وتووێژ:کەلسیۆم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لای ئێمە پێی دەڵێن کالسیۆم وە بە کورمانجیش Kalsiyûm واتە کالسیۆم تەواوترە یان کالسیووم > kushared (لێدوان) ١١:٤٩, ١٥ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

ئەمە شێوازی دەربڕینەکەی /kælsiəm/ دەی کەلـ- یان کالـ-؟ زۆر جار ئەگەر ئێمە دەڵێین لە کرمانجی وا و لە زازاکی وا، لە دۆستان دەبیسینەوە کە ئێرە ویکی کرمانجی و زازاکی نییە و زۆر جاریش دەبینین خۆیان دەڵێن کرمانج و زازا. ئاخرێکەی نەمانزانی چۆنە. زۆربەی ئەم وتارانەی توخمە کیمیایییەکان من نووسیومە. من کاتی نووسینی ناوەکان ھەر دووک شێوەزارم لەبەر چاو بوو و لەگەڵ ئینگلیزییەکەی ھەڵم‌سەنگاندووە و کامەیان بە ناوە بیانییەکە نزیک بووە ئەوم ھەڵبژاردووە. ئێستا تەماشای بکەن دەبینین بەشی زۆری ناوەکان باشوورین (کە منی ڕۆژھەڵاتی نووسیومە). دوو سێ دانە نەبێ کە ڕۆژھەڵاتییەکەی دروستتر بوو نموونەکەی کەلسیۆم کە چی دۆستان لایان وایە ئەوانیش ھەر دەبێ ببنە باشووری. پیاو بەئینساف بێ و تەعەسوبی نەبێ، شوکری خوا لەوەتی لە ویکیپیدیادام ئەوەندوکەم تەعەسوب نەماوە بۆ شێوەزاری خۆم، دەتوانم بڵێم لانی کەم ویکیپیدیادا ئەوەندەی بۆ من قازانج ھەبوو.--چالاکWьтуwеж (٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٦:٣٣, ١٥ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)