وتووێژ:گەردوون

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم وتارە ناوەکەی ھەڵەیە (فضاء کونی) ناکاتە گەردوون، دەکاتە (بۆشایی گەردوونی). گەردوون بە عەرەبی واتە (کون) نەک (فضاء کونی)، وتاری بۆشایی گەردوونیش ھەیە ئەوەتا (http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%86%D8%B4%D8%A7%DB%8C%DB%8C_%DA%AF%DB%95%D8%B1%D8%AF%D9%88%D9%88%D9%86)

دەبێت ئەو بۆشایی گەردوونی لەگەڵ (فضاء کونی) گرێ بدرێت. وتاری گەردوونیش دەبێت لەگەڵ (کون) گرێ بدرێت کە ئەمە بەستەرەکەیەتی (http://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%A7%D9%84%D9%83%D9%88%D9%86). سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٣٠, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

کاک فێرخواز ڕاستییەکەی من نەمزانی بەڕاستی چۆنە یانی نەمزانی وایە یان نا چون نووسەری وتارەکە کاک ئازایە و لەم شتانەدا پسپۆرە، لێدوانێکی لەگەڵ بکە بڵێ شتەکە ئاوایە بزانە دەڵێ چی. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٨ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٦:٣٠, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)


کاکە ئەگەر تۆزێک لە عەرەبی دەگەیت سەیری ئەم بەستەرە بکە http://ar.wikipedia.org/wiki/%D9%83%D9%88%D9%86#.D8.A7.D9.84.D9.83.D9.88.D9.86_.D9.88.D8.A7.D9.84.D9.81.D8.B6.D8.A7.D8.A1_.D8.A7.D9.84.D9.83.D9.88.D9.86.D9.8A ، نووسراوە جیاوازی (یونیڤێرس و کۆزمۆس) خۆی ڕاستە یونیڤیرس جاران مانای (کون)ی عەرەبی و (گەردوون)ی کوردی دەدا. وە بۆ (کۆزمۆس) ھیچ وشەیەک نییە ھاوتایان بێت نە لە عەرەبی و نە لە کوردی بەڵام وشەیەک دروست کراوە (فضاء کونی - بۆشایی گەردونی) کە کراوەتە ھاوتای یونیڤێرس و گەردوونیش بەرزکراوەتەوە بۆ کۆزمۆس.

وە دەشڵێت کە یونیڤێرس مەبەست لێی تەنیا ئەو بەشەی گەردوونە کە لێمان دیارە و دەیبینین و ناسراوە و ئاشنایە لامان، بەڵام کۆزمۆس کە لە وشەیەکی یۆنانییەوە داتاشراوە مەبەست لێی کۆکراوەی ھەموو گەردوونە بە کات و شوێنەوە دیار بێت یان دیار نەبێت ناسراو بێ یان نا. وە یویڤێرس مانای (کون معروف)یش دەدات کە دەکاتە (گەردوونی ناسراو).--Ferxwaz (لێدوان) ١٧:١٨, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو. کۆسمۆس وشەیەکی کۆنی یۆنانییە و ڕێک ھەمان یوونیڤێرسە. کۆسمۆلۆژیش ھەمان گەردوونزانییە. تەقریبەن لە ھەموو زمانەکانی دنیاشدا ھاوواتای بۆ داناتاشن. ھەر دەڵێن کۆسمۆس. ئێمەش دەکرێ وتاری کۆسمۆسمان ھەبێ و تێیدا بنووسین ھەرئەو گەردوونی خۆمانەیە.--Aza (لێدوان) ١١:٣١, ٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کاکە ئەگەر لە عەرەبی دەگەیت سەیرێکی بەستەرەکە بکە منیش دەزانم کۆزمۆس و یونیڤێرس ھەر یەعنی گەردوون بەڵام خۆ ئەگەر لە عەرەبیش ناگەیت ئەوە من بۆ کردوی بە کوردی (جیاوازی (یونیڤێرس و کۆزمۆس) خۆی ڕاستە یونیڤیرس جاران مانای (کون)ی عەرەبی و (گەردوون)ی کوردی دەدا. وە بۆ (کۆزمۆس) ھیچ وشەیەک نییە ھاوتایان بێت نە لە عەرەبی و نە لە کوردی بەڵام وشەیەک دروست کراوە (فضاء کونی - بۆشایی گەردونی) کە کراوەتە ھاوتای یونیڤێرس و گەردوونیش بەرزکراوەتەوە بۆ کۆزمۆس.). ئێستا لە عەرەبی بە یونیڤێرس ناڵێن (کون) بەڵکو پێی دەڵێن (فضاء کونی) لە کوردیش (بۆشایی گەردوونی) کە وتارێکیش دروست کراوە بەناوی بۆشایی گەردونی، چەمکی (گەردوون/کون) بەرزکراوەتەوە بۆ ھاوتای کۆزمۆس. دواییش مەڵێ زمانەکانی دونیا کوردی بەراورد ناکرێت بە زمانەکانی دونیا کوردی زمانێکی دەوڵەمەندە و زۆریش بەتوانایە لە کشاندا. کەیفی خۆشتە من خۆم حەزناکەم کەس دەسکاری وتارەکانم بکا و خۆشم دەسکاری وتاری کەس ناکەم، بەڵام بۆ بەرچاو ڕوونی ئەم لێدوانەم دا.--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:١٨, ٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
منیش پێشتر وتبووم کە نووسەری وتارەکە نیم و لە شتەکە زۆر شارەزا نیم بەڵام نە بە پێویست دەزانم و نە پێم دروستە کە ببینە لاساکەری عەرەبان و چاومان لە وان بێ؛ ئەگەر ئەوان مانای وشەکەیان گۆڕیوە ئێمەش ئەوە بکەین. خۆ ئەگەر تەماشای (فضاء کونی) لە ویکی عەربی بکەی دەبینی ھێشتاش لە عەرەبی میسریدا دەڵێن (کون) کە وا بوو ھێشتا ھەموو عەرەبەکان لەسەر ئەم گۆڕانکارییە ھاودەنگ نین بۆ ئێمەی کورد دەبێ بیگۆڕین؟ بە بڕوای من ئەم وتارە بۆشایی گەردوونە بگوازینەوە بۆ کۆسمۆس گرفتەکە چارەسەر دەبێ. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٢:٣٦, ٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
منیش لەگەڵ کاک چالاکم. وا بکەین باشترە.
کاک فێرخواز وتاری من و وتاری تۆمان نییە، وتاری ھیی کەس نییە. کەسەکان بەشداری ئەکەن لە نووسینی وتاردا، خاوەنی وتار نین. ھەر کەس پێی خۆش بێ ئەتوانێ وتار دەستکاری بکا بەپێی بەڵگە.--Aza (لێدوان) ١٢:٥٥, ٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)


لەگەڵ "کۆسمۆس". مادیوتووێژ (١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٣:٤٢, ٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

بەڕێزینە تکایە با ھەموو شتێک بە وتووێژ بچێتە پێشەوە، وتارەکانی ویکیپیدیا بۆ ھەمووانە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٦:٣٩, ١٠ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

نەخێر، عەرەبیەکە هەڵەیە. وشەی Universe واتە "گەردوون"(فارسی:گیتی). وشەی World واتە جیهان(فارسی:جهان). بۆشایی گەردوون زۆر زۆر هەڵەیە. ئێمە خۆ عەرەب نین. تەنانەت کورمانجەکانیش وەها دەڵێن... Kurdbuddha (لێدوان) ‏١٠:٤٥، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]