وتووێژ:کانزا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aminijian: لەڕاستیدا وشەی کانزا بۆ Mineral زۆر گونجاوە. کانزا لە کان + زا دروست بووە یانی ئەو شتەی لە کانەوە ھاتووە. لە ئینگلیزیشدا Mineral لە Mine (بە مانای کان) ھاتووە. فارسیش کە دەڵێ کانی (کان + ی) ھەر ئەوەیە. لە عەرەبیشدا ھەر دەڵێن معدن.
بەڵام ئێمە کانزامان بەرامبەر بە Metalی ئینگلیزی داناوە کە گونجاو نییە. ئێستا نازانم ئێمە دەبێ بۆ Mineral بڵێین چی؟!--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٥٠، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چالاکی بەڕێز، قسەکەی جەنابتان دروستە. بەڵام چی بکەین؟ ئەم وشە هەر لە سەرەتاوە لە جێگەی Metal بەکار هاتووە، هەر چەن لە هەنبابەدا وشەی «ویرە»شم دی کە زۆرتر هەڵگری واتای Metalە، ئەمە پێویستی بە ڕای ئەندامانە تا لانیکەم لێرەدا یەکلایی ببێتەوە و بەڵگە و هۆکانیشی دەسنیشان بکرێ. ڕاستی لە میسریشدا پێی دەڵێن (معدن)Aminijian (لێدوان) ‏١٠:٤٥، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من سەیری چەند وشەنامەم (ھی باشوور) کرد بۆ ھەر دووکیان ھەر کانزا ھاتبوو! داخودا ئەمە نازانن وشەیەک ناتوانێ و ناشێ بۆ دوو شتی زۆر جیاواز بەکاربێ؟! زۆرم پێ سەیرە. نازانم چی لێ بکەین.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٨، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئایا مەبەست لە ویرە ئەمەیە: Heavy metal (chemistry)‎؟--چالاک وتووێژ ‏١٢:٥٢، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هاوڕێیان ، لەهەموو کتێبەکانی باشووردا metal بە کانزا هاتووە و هەربەکانزا خوێندومانە لە قوتابخانە،و هەر ئەوە باوە! --Zhyar Afc Witûwêj  ‏١٤:٤٥، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Zhyar Afc: تکایە کاک ژیار گیان پێم بڵێ لای ئێوە بە Mineral دەڵێن چی. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٥، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵا برا من خۆم زۆر لەئینگلیزی باش نیم ،و ئەو وشەیە نازانم. بەس لە چەند فەرهەنگێک سەیرم کرد ئەمانە نوسراوە بۆ ئەو وشەیە کانزا ، کانزایی ، کانی کانزایی ، دەوڵەمەند بە کانزا --Zhyar Afc Witûwêj  ‏٢٠:١٩، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Zhyar Afc: بزانە لە کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردەدا چی ھاتووە؟ لە کتێبەکانی زەویناسیدا حەتمەن دەبێ تێیدا بێ. ئەگەر ھەر کانزا بێ ئەوە ئێمە تازە بۆ metalمان داناوە نابێ. ئەگەر لە کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردەشدا ھیچت دەست نەکەوت یان ھەر ئەو کانزایە بوو ناچار دەبێ بۆ Mineral بنووسین کانگایی. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢٧، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵا کاکە لەکتێبەکانی پەرەوەردە metal بە کانزا هاتووە و وا خوێندومانە چەند ساڵە،وە هیچ کتێبێکم لانیە لەسەر زەویناسی ببورە ئەگینا سەیرم دەکرد، ئیتر بۆ ئەو وشەیە کانگایی من بەباشی نازانم تا ئێستا ئەو وشەیەم نەبیستوە یان ئەگەرکرا وشەیەکی باشتر بدۆزیتەوە بۆی تائەو کاتە وشەیەکی گونجار ئەدۆزیتەوە هەر بنووسە مینەڕاڵ.. --Zhyar Afc Witûwêj  ‏٢١:٠٣، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Zhyar Afc: نا دەمەوێ بزانم بۆ Mineral چی ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٦، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وشەی «کانزا» دروست یا نادروست، تازە وەک ناوێکی باوی لێ هاتووە بۆ (فلز = metal ) ئەگەرچی لە ڕاستیدا ئەم وشەیە بەرامبەری «Mineral»ە. بەم حاڵەوە من وام پێ باشە کە ئێمە بۆ وشەی مینەراڵ، «کانی» واتە ماکی سەر بە کان، بەکار بێنین. خۆ دیارە لە باسی زانستیدا بۆ سەرچاوەکانی ئاو نابێ لەم وشە کەڵک وەربگرین، دەبێ بڵەین: کانیاوAminijian (لێدوان) ‏٢٢:٥٧، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وشەکانی metal و mineral ھەردوو لە mine ەوە دێن و ئاسایییە کە وشەی "کان" لە ھەردووکیاندا دەرکەوێ. بە ڕای من بۆ mineral کانی یا کانگایی باشە ئەڵبەت کانی لەبەر ئەوەی کە کورتترە باشترە.--Aza (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aminijian و Aza:کانی لە زۆربەی ھەرە زۆری شێوەزارەکانی کوردیدا ھەیە و زۆر باوە (بە تایبەت لە سۆرانیدا) و بە مانای Spring (hydrology)‎ە. بە ھەر کەس بڵێی کانی زوو ئەم مانایە دێتە زەینی. وشەی داتاشراویش نابێ ئیبھامی ھەبێ بۆیە بە بڕوای من کانی بۆ mineral باش نییە.
وشەی کانگاییش تۆزێک قورسە و خۆش نایاتە سەر زاران. ئەگەر لە من دەپرسن باشترە بۆ mineral بڵێین کانە و بەم جۆرە بە Oreیش دەبێ بڵێین بەردەکان (وەک لە کوردیدا دەڵێن بەردەباز، بەردەپێ، بەردەAminijian (لێدوان) ‏٠٩:٠٢، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)تات، بەردەگەچ، بەردەقسڵ و …). پێم وایە ئەمە باشترین کارە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٣، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھەر ئەڵێم کانی باشترە. --Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٨، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چالاک من ئەم بۆچوونەی ئێوەم پێ باشە، مەگەر بەڵگەی هەڵە بوونیم بۆ ڕانێن.Aminijian (لێدوان) ‏٠٩:٠٢، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆ ئەگەر کانی لە زمانی کوردیدا مانایەکی تری نەبوا ئەوە منیش لەگەڵ کانی بووم. بەڵام بەم جۆرە دەبێ ئێمە بۆ وشەی کانی ڕوونکردنەوە (Disambiguation) دابنێین کە ئەمەش سەر لە خەڵک دەشێوێنێ. وشەی داتاشراو نابێ ئیبھامی ھەبێ و ئەمە دروست نییە. کانی مانایەکی زۆر ناسراوەی ھەیە و کە بڵێن کانی کەس بۆ مانای mineral ناچێ. پاشان پێم باش نییە ھەموو ھەر شتێک ڕاستەوخۆ لە فارسی وەربگرین. دروستە فارسی بە کوردی نزیکە بەڵام ئیتر ئەمەش وەک زمانی عەرەبی وایە نابێ زێدەڕۆیی تێدا بکرێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٩، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
خراپی نەوتووە چالاک. ئەگەر وشەیەک دانەنراوە تا ئیستە بۆی، کانە خراپ نییە. @Serchia: و @Aram:. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٣١، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من قسەکانی کاک چالاکم پێ تەواوە. بێگومان گەر لەھەر کەسێکی باشووری بپرسین، دەڵێت مێتاڵ بە کوردی کانزایە و حاشای لێ ناکات. من خۆم ناتوانم قسەی لەسەر بکەم چوونکە نە زانیاریم لە بوارەکە نە لە زاراوە پەیوەندیدارەکانیشدا نییە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٥٧، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]