وتووێژ:ژینگەخوازی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ژینگەپارێزی و پاراستنی ژینگە یەک شتن. لە کوردیدا زۆربەی جارەکان -یسم ئەکەن بە -خوازی، لەبەر ئەوە من پێم باشترە ناوی ئەم وتارە بکەین بە ژینگەییخوازی. ژینگەپارێزیش یا ڕوونکردنەوە بێ یا ڕەوانەی پاراستنی ژنگە بکرێ.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٠٨، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە کاک ئازا منیش ھەر پێم وایە ئاوان بەڵام دەتوانی بۆ -خوازی چەند نموونە بھێنیەوە؟ دوایی من لەگەڵ ژینگەییخوازی نیم و ژینگەخوازی تەواوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٠، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نموونە بۆ -خوازی: ئایدیالیزم= ئامانجخوازی، empiricism = ئەزموونخوازی، ئەکسپریسیۆنیزم = دەربڕینخوازی، ئیماژیزم = وێنەخوازی، ئۆبژەکتیڤیزم = باتەتیخوازی، ستراکتورالیزم = پێکھاتەخوازی.
من ژینگەییخوازی -م پێ باشترە. Environmental = ژینگەیی.--Aza (لێدوان) ‏١٠:٠٠، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەی کە کاکە ئازا سەرنجێکی ورد دەداتە باری ڕێزمانی ئینگلیسی وشەکان، دڵنیام دەکاتەوە کە پای لار لەم بوارەدا دانانرێت؛ بەڵام لە هەڵبژاردنی هاوتا کوردییەکاندا، پێویستە هەموومان هەوڵ بدەین، زۆری لە وەر ناچم، منیش وەک کاکە چالاک (ژینگخوازی) یان (ژینگەوازی)م پێ باشترە، بەتایبەت وشەی دووهەم ، کە سواوەی (خواز)ە. سپاس Aminijian (لێدوان) ‏١١:٠٤، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس. وشە ھەتا بکرێ دەبێ کورت بێ و ئاسان بێ بۆ خوێندنەوە. ئایا ژینگەییخوازی زۆر قورس نییە؟ پاشان ژینگەخوازی رێک کاری خۆی دەکا و مانا دەگەیێنێ. چون لە ئینگلیزیدا وایە بڕیار نییە ئێمەش حەتمەن ڕێک وەکوو ئەوانی لێ بکەین. پێم وایە ژینگەخوازی زۆر ڕاحەتتر دەخوێنرێتەوە لە ژینگخوازی. یان بە ھەر کەس بڵێی ژینگخوازی سەرەتا دەڵێ ژینگ یانی چی. یان ژینگەوازی کە زیاتر مانایەکی دژ دەدا یانی واز ھێنان لە ژینگە. ھەر ژینگەخوازی زۆر باش و تەواوە، خوێندنەوەکەی ڕاحەتە و ماناکەی دەگەیێنێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٣، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ژینگەپەرستی -ش ئەبێ.--Aza (لێدوان) ‏١٧:١٧، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ژینگەھۆگری -ش ئەبێ. من ئەمەم لا باشترە.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥٦، ٢٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە چالاک، ئەوە هەڵەی تایپی بوو، دەنا هەر مەبەستم (ژینگەخوازی) بوو. واز و خواز لە کوردیدا یەک مانایان هەیە، واز: مەیل(گرایش) . پاشوشەیەکی کورت و جوانە.

  • ژینگەواز (ژینگەخواز): کەسێ کە وازی لە ژینگەیەو بنەمای بۆچوون و تێروانینی بە لای ژینگەدا دەشکێتەوە، واتە هۆگری ژینگە.
  • ژینگەبێز: کەسێ کە بێز لە بنەمای ژینگە و پاراستنی دەکا، دژمنی ژینگە
  • هەروەها: ژینگەوازی و ژینگەبێزی

دوو پاشوشەی (واز) و (بێز) بنەڕەتێکی کوردییان هەیە و لە زۆربەی زاراوەکانی کوردیشدا فام دەکرێن.Aminijian (لێدوان) ‏١١:٠٦، ٢٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aminijian و Aza: ئەم بۆچوونە (واز و بێز) جێگەی سەرنجە. بە ھەر حاڵ من بۆ ناوی ئەم وتاره ھەر ژینگەخوازی پێشنیار دەکەم لانی کەم لە ھەندێک شوێن وتراوە [١] و [٢] بەڵام ئەوانی تر ھەر لە ھیچ کوێ نەھاتوون. ئەگەر ڕازین دەیگوێزمەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٣، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ--Aza (لێدوان) ‏١٧:٠١، ٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ--Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٤٦، ٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا. ھەروەھا بۆ بەرگری لە دروستبوونی کێشە، ڕوونکردنەوەیەک لە وتاری پاراستنی ژینگەدا دانرا.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢٥، ٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]