وتووێژ:ڤلادیمیر ڤیسۆتسکی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

==Untitled==

کاکە چالاکی بەڕێز لەڕاستیدا ھەر پێش ئەوەی وتارەکە بنووسم دەمزانی ناوەکەی دەکەیتە ڤلادیمیر وە نامەوێ زۆرت لێبکەم کە ناوەکەی بکەیتەوە ڤلادیمێر، بەڵام بزانە کاکە ئەم ناوە ڕووسییە (ڤلادیمێر) ھەرگیز بە (ڤلادیمیر) ناخوێندرێتەوە لە باشوور ئەم ناوە بە (ڤلادیمێر) دەخوێندرێتەوە، وە بە ڕووسیش بە (ڤڵادیمیر) دەخوێندرێتەوە نەک (ڤلادیمیر)، لێرەدا بۆت دەردەکەوێت تەنانەت بە ئینگلیزیش وەکوو ڕووسی نایخوێننەوە چونکە بە ئینگلیزی دەڵێن (ڤلادیمیر).

ھەڵەیەکی تر لە ئینگلیزی ناوی دووەم و سێییەمی وا دەخوێنرێتەوە "سیمیۆنۆڤیچ ڤیستۆتسکی" خۆ لە ڕاستیشدا بە ڕووسی وا دەخوێنرێتەوە "سیمیێنەڤیچ ڤوساتسکی" ئەگەر باوەڕیش ناکەیت فەرموو [| ئەمەش] لێرە بۆت دەخوێنێتەوە بە ڕووسی. کەواتە ئەگەر بتەوێت ناوەکەی وەکوو ڕووسەکان بخوێنیتەوە دەبێ وا بنووسیت "ڤڵادیمیر سیمیێنەڤیچ ڤوساتسکی" کە ئەمە بڕوا ناکەم یەک میللەتی ئەم دونیایە بتوانێت بڵێ "ڤڵادیمیر سیمیێنەڤیچ ڤوساتسکی" جگە لە ڕووسەکان خۆیان. جا ئەگەر بتەوێت ناوەکە بە ڕاست و دروستی بنووسیت دەبێت بە ڕووسی بنووسیت ئەگەر بە ڕووسی نەبێت بەڕێزم نابێت شێوەی ئینگلیزی کراو بەکاربێنین ھەر دەبێت شێوەی کوردی کراو بێت.
ئیتر سوپاس.— ئەم لێدوانە لەلایەن ‏Ferxwaz واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
بێستە جارێ.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٠:١٣, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
مام فێرخواز تۆ خۆت باش دەزانی من گوێم لە ڕۆژھەڵات و باشوور و ئەمانە نییە و تەنیا شتێک کە بۆم گرنگە ڕاستییە. ناوەکە ڕووسیە. تەماشای ویکی ئینگلیزی بکەی ناوەکەی بە IPA بە جوانی نووسیوە: [vlɐˈdʲimʲɪr sʲɪˈmʲɵnəvʲɪt͡ɕ vɨˈsot͡skʲɪj]، بۆ وشەی Vladimir نووسراوە /vlɐˈdʲimʲɪr/ دەی زۆر بە جوانی دیارە ئەمە ڤلادیمیرە نەک ڤلادیمێر. ڤڵادیمیریش نییە چون بە l نووسراوە و ئەگەر ڵ با دەنووسرا ɫ. لێرەدا دەتوانی لیستی ئەو زمانانەی «ڵ»یان ھەیە بیبینی کە زۆر کەمە. ئەمانەش زۆربەیان لە چەند وشەدا پێتی «ڵ»یان ھەیە دەنا ھەر نییانە و ھەر دەڵێن ل. بەشی دووەمی ناوەکەش (Semyonovich) لە ناوی وتارەکەدا نییە بۆیە باسی ناکەم. دەمێنێتەوە Vysotsky کە بۆ ئەویش نووسراوە /vɨˈsot͡skʲɪj/ دەی کێ ھەیە بڵێ ئەمە بە کوردی ڤیسۆتسکی نییە؟ کێشەکە لە دواناوەکەشدا نییە و ناوەکە لە ڕووسیدا ھەر «ڤلادیمیر ڤیسۆتسکی» دەخوێنرێتەوە. ئەگەر چی ناوەکە ڕووسیە بەڵام سەیری ئینگلیزیشم کرد بۆ Vladimir نووسرابوو /vladɪˌmɪər/ کە ئەمەش دەبێتە ڤلادیمیەر یانی ھەر چۆنێک بێ بە ڕووسی یان ئینگلیزی ناوی ڤلادیمێر ھەڵەیە و تەنیا ئێمە بۆ ئەم مەبەستە کە لە باشوور باوە دەتوانین بۆ ھەموو Vladimirەکان ڕەوانەکەرێک بە ناوی ڤلادیمێر بنووسین. تکا لە ھەموو دۆستان کاتی نووسینی ناوە بیانییەکان ھەندێک زیاتر زەحمەت بە خۆ بدەن و کاریان بە شێوەزاری خۆیان نەبێ با دووبارەکاری نەکرێ ھەتا ھێز و وزەی خۆمان ڕابگرین بۆ بەشەکانی تری ویکیپیدیا. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٠:٠٠, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاکە برا منیش وتبووم کە جارێ باسی ناوی وتارەکان ھەڵدەگرین تا وتارەکان دەگەنە لیستی ١٠٠ ھەزارییەکە، بەڵام بەس بۆ ئەوە وتم کە بزانیت لە ھەموو زمانێک ناوەکان دەگۆڕدرێن ئەم ئایپیئەیەش کە ناردووتە ئەمە شێوەی خوێندنەوەی ئینگلیزییەکەیەتی نەک ڕووسی، ئەگەر سەیری ئەو بەستەرەت کردبێت کە بۆم ناردی کابرای ڕووسی کە زمانی زگماکی خۆیەتی دەڵێ "ڤڵادیمیر" نەک "ڤلادیمیر"، زۆریش بڕوا بەمە مەکە کە دەڵێی لیستی ئەو زمانانی کە ڵ یان ھەیە لەوێ ھەر شتێک نووسرابوو وەکو ڕۆژی ڕووناک دیار بوو کە ھەڵەیە "نووسرابوو لە عەرەبی تەنیا لە یەک وشەدا ڵ ھەیە ئەویش ئەڵڵایە" کە لە ڕاستیدا لە سەدا ٦٠ی لامی عەرەبی بە لامی سەقیلە (لامی قەڵەو) دەخوێندرێنەوە بەداخەوە لە تەجوید نازانیت ئەگینا باش بۆت دەردەکەوت کە ئەم زانیاریانیەی ویکی ئینگلیزی ھەمووی ھەڵەیە و ئەم ڕاستییەی کە تۆ تێگەیشتووی ھەر ڕاست نییە، کێشە نییە جارێ با وابێت تا وتارەکان زۆر دەبن ئەو کات قسەی لێدەکەین ھەر لەوانەیە خۆشت تا ئەو کات تێبگەیت کە ئینگلیزی ھەموو ناوێکی تێکداوە. سڵاو--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٣٥, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
مام فێرخواز ئەم IPAیە ھی زمانی ڕووسیە براکەم تۆ بچۆ لەسەری کرتە بکە ڕەوانەت دەکا بۆ Help:IPA for Russian. وەڵڵا من زمانەوانیم خوێندووە ئەوەش نەبا دەمزانی ئینگلیزی نییە و ڕووسیە چون لە ئینگلیزیدا t͡s یان t͡ɕ بوونی نییە. بەستەرەکەش کە ناردبووت بەداخەوە لای ئێمە فیلتەر کراوە. باسی ڵ لە زمانی عەرەبیشت کرد. قسەی کە تۆ ڕاستە بەڵام کاتێک باسی زمانی عەرەبی دەکرێ باسی زمانی خەڵکی ئاسایی ناکرێ و لە شوێنی وادا مەبەست عەرەبی ستانداردە یانی لە عەرەبی ستاندارددا ئاوایە دەنا ڕەنگە تۆ ڕاست بڵێی کە ئێستا لە زۆربەی شێوەزارەکانی عەرەبیدا وا نەبێ. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١١:٠٩, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاک چالاک بەداخەوە کە سەرچاوەکان ھەموو فلتەرە لای تۆ ئەگینا باش تێدەگەشتیت، وە ئەمەی تۆ وتت "عەرەبی ستاندارت" منیش ھەر مەبەستم ئەوە بوو نەک "شێوەزار" چونکە من عەرەبی قورئانم خوێندوە و قورئانیش بە عەرەبی ڕێزمانی (ستاندارت) دەخوێندرێتەوە نەک بە شێوەزارێکی عەرەبی وابزانم جارێکیش بەستەری فێربوونی تەجویدم بۆ ناردی و ئەویش فلتەر بوو لات. بەھەرحاڵ واز لەمە بێنین باسەکە باسی ناوی ڤلادیمێر بوو و وەک وتم دوایی کە ئیشڵا لە لیستی زمانە وتار کەمەکان دەرچووین ئەو کات قسەی لێدەکەین ئیشلا تا ئەو کات فلتەریشت لەسەر نامێنێت و دەتوانی ھەموو زانیارییەک بە ئاسانی بەدەست بخەیت. بژیت--Ferxwaz (لێدوان) ١٩:٣٤, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
قەیدێ چ دەکا مامە لێدوانە لە پەنا لێدوانیش خەریکی نووسینی وتار و پەرەپێدان بە ویکیپیدیاش دەبین. دەی با بە ئاکام بگەین وەکی بزانم ڤلادیمیر بکەین بە ڤڵادیمیر تەواوە، بیگوێزمەوە بۆ ڤڵادیمیر؟--چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٩:٤٣, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاک چالاکی بەڕێز... "ڤڵادیمیر" بە ڕووسی تەواوە بەڵام بۆ کوردی نابێت چونکە یەک کورد نییە بتوانێت بڵێت "ڤڵادیمیر" لەبەرئەوەی وشەکە زۆر قورسە و ھەرگیز ناتوانرێت بەکاربھێنرێت، منیش مەبەستم ئەوە نەبوو کە بیکەیتە "ڤڵادیمیر" مەبەستم ئەوە بوو کە مادام بە ڕووسی ڤڵادیمیرە و بە ئینگلیزی کردوویانە بە ڤلادیمیر و بە کوردیش کراوەتە ڤلادیمێر (کە لە ڕاستیدا جیاوازییەکە یەک حەوتی سەر پیتێکە)، ئەگەر ناوەکە وەکوو کوردی کوردیکراوەکەی نەنووسین کەواتە نابێت وەکوو ئینگلیزییکراوەکەشی بنووسین و دەبێت وەکوو ناوە ڕاستەقینەکەی (کە ناوێکی سلاڤیی ڕووسییە) بینووسین.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:١٧, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ھەر وەکی خۆت وتت با جارێ بەردی لەسەر دابنێین لە ھەموو شتێکی باشترە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:١٩, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)