاری ساڵی ٢٠٠١ زۆرکرا بە پاشگری (de)، ماوەیەک ویکی ئاڵمانی پلەی یەکەم بوو بەڵام دواتر ویکیپیدیای ئینگلیزی هەڵکشا و پێشی ویکی ئاڵمانی دایەوە واتە لە ئیستادا ویکیپییدیای ئاڵمانی لە ڕیزبەندەکە لە پلەی دووەمە. ئێستاش ویکی ئاڵمانی زیاتر لە یەک میلیۆن وتار لە خۆ دەگرێت.

ویکیپیدیای ئاڵمانی ھەتا ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ی زایینی، ١٬٣٤٠٬٠٠٠ وتاری بە زمانی ئاڵمانی ھەیە و پلەی ٢ھەمی ھەیە لە نێوان ویکیپیدیاکاندا.

سەرچاوە[دەستکاری]

Wikipedia
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ویکیپیدیای ئاڵمانی