وتووێژ:یەکەی ناوەندیی پێوەئاژۆیی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕیکخەری؟[دەستکاری]

ئایا وشەی "process" بە واتای رێکخستنە؟ بە ڕای من ڕێکخەر بۆ process و ڕێکخەریی بۆ processing ھەڵەیە. ئەمە واتای ئینگلیزییەکەیەتی:

a continuing natural or biological activity or function ----- a series of actions or operations conducing to an end-----a continuous operation or treatment especially in manufacture

پێموایە لێکدانەوە، بۆ processing تەواو بێت. --MarMzok لـێدوان-- ٢٠:١٨, ٩ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

گواستمەوە. سەیری وتاری پێواژۆ بکە. --Aza ١٧:١٤, ٥ شوبات ٢٠١١ (UTC)

سڵاو کاکە @Aza:! ناوی ئەم وتارە تەواوە؟ «پێوەئاژۆیی» مانای چییە؟ سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١١، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: سڵاو لە تۆ. پێوەئاژۆتن واتە پرۆسیس کردن، قۆناغ بە قۆناغ پێوە خەریکبوون. سەیری ئەمە بکە. --Aza (لێدوان) ‏١٩:٤١، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتووێژکردنەوەی ناو[دەستکاری]

@Épine: و @Calak: و @Kardo Muradi: من زۆر ھەستیارم لەسەر ئەم ناوەی ئێستای CPU. لە فەرھەنگی ئایتیی زانستپەروەرانی کورددا بەرانبەر سی-پی-یوو (درێژکراوە: Central processing unit)؛ یەکەی ڕێکخەری ناوەندی، و ڕێکخەری ناوەندی بۆ دانراوە. لەسەرەوەش وتووێژێکم لەگەڵ Aza کردووە. ئێوە چی دەڵێن؟ سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٥، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باشە ئەمانە ھیچ لە لای خۆیان بیر دەکەنەوە؟! یەکەم رێکخەر ناوی فاعلە خۆ processing ناوی فاعل نییە ئەمەیان داناوە (لە عەرەبیشدا معالجة چاوگە). دوایی مەگەر رێکخستن نابێتە organize؟ مەگەر رێکخراو بە organization ناڵێن؟ دەی process لە کوێ و organize لە کوێ. سەیری مانای ئەم دوانە لە ژێرەوە بکەن:

organize: To form as or into a whole consisting of interdependent or coordinated parts.
process: To treat or prepare something in a series of steps or actions.

ئەرکی ئەم پارچەیە processکردنە نەک organizeکردن. دەبێ وشەیەکی تر بۆ process دابنرێ. رێکخستن شتێکی ترە و ماناشی لە کوردیدا زۆر روونە و ھەموو کەس دەزانێ رێکخستن process نییە. --چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆ من بە تەمام بۆ لیستی کورتکراوەکانی ئایتی و ئەوانەی تایبەتن بە کۆمپیوتەر کەڵک لەو گرووپە وەرگرم. کەواسە ھەر پێواژۆ بێت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٤٥، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نازانم من دەڵێم دەبێ بۆ process شتێکی دروست دابنرێ قسەی من ئەمەیە. --چالاک وتووێژ ‏١٩:١٣، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بۆ ئێوە ھاوڕێیان، سەردانی زیاتر لە دە فەرھەنگی ئینگلیزی، کوردی، فارسی و عەرەبیم کرد ئەوەی کە دەستم کەوت ئەمەیە: Process لە وشەدانی کەمبریجدا بەم مانایە ھاتووە: زنجیرە فرمانێک کە بۆ گەیین بە ئاکامێک ڕیز دەکرێت، زنجیرەیەک لە گۆڕانکارییەکان کە بە سروشتی ئەنجام دەدرێن. لە بەرامبەر مانا عەرەبییەکەشیدا نووسیویە: "عملیة، سلسة تغییرات، یعامل. لە ھەندێ فەرھەنگدا بە واتای چارەسەر ھاتووە کە وەرگێڕانی معالجةی عەرەبی یە. لە کۆمپیتردا یانی زنجیرە کارێک کە کۆمپیوترێک لە سیستمێکی بەکارخەریی چەندئەرکیدا جێبەجێی دەکات. لە ھەندێ فەرھەنگدا بە خەریک بوون بە کارێکەوە مانا کراوەتەوە. لە ھەنبانە بۆرینەدا لە بەرامبەر وشەی فارسی "پرداختن"دا پەرژیان، پەرژان دانراوە کە ھەر مانای خەریک بوونە. ئەوەی کە لە زانستپەروەرانی کورددا ھاتووە (ڕێکخەر) بێگومان ھەڵەیە بەڵام کاک @ئارام بکر: دەتوانین بە ناوی فاعلیش ئەم وشەیە بە کار بێنین وەک چۆن لە ئینگلیزیدا processor دەڵێن یان لە فارسیدا پردازندە. بەھەرحاڵ پرۆسە جێبەجێکردنی زنجیرە فرمانێکە. بەڵام گومانم ھەیە کە پێواژۆ/پێڤاژۆ واتای پێوە خەریکبوونی قۆناغ بە قۆناغی ھەبێت ئەگەر وابێت بێگومان وشەیەکی مناسبە بەڵام لە ویکیفەرھەنگدا ئاژۆ/ئاژۆتن بە واتای ھۆکار، ھاندان، سەبەب، تەشویق و ھتد ھاتووە ئاژۆڤانیش؛ شۆفێر، ھاندەر و... مانا کراوەتەوە بەڵام ئەگەر دەزانن کە پێواژۆ ئەم مانایەی ھەیە بێگومان وشەیەکی تەواوە. وادەزانم لێکدانیش شیاو بێت.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢١:٢٥، ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: بۆ قسەی کاک کاردۆ چی دەڵێیت؟! تکایە دوای خوێندنەوەی لێدوانەکە ھەر خۆشت بیرت بۆ چی چوو بیگوازەوە بۆ ئەو ناوە. گەر ئەمەشت پێ باشە، با هەر وا بێت. ئیدی با بە ئەنجامێک بگات. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٥، ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس لە کاک کاردۆ بۆ بۆچوونەکانی. پرداختن-ی فارسی و پەرژان-ی کوردی بێگومان ھاوڕیشەن. بەڵام لانی کەم لە کوردیدا ماناکەی زۆر لە process دوورە. پەرژان یانی پێکران و لەدەستھاتن. دەڵێن بۆم ناپەرژێ یانی پێم ناکرێ و لە دەستم نایە.
بەڵی ئەگەر بڵێین processor دەتوانین ناوی فاعیل بەکاربھێنین بەڵام جارێ لیرەدا باس لە processing دەکەین.
ئاژۆتن لە کوردیدا (لە شێوەزاری مندا ئاژوان لە ھەولێریدا ھاژۆتن/ھاژۆشتن) یانی لێخوڕین (drive). process وشەیەکی لاتینییە خۆی لە پێشگری pro- و فیعلی cedere پێکھاتووە. پاشگری pro- ڕێک ھاوڕیشە و ھاومانایە لەگەڵ پێشگری ڕا-ی کوردی (وەک ڕاگرتن، راھاتن، رادیتن و ...). فیعلی cedereیش یانی لێخوڕین. بەم پێیە بە کوردی دەبێتە ڕائاژۆتن یان ڕاژۆتن. بەڵام لێرەدا پێشگری پێوە- بەکارھاتووە. من نازانم چەندە ئەم پێشگرە لێرەدا گونجاوە. با ئەمەش بڵێم ئێمە ھیچ چارەمان نییە دەبێ بۆ ئەو چەمکانەی لە زمانی ئێمەدا نییە نۆوشە رۆبنێین. تێکەڵکردنی چەمکەکان لەگەڵ یەک وەک لێرەدا کە ڕێکخستن بە مانای organizeە بۆ processیش بەکارھاتووە، ھیچ یارمەتی زمان نادا و تەنیا بە خەڵک دەسەڵمێنێ ئەم زمانە ناتوانێ وەڵامدەرەوەی نیازی ئەمڕۆی کۆمەڵگا بێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٠، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هاوڕێیان @ئارام بکر: و @Calak: دیسان سڵاو، ئەم سەختامرازە بەشێکە لە کۆمپیوتر کە کارە ژماردنی و مەنتیقییەکان تێیدا جێبەجێ دەبن و ڕەمزی فەرمانەکان دەکرێنەوە و ئەنجام دەدرێن. سی‌پی‌یوو کارەکانی کۆمپیوتر کۆنتڕۆڵ دەکات. هەموو کارێکی ژمێریاری کۆمپیوتەر لە سی‌پی‌یوودا جێبەجێ دەکرێ واتە سی‌پی‌یوو مێشکی کۆمپیوتەرە. سی‌پی‌یوو شوێنێکە کە زۆرینەی پڕۆسەی ژمێریاری کۆمپیوتری تێدا جێبەجێ دەکرێت. زیاتر لە ڕۆژێکە دەگەڕێم بەڵام هیچم دەست نەکەوتووە، نازانم بۆ چی ئەم سەختامرازە ئەم ناوەی لێ نراوە بەکارهێنانی ئەم وشە لێرەدا و مانا سەرەکییەکەی لەگەڵ یەکدا جۆر نابن. پڕۆسە دەتوانێ لە هەرکارێکدا هەبێت (هەر کارێک دەتوانێ پڕۆسەی هەبێت) بۆ نموونە process لە وشەی word processor مانای دەسکاری کردنی هەیە و بریتییە لە پڕۆسەی دەستکاریکردنی دەق لە بەرنامەیەکی کۆمپیوتەریدا. یەکەی (پڕۆسە کردنی) ناوەندی مانایەکی تایبەت ناگەیەنێ پڕۆسەکردن/Processing دەتوانێ زۆر مانایەکی هەبێت وەک لە کوردیدا بڵێین یەکەی جێبەجێکردنی ناوەندی کە دیار نییە تێیدا چی جێبەجێ دەکرێت. لە ڕاستیدا ئەم کێشەیە لە ئینگلیزیدایە نەک کوردی. ئێمە دەتوانین ئەم وشەگەلە بە کار بێنین کە هیچیان لە ئینگلیزییەکەی کەمتر نییە ڕەنگە تەواوتریش بن. یەکەی ژماردنی ناوەندی، یەکەی ژمێریاریی ناوەندی، یەکەی ئەنجامدانی/جێبەجێکردنی ناوەندی و هتد.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٢:٤٦، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نا کێشەکە ھی زمانی خۆمانە. چون بەرامبەرێکی گونجاومان نییە بۆ Processing و ھەرچی دایدەنێین ناتەواوە بۆیە ماناش ناگەیێنێ. پاشان ئەمەش کارێکی ھەڵەیە تۆ بڵێی دەی لە کۆمپیۆتەردا بۆ Processing دەتوانیین بڵێین x لە وێژەدا بڵێین y لە لۆجیکدا z. ئەمە تەنیا سەر لە خەڵک دەشێوێنێ دەبێ بۆ وشەیەکی بیانی دە وشە لەبەر کەن. نا دەبێ وشەیەک دابنرێ وەک خودی process لە ھەموو شوێنێک بتوانین بە کاری بھێنین. ھەمانە زۆر باشتر نیمانە دەبێ وشەیەکی بۆ دابتاشین.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٩، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Calak: جەنابت ئەفەرمووی: «نا کێشەکە ھی زمانی خۆمانە. چون بەرامبەرێکی گونجاومان نییە بۆ Processing و ھەرچی دایدەنێین ناتەواوە بۆیە ماناش ناگەیێنێ. » ئەی من لە تۆ دەپرسم کە Processing مانای ئامێرێک دەگەیەنێ کە لە کۆمپیوتردایە و کۆمەڵێک موحاسابات لە سەر سفر و یەک ئەنجام دەدات. پاشان من نەم گوتووە کە: "بۆ Processing دەتوانیین بڵێین x لە وێژەدا بڵێین y لە لۆجیکدا z" من ئەڵێم پڕۆسە مانایەکی گشتی هەیە. پڕۆسە واتە : زنجیرە فرمانێک کە بۆ گەیین بە ئاکامێک ڕیز دەکرێت، یان ئەنجام‌دانی قۆناغ بە قۆناغ، کە واتە ئێمە دەتوانین بڵێین پڕۆسەی ژیان؛ کە بریتییە لە قۆناغەکانی لەدایک بوون هەتا مردن یان پڕۆسەی دەرس خوێندن کە لە ئامادەیییەوە دەست‌پێ دەکا هەتا زانکۆ، یان هەر پڕۆسەیەک کە سی‌پی‌یو ئەنجامی دەدات کە بریتییە لە Fetch, Decode و Execute و هەزاران فرمانی تر کە پڕۆسەی جیاوازی خۆیانیان هەیە لە ڕاستیدا پڕۆسە ناوە بۆ شێوازی کارێک و خۆی کار نییە هەر وەک لە سەردا ئاماژەمان پێکرد :"لە کۆمپیتردا یانی زنجیرە کارێک کە کۆمپیوترێک لە سیستمێکی بەکارخەریی چەندئەرکیدا جێبەجێی دەکات." کە لێرەدا ing پێدراوە و کراوە بە فعل بەم شێوە ئینگلیزییەوانان وشەی Processing و Processor و ...یان کردووە بە "زاراوە" و لە فەرهەنگەکانیشدا تەعریفێک‌یان بە دڵی خۆیان بۆ نووسیوە. هەروەها بۆ هەموو وشە نوێکانیش هەر وایە بۆ نموونە TelePhone کە لە پێشگری Tele بە مانای دوور و Phone بە واتای دەنگ پێک هاتووە ئە تۆ بە من بڵێ کە ئایا تەلەفوون :دووردەنگ؛ وشەیەکی شیاوە بۆ ئەم ئامێرە؟ بێگومان نە بەڵام ئەوان کردوویان بە زاراوە و چەندین وشەی بێ مانای تریشیان لێ دروست کردووە وەک Smart Phone: دەنگی زیرەک!!! Mobile Phone: دەنگی گەڕۆک!!! ئەم وشەگەلە هەموویان هەڵیت و پەڵیتن و بێ مانا؛ بەڵام وەکوو وشەیەکی تەواو بەکار دێن و مانایەکی تەواویان هەیە و هەرکامەیان دەگەڕێنەوە بۆ ئامێرێکی تایبەت. ئێستا ئەگەر Tele یان Phone واتایەکی کوتوپڕی لە کوردیدا نەبوایە دەمان گوت ئەمە کێشەی زمانی خۆمانە. بەڵام کوردی‌وانان لە بەرامبەر TelePhone ـی ئینگلیزی وشەی دووربیستیان بەکار هێناوە تۆ پیم بڵێ ئایا دووربیست شیاوترە بۆ ئەم ئامێرە یان Telephone. دووردەنگ یان تەلەفۆن هیچ واتایەک ناگەیەنێت مەگەر ئێمە پێشتر بزانین کە سروشتی ئەم ئامێرە چییە بەڵام دووربیست ناوی بە خۆیەوەیە و واتە بیستن لە دوورەوە هەرچەندە ئەمیش تەواو نییە بەڵام بێگومان تەواوترە لە بەرامبەرە ئینگلیزییەکەی. ئێستا ئەگەر تەلەفوون بەدەستی ئێمە چێ ببوایە و ناوی دووربیست‌مان لێ بنایە ئایا ئینگلیزییەکان دەیان گوت کێشە هی زمانی خۆمانە چون بەرامبەرێکی گونجاومان نییە بۆ بیست هەرچی دادەنێین ناتەواوە بۆیە ماناش ناگەیێنێ چونکە ناتوانین بیست لە چاوگی بیستنەوە بە تەواوی مانا بکەینەوە؟. بەڵێ Processing لە کوردیدا بە تەواوی مانا ناکرێتەوە ئەمەش کێشەی زمان نییە زۆر فاسڵە هەیە لە نێوان زمانی کوردی و ئینگلیزیدا؛ مەرج نییە هەموو وشەیەک هەروەک خۆی لە زمانەکانی ترەوە وەربگێڕین بەڵکو دەتوانین مانایەکی مناسب بەرامبەریان دابنەین. هیوادارم مەبەستەکەمم گەیاندبێ. سپاس کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٧:٥٣، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس. من لە مەبەستت جوان حاڵیم. من دەڵێم ئەوەی کە دەفەرمووی لە جیاتی process بێژین ئەنجامدان/جێبەجێکردن ئەمە ھێندە جیاواز نییە لەگەڵ ڕێکخستن-ەکە کە ھەر ئێستا دامان ناوە. لە ھەر دووکیاندا ئێمە بۆ وشەی process بەرامبەرێکی نادەقیقمان داناوە.
ئێستا قسەی من ئەوەیە ئەگەر دەزانین بۆ ئەم چەمکە بەرامبەری دەقیقمان نییە دەبێ وشەیەکی نوێی بۆ دابنێین. ئەگەر ئەمەشمان قەبووڵ نییە و پیمان وایە ھەر دەبی شتێک دابنرێ کە ھەیە و ھەموو لێی حاڵین ئەگەرچی دەقیقیش نەبێ ئەگەرچی ھەڵەش بێ، ئیتر خۆ ماندووکردنی ناوێ ھەر چی تا ئێستا باو بووە دای بنێین با لەخووە ھێز و وزەشمان بە فێڕۆ نەچێ.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٦، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ، منیش هاوڕام لەگەڵت. ئەوانەش تەنیا پێشنیار بوو، هەر وشەیەکتان بە باش زانی با دای بنێین.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٢:٤٨، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوتان لێبێت ، سەبارەت بە وشەی processing مەرج نیە ئێمە وشەیەک دابنێین کە پڕ بە واتا ئنگلیزیەکەی بێت ، یاخوود وشەیەکی نوێ دروست بکەین کە خوێنەر لی تێنەگات . بە بڕوای من وشەی (بەجێ گەیاندن) تێگەیشتن و واتایەکی باش ئەبەخشێت .(یەکەی بەجێ گەیاندنی ناوەندی) -- دڵنیا دڵزار (لێدوان) ‏٢٢:٣٨، ١٥ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی یەکەی ناوەندیی پێوەئاژۆییم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٤:٤٥، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]