وتووێژ:کار (ڕێزمان)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

با بگوازرێتەوە بۆ کار. کار یەک بڕگەیە و کردار دوو بڕگە. زیاتریش ئاوەڵکار (قید) باوە تا ئاوەڵکردار.--Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٧، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من کردارم باشترە. کار زۆر گشتیە و باشترە مانای تایبەتی نەبێ. ئاوەڵکرداریش ھەیە. --چالاک وتووێژ ‏١٤:٠٥، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەڕاستیدا ئەم ئاوەڵکردارە (یان ئاوەڵکار) زۆر ناشیرینە نەک کردار. پێم باشە ھەر وەک لە سەرەوەدا نووسراوە بە adverb بڵێین ھۆکەر. لێرەشدا ھاتووە. لە کرمانجیشدا ھەیە: hoker. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏١٤:١٨، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
"هۆکەر" زۆر جوانتر و کارامەترە لە "ئاوەڵکار". مادیوتووێژ (٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ‏١٤:٤٥، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاوەڵکار باوە زمانەوانیش ھەر ئەڵێن ئاوەڵکار.--Aza (لێدوان) ‏١٤:٥٧، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شتی وا باوە ھەر خوا دەزانێ. بیستووتە ھەسارەی سنەیی لەگەڵ ئەستێرەی بانەیی جیاوازە؟ ھەر شتی وا دەبیسی سەرت سووڕ دەمێنێ.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٢، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باسی ھەسارە و ئەستێرە جیاواز بوو. ئاوەڵکار ھەڵە نییە و باویشە. بڕیار وابوو ئەگەر ناوە باوەکە ھەڵە بێ بیگۆڕین. ئاوەڵکار لەگەڵ ئاوەڵناو خزمایەتیی ھەیە (لە باری گۆکردنەوە) و بەڕای من زۆریش جوانە. ئینسان کە ئەیان بیسێ ئازا تێ ئەگا کە مەبەست ئاوەڵی کارە یان ئاوەڵی ناوە (ئاوەڵ = ھەواڵ و ڕەفیق).--Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٨، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە. لە باشوور بزانین لە ناو کتێبەکاندا چ باوە ئەو ھەڵبژێرین. ئەگەر دەڵێن کار قسەم نییە دەنا منیش کردارم پێ ھەڵە نییە ھەتا بیگوێزینەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٩، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نە٬ کردار ھەڵە نییە. من ئەڵێم (یانی من ناڵێم! لە شوێنێک خوێندوومەوە) کە کار باشترە چونکە ١) کار یەک بڕگەیە ٢) لە وشەی ئاوەڵکاردا بەکار ھاتووە. ٣) کار زۆر کۆنترە کە کردار. ٤) کاریش ھەر باوە.--Aza (لێدوان) ‏١٥:٢٧، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە باشووردا (صفت: هاوەڵناو/ئاوەڵناو) ، (فعل: کار) و (قید: هاوەڵکار/ئاوەڵکار). ئەمانە هەم دروستە، هەم جوانە، هەم گونجاوە و هەمیش باوترە و گشتگیرترە، من ئەم بۆچوونەی کاکە ئازام پێ باشترە. ئەگەر ڕایەکی باشتر، بەڵگەدارتر و گونجاوتر هەبوو، دەینەینە سەر چاو. Aminijian (لێدوان) ‏١٥:٣٥، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا چالاک وتووێژ ‏١٥:٥١، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستتان خۆش. قسەکانی کاک ژیان ڕێک ئەوە بوو کە من دەمویست بیڵێم. تەنها یەک شت نەبێت ئەویش ئەوەیە کە کردار ـیش وشەیەکی باوە لەباشوور، بەڵام کار زۆرتر باوە. هەر بژین --برووسک (لێدوان) ‏٢٣:٤٦، ١٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کردار (ڕوونکردنەوە)دا ئاماژەی پێ کراوە مام برووسک.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٥٢، ١٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستەکانت خۆش بێت. زۆر بێ کەم و کوڕییە. --برووسک (لێدوان) ‏٠٠:٢١، ١٩ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]