وتووێژ:کاردانەوەی کیمیایی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کارلێک = لێک کاری = لێک کار کردن= لە یەک کار کردن
reaction= کاردانەوە، دانەوەی ئاکامی کار
Interreaction= لە یەک کار کردن= (تعامل)= (برهم کنش)← کارلێک
جا ئێستا کڵاوی خۆتان بکەن بە قازی بزانن (کارلێکی کیمیایی) واتای (کاردانەوەی کیمیایی = Chemical reaction ) دەدا یان (Chemical interaction)؟
هەڵبەت لە کیمیادا واتای ئەم دوانە لێک نزیکن و کێشەیەکی وا ساز ناکەن، بەڵام بەکار هێنانی ئەم زاراوە لە بوارەکانی تری زانست بەم شێوەیە هەڵەیە. من دەخوازم ئەگەر هاوڕێیان رەزامەندییان هەیە، کارلێکی کیمیایی بادرێتەوە سەر کاردانەوەی کیمیایی، بەلام لانەبرێت. لەو لاشەوە پەڕەیەک بە ناوی (کارلێک) لە بەرامبەرInterreaction=تاثر=برهم کنش دابنەین. سپاس!

Aminijian (لێدوان) ‏١١:٠٦، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
درووستە، کارلێک interaction ـە نەک Reaction. --برووسک (لێدوان) ‏١٢:٢٦، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ کاردانەوەی کیمیایی دروستە، یا دژکردەوەی کیمیایی. کاردانەوە باشترە ھەڵبەت.--Aza (لێدوان) ‏١٨:٣٦، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس لە دۆستان.  کرا.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:١٣، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەبێ بزانین کە لە کتێبە زانستیەکانی کوردستانی باشوردا "کارلێک"ە جا ڕاست بێ یان هەڵە. هەموو ئەزانین reaction کارلێک نیە، بەڵام ئەمە بوە بە "زاراوە" نەک وەرگێڕانی ڕووت. گوگڵ ۳ بە ۳٠٠٠ ئەنجام ئەدات بۆ هەردوولا. ئازادن. --هیوا (لێدوان) ‏٠٠:٢٠، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ھیوا گیان کتێبە زانستیەکانی کوردستانی باشوور کانگای ھەڵەن. وا مزانە زۆرم پێ خۆشە ئەم قسەیە دەکەم بەڵام ئەمە شتێکە حاشا ناکرێ.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]