وتووێژ:دۆڵمە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:یاپراخەوە ڕەوانە کراوە)

دۆڵمە یان یاپراخ ، گەر هەڵە نەبم لە چەند شوێنێکی کەم دەڵێن یاپراخ لەوانە کەرکوک بەڵام زۆرتر بە دۆڵمە ناسراوە kushared (وتووێژ) ١٤:٣٤, ٣١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

لە ڕۆژھەڵات دەڵێن دۆڵمە. ئەگەرچی دۆڵمە و یاپراخ ھەر دووکیان تورکین.--چالاکوتووێژ ١٨:٢٥, ٣١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
لە باشوور بەتایبەتی هەولێر زیاتر دۆڵمەیە ، بەڵام هەولێریە کۆنەکان زیاتر دەڵێن یاپراخ ، بەگشتی دۆڵمەم پێ باشترە وەک لە زۆربەی ویکیەکانی تر هاتووە بەویکی ئینگلیزیشەوە ، سەبارەت بەزمانی تورکیش ئاساییە چوونکی خواردنەکە زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساز دەکرێ وە خواردنیش زیاتر دەچێتە ناو فۆلکلۆر و کلتورەوە واتا ناچێتە بازنەی داهێنان کاری شوێنەکان ، kushared (وتووێژ) ١٨:٣٦, ٣١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
چی لێ بکەین باشە؟--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢١:٠٥, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
مادام ھەردووکی تورکییە ھیچ جیاوازی نییە، بەڵام یاپراغی گەڵامێویش ھەیە و لە ویکی عەرەبی بۆ ئەوەی ناوی تورکی نەنووسن نووسیویانە (ورق عینەب). ئەگەر ئێمەش تورکییەکە لابەرین پێم باشە بیکەین بە گەڵامێو.--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٣٠, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
لای ئێمە کە دەڵێن دۆڵمە دوو جۆرە: یەکەم ھی گەڵامێو و ئەوی تریش ھی کەلەم. دەڵێن دۆڵمەی گەڵامێو یان دۆڵمەی کەلەم. گەڵامێو بەتەنیا بە مانای چێشت نییە بەڵکوو ھەر ئاماژە بە گەڵای داری مێو دەکا؛ دەبێ دۆڵمەکەی لا بێت. ناڵێن گەڵامێومان ھەیە دەڵێن دۆڵمەمان ھەیە یان دۆڵمەی گەڵامێوی (چون لە کەلەمیش دۆڵمە دروست دەکرێ ئەوە بڵێی گەڵامێو بۆ کەلەم دەست نادا).--چالاکWьтуwеж (٢١ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٠:٤٧, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

┐─────────────────────────────────└
کاک @Aram: بەپێی ئەو لێدوانە کۆنە دەتوانی وتارەکە بۆ «دۆڵمە» وەگوازی؟ من نەمتوانی. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٤١، ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: دۆڵمە و یاپراخ ھەردووکیان تورکین. ئێمە دەڵێین یاپراخ؛ بە ھەرحاڵ، ئەوە گرنگ نییە. پێم باشە جارێ تر وتووێژێکی تری لەسەر بکرێتەوە و گەر تەواو سوور بوون لەسەر دۆڵمە، ئەو کاتە گۆڕینەکان دەکەین. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٦، ٩ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: @Serchia: ئێوە دەڵێن چی؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٠٤، ٩ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زیاتر لەگەڵ دۆڵمەم، ناوەکە ھەم جیھانییە و ھەمیش لە کوردستان باوترە. سەرچیا‏١٣:٠٦، ٩ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لای ئێمە کە دۆڵمەیە. ئەگەر لە باشووریشدا دۆڵمە باوە با دۆڵمە بێ. -Aza (لێدوان) ‏١٣:٤٠، ٩ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەلای ئێمە ھەر پێی دەڵێن دۆڵمە، لەولاش کە ھەردوو ناوی بۆ بەکاردەبەن، بەڵام بەو جۆرەی کاک محەممەد ١٠ ساڵ لەوەپێش و کاک سەرچیاش ئەمڕۆ باسی کرد، لەو لاش ھەر دۆڵمە باوترە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:١٨، ٩ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: ھەموو بەڕێزان (Aza، Serchia، kushared، Calak) ڕایان لەسەر دۆڵمەیە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:١٩، ٩ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: باشە، بەس پێتان وایە وشەی یاپراخ لە ویکیپیدیا بنبڕ بکرێت باش بێت؟ ھەڵبەتە تەنیا کەمتر لە پێنج ئەنجامیشی لە ویکیپیدیا ھەیە؛ بۆتی ناوێت و بەدەست دەکرێت گەر دەیکەن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٣، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: بە ڕای من پێویست ناکات یاپراخ بنبڕ بکرێت، تەنانەت تکایە گەر دەتوانی ناوی ئەو وتارە بۆ دۆڵمە وەگوازە، من ناتوانم ئەو وتارە وەگوازم! AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٤٢، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir:  کرائارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٥، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٤٦، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]