وتووێژ:یەڵماز گونەی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گەڕاندنەوەی دەستکارییەکان[دەستکاری]

مام مادی ئەم دەستکارییە دەقاودەق لەم ماڵپەڕە کۆپی پەیست کراوە. بە پێی سیاسەتەکانی ویکی ئێمە ناتوانین ھیچ نووسراوەیەک کۆپی پەیست بکەین و ئەم کارە پێشێلکردنی کۆپیڕایتە و تەنانەت ئەگەر کەسێک دوای وریاکردنەوە دیسان کۆپی پەیست بکاتەوە دەبێ بەرەبەست بکرێ چون ویکیپیدیا بناغەکەی لەسەر رێزگرتن لە کۆپیڕایت دانراوە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٨ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٩:٢٦, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

کاکە چالاک دەزانم چی دەفەرموویت، بەڵام قانوون نابێت بە وشکی ئیجرا بکرێت چونکو بێ سوود دەبێت. پێم وا نیە وەرگرتنی ئەو دەقە ببێتە ھۆی پێشێل بوونی مافی ئەو کەسەی کە ئەم دەقەی لە ماڵپەڕی کوردسات نووسیوە، ئێمە ئێستا نیازمان ھەیە بۆ پەرەدان بە وتارەکان و چ مەنبەعێک باشتر لە کوردسات!!!! جا دوایی کە ویکیپیدیای سۆرانی جێی خۆی گرت، ئەوسا ھەمووی ئەو قانوونانەی تر جێبەجێ دەکەین. لە بەر ئەمەش تکایە ئەو دەقە بھێنەوە با وتاری ھونەرمەندێکی گەورە وەک بەڕێز ییڵماز گۆنەی خاڵی نەبێت. مادیوتووێژ (٨ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٠:٣٣, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
نا مام مادی قسەکەت دروست نییە. لە سەرەتادا لە ویکی فارسی ھەر ئاوایان دەوت بۆیە ئێستا کە ویکییەکەیان گەورە بۆتەوە خۆیان پێی‌دەڵێن کۆپیپیدیا! ھەر لە ئێستاوە ئێمە دەبێ ئەم قانوونانە بە جوانی فێر بین و ڕێزیان لێ‌بگرین دەنا بە ھیچ ناگەین. کەسێک کە ئەم وتارەی لە کوردسات نووسیوە ڕەنگە ڕازی نەبێ لێرەدا بڵاو بکرێتەوە دەی ئەگەر ئەمە پێشێلکردنی مافی بڵاوکردنەوە نییە چییە؟ تۆ دەڵێی چ مەنبەعێک باشتر لە کوردسات بۆ پەرەدان بە وتارەکان. خۆ منیش دژ بەمە نیم. تۆ دەتوانی نەک لە کوردسات بەڵکوو لە ھەموو سەرچاوەیەک کەڵک وەربگری بە مەرجێک کە کۆپی پەیست نەکەی. لە ڕووی سەرچاوەکە دەقەکەی خۆت بنووسە بەڵام بە شێوازی و ئیملای خۆت، ئیتر ئاوا ھەم پەر بە وتارەکە دەدەی و ھەمیش مافی بڵاوکردنەوە دەپارێزرێ. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٨ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١١:٢٩, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
من گۆڕێم بێ خوێندنەوەی ئەمە. کێشەیەک هەبوو قسەی لەسەر ئەکەین. پێویستی بە پیا هەڵدان نیە. خەڵاتەکانی ڕیزکرێن بەسیەتی. حورمەتم. --هیوا (لێدوان) ‏٢١:٥٩، ٦ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]