وتووێژ:ژەھر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ژار یان ژاڵ؟ ئەگەر (ژاڵ)ە ئەوا واتە تاڵ چونکە کاتی خۆی و تا ئێستاش پیرەکان بە تاڵ دەڵێن ژاڵ.--Ferxwaz (لێدوان) ١٧:٢١, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

من نازانم گەلۆ ژاڵ لە ژار وەرگیرابێ بەڵام ژار شێوازێکی تری وشەی ژەھەر و لە ھەندێک لە شێوەزارەکانی کوردی (وەک ھەورامی و زازایی و بنشێوەزارەکانی سۆرانی) دەوترێ. ژار لە ژەھر کوردیترە (باشترە بڵێین سۆرانیترە). بۆ نموونە فارس دەڵێ شەھر بەڵام بە کوردی دەڵێن شار، فارس دەڵێ زەھر و کوردی کوردییەکەی ژارە (وەک شار).--چالاکWьтуwеж (٢١ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٧:٣٢, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
مام فێرخواز شتێکی تر، ئەگەر ژەھر ئەمە بێ، نازانی بە کوردی بەمە دەڵێن چی؟--چالاکWьтуwеж (٢١ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٧:٥٢, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
کاک چالاک لە ھەولێر (تار + ژار) لە سلێمانی (تاڵ + ژاڵ)، کە میوەیەکیش لەبەر تاڵێیەکەی ناو نراوە (کوژاڵک)، لای ئێمە بۆ (سوم)ی عەرەبی خەڵک تەنیا زەھر و ژەھر بەکاردێنێ و دیارە لەبەر تاڵی تامی ژەھر لای ئێوە پێی دەڵێن ژار. ئەوەی بشزانم فارسی وشەی زەھری نیە و ھەر (سوم)ی عەرەبی بەکاردێنێت [[١]] ئەگەر زەھر فارسی بووایە وشەی عەرەبییان نەدەنووسی و ھی خۆیان دەنووسی.--Ferxwaz (لێدوان) ١٨:٠٢, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
ئەمە برا ئەمە یەکەم جارە ئەم شتە ببینم بەڵام عەرەبییەکەیم خوێندەوە نووسرابوو ئەمە ماددەیەکە کە ناوی (ڤینۆم)ە و ژەھری ھەندێک لە گیانلەبەرەکانە {الفينوم مادة سميه عند بعض الحيوانات}. واتە ئەمە جۆرە ماددەیەکی ژەھراوییە (جۆرێکە لە ژەھر)، {ژەھر} وشەیەکی گشتگیرە نەک مەبەست لێی ماددەیەک بێت دەشێت ژەھر شل یان گاز یان ڕەق بێت.--Ferxwaz (لێدوان) ١٨:٠٢, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
مام فێرخواز بڕوانە بە فارسی بۆ ڤێنۆم چی نووسراوە، لە مەبەستی من دەگەی.--چالاکWьтуwеж (٢١ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٨:١٤, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
لە فارسی بۆ ژەھر نووسراوە سوم (عەرەبییە) بۆ ڤێنۆمیش (ماددەیەکی ژەھراوییە) نووسراوە زەھر، ئەگەر زەھر ژەھر بووایە ھەر دەیانووسی زەھر و بۆ ماددەکەش دەیاننووسی ڤێنۆم.--Ferxwaz (لێدوان) ١٨:٣٧, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
لە ویکیپیدیادا وایە دەنا من فارسی وەک کوردی دەزانم. فارسی وەک کورد کە دەڵێ ژەھر، دەڵێ زەھر. زۆر باوە، ڕاستە سەمیش دەڵێن یانی لە ڕاستیدا زۆر وشە ھەیە ھەم فارسییەکەی دەوترێ و ھەمیش عەرەبییەکە؛ چون فارسی زۆر تێکەڵاوی عەرەبی بووە. بە سومیش ناڵێن سوم دەڵێن سەم. بە کەسێکیش کە ژەھراوی بووبێ دەڵێن مەسمووم. ببورە سەرم ھێشاندی.--چالاکWьтуwеж (٢١ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٩:١١, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)


نا کاکە سەرئێشاندنی چی لە خزمەتتام.--Ferxwaz (لێدوان) ١٩:٤٧, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)