وتووێژ:کیمیابارانی ھەڵەبجە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

من لەگەڵم ناوی ئەم وتارە بگۆڕدرێت بۆ (کیمیایی بارانی هەڵەبجە) چونکە "کیمیایی" ئاوەڵناوە بۆ ئەو ماددە بەکارهێنراوە، لە کوردیدا (پەیینی کیمیایی)شمان هەیە بۆ بەراورد. --ئاراس نوری ١٢:٥١, ٤ نیسان ٢٠١١ (UTC)

کیمیاباران باوترە. بەڵام لەوانەیە کیمیاییباران (ئەبێ بەسەریەکەوە بنووسرێ) لە ڕووی ڕێزمانییەوە ڕاستتر بێ. با تۆزێ تر بیری لێ کەینەوە و لە شارەزایان بپرسین.--Aza ٠٩:١٠, ٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)
منیش هاوڕام لەگەڵ کاک ئاراس. کیمیا نابارێ، بەڵکوو دەبێ بووترێ کیمیاییباران. ئاکار نەزیری (لێدوان) ٢٠:٤٢, ١٥ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کیمیابارانی ھەڵەبجەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٥:٣٤، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کیمیاییباران یان کیمیاباران؟![دەستکاری]

سڵاو برادەران، وەک لەسەرەوە و لە ٢٠١١ یەک دوو لێدوانێکیشی لەسەر دراوە، ویستم ئەمە ڕاست بکەینەوە چونکە کیمیا واتە chemistry، بەڵام کیمیایی واتە chemical. ھەڵەبجە کیمیاباران نەکرا بەڵکوو، کیمیاییباران کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٣، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza:، @Calak: @Serchia: گەر پێتان خۆشە، قسەیەکی تێدا بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٥، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەکرێ لە وشە لێکدراوەکان تەواوی وشەکان نەنووسرێن، واتە ھەر کەرتێکیشیان بێت. ئێستاش پێشنیاری گۆڕینی ناکەم کە ناوەکە وا باو بووە و کیمیاش دیارە مەبەست لە چییە. سەرچیا‏١٧:٥٣، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کیمیاباران باو بووە. با دەسی لێ نەدرێ. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٠٥، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)::[وەڵامدانەوە]
@Aza: و @Serchia: ئاخر ھەڵەیە! شتێک ھەڵە بێ، چۆن لە ویکیپیدیا شوێنی دەبێتەوە؟ خەڵک لە ویکیپیدیاوە شتەکان ڕاست دەکەنەوە بۆیە دەبێتە جێمتمانە. زۆر نموونەم بە عامر خان ھێناوەتەوە کە خەڵک وایان زانیبوو ناوی ئەمیر خانە، بەڵام من تا ڕاددەیەک دڵنیام کە لەڕێگەی ویکیپیدیاوە زانیویانە ناوی عامرە نەک ئەمیر. چۆن دەبێت ئێمەش ھەڵەی ئەوانی تر دووبارە بکەینەوە؟ باوبوون چییە؟ چونکە زۆرینە وا دەڵێ، ئێ ڕەنگە ئەو زۆرینەیە ھەڵە بن. ئەوەتا لەسەرەوەش وتووێژێک کراوە، بەڵام خۆزگە ئەو کاتە برادەران ئەم ھەڵەیەیان ڕاست بکردایەتەوە. باشە، مادام با بچینە ویکیی ئینگلیزی و Halabja chemical attack بکەینە Halabja chemistry attack، بزانین قبووڵی دەکەن؟! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣٣، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ وشەیەکی باو کە بەھەڵە ڕۆشتووە نیم. ئەبێت لێرە یەکلایی کرێتەوە لەگەڵ کیمیاییبارانم. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٨:٣٩، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: ئێستا دوو لەگەڵ و دوو دژ ھەن. ئێوە چی دەڵێن؟ برادەرانی تر، ئێوەش بەشدار بن گەر دەتانەوێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣١، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کیمیابارن زۆر بەکارھاتووە و چووەتە نێو کورمانجیش. پێشتر ئەزموونمان زۆر بووە لەگەڵ دانانی وشەی تازە، زۆربەیان شوێنی خۆیان نەگرتووە. باشترە زمانێکی تایبەت بە ویکیپیدیا دروست نەکەین. سەرچیا‏١٨:٢٧، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: دەکرێت ھەڵەیەک بکرێتە پاساو بۆ کردنی ھەڵەیەکی تر؟ ئەمە وەک ڕۆژی ڕووناک دیارە کە ھەڵەیە. وەرە با تا ساڵێک بیکەینە کیمیاییباران و بزانین چۆن ئەو خەڵکەش ڕاستی دەکەنەوە. گەر وا نەبوو، بیکەنەوە ئەوەی ئێستا. چۆنە؟ ھەر حەز دەکەن ئەنجامی ئێستای گووگڵ بۆ ھەردوو وشەکە لێرە تۆمار دەکەین و بزانین تا ساڵێک چەند دەگۆڕێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٤، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: ئەوەی تێبینم کردووە کاریگەری ویکیپیدیای کوردی لە بڵاوکردنەوەی زاراوەکان زۆر نەبووە، کێشەش زۆرتر لەوەیە گووگڵ وەک ویکیپیدیاکانی تر پشتگیریی کوردی ناکات، بە نموونە لە کاتی گەڕان بۆکسی زانیاری تەنیشت بە کوردی پیشان نادات. نموونەمان زۆرن، لەمێژە گۆڕانی ئاووھەوا بەکاردێنین، زۆرینەی خەڵک و میدیا ھەر دەنووسن گۆڕانی کەشوھەوا. سەرچیا‏١٩:٥٢، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: بۆ نۆڵج پانڵی گووگڵ دەکرێت لە ھەر کاتێکدا بێت پشتگیری بۆ ئێمەش زیاد بکەن. ئەوە نابێت ببێتە ھۆکار. ئەم باسەش لەسەر وشەیەکی نوێی ئینگلیزی نییە. شتێکە بە ھەڵە خزیوەتە نێو کوردی. ئینجا دوور نییە و ڕەنگە خەڵک ویکیپیدیا بکەنە ھۆکار کە دەنووسن کیمیاباران! ئێمە ڕاستی بکەینەوە، ئەوانیش ڕاستی دەکەنەوە. ئێمە ھۆکارێکین. کام شوێنی سەر ئینتەرنێت پێش ھەموو شوێنەکان ھەوڵی ڕاستکردنەوەی ڕێنووسی دا؟ تەنیا ساڵ و نیوێکە دەبینم میدیاکان (ئەویش ھەمووی نا) نووسینەکانیان ڕاست کردووەتەوە. ھەرچەندە ئێستاش لە زۆر شوێن ھەڵە دەکەن. بۆ نموونە، لە شوێنێک کە پیتی «ی» پێویست نییە، ھەر لەخۆوە دانەیەک «ی» دەلکێننە وشەکەوە لەکاتێکدا پێویستیش نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٥، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کیمیابارانی ھەڵەبجەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٨:١٠، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]