وتووێژ:پەیام

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Broosk: کاک برووسک ئەم بەرامبەری ئینگلیزییەی بۆ چییە؟ لێرە بەکاری چی دێت؟--Aza (لێدوان) ‏١٥:٤٠، ٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خەڵکێک هەیە بە Message دەڵێت نامە و بۆ جیاکاریی پێویست بوو. دواتر زەری چییە؟ ئەگەر واش نەبێت؟ --◂ برووسک وتووێژ‏١٥:٤٥، ٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Broosk: ئەگەر ناوەکە بۆ خۆی ئینگلیزی بێ، یا کوردی بێ بەڵام لە ڕووی ناوێکی ئینگلیزییەوە داتاشرابێ (وشەسازی کرابێ، وەک نەرمامێر کە ڕێک لە ڕووی software دروست بووە) ئەو کات ئەبێ بنووسین "(بە ئینگلیزی: فڵان)". لێرە پێویست نییە.--Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٨، ٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Broosk و Aza: ئەزقەزا ڕێک ئەمڕۆ دەمەویست لە دیوەخاندا باسی ئەمە بکەم کە کاتێک وشەیەک کوردییە مانا نادات بڵێی بە عەرەبی یان بە فارسی یان بە ئینگلیزی و ... . بۆ ئەمە ئەگەر پێویست بوو کە خەڵک بزانێ فڵان وشەی کوردی بەرامبەر بە چ وشەیەکی زمانێکی ترە (یانی ئەگەر وشەکە ھەندێک لە کوردیدا نامۆ بوو) دەبێ بڵێی لە فڵان زماندا. ئەگەر دژایەتیتان نییە وای لێ بکەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٠، ٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دژ من دژی ئەو بڕیارەم. ئێرە ئینسایکڵۆپیدیایە، پێم وایە بە ١٠ زمانی تریش ناوەکەی دایبنێین سەر ناشکێنێت چوونکە خزمەتی بابەتەکە دەکات وەک وتارێکی ئینسایکڵۆپیدیایی. من لەگەڵ ئەوەم کە کەسێک کە کوردە بەئەسڵ، نەنووسین بە عەرەبی و ئینگلیزی و فڵان وای ناوە! بەڵام بۆ وشەیەکە کە ناوە ئینگلیزیی یان عەرەبیی یان فارسییەکەی خوێنەر باشتر حاڵی دەکات لەپێناسەی وشەکە، من لەگەڵ دانانیانم. پەیام، بۆخۆم، شتێکی ڕوونکراوە نەبوو و تێ نەدەگەیشتم بزەبت چییە تا سەیری نێوانویکی ئینگلیزییەکەیم کرد. سووپاس --◂ برووسک وتووێژ‏١٦:٥٦، ٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھاوڕێم لەگەڵ کاک ئازا و دژ لەگەڵ کاک برووسک. مام برووسک گیان ئێرە ئیسایکڵۆپیدیایە نەک فەرھەنگ و وشەنامە، ئەمە دژی سیاسەتەکانی ویکییە؛ تکایە ئەم سیاسەتە بخوێنەوە: Wikipedia is not a dictionary. ئەرکی ئێمە لە ئینسایکڵۆپیدیادا ئەمە نییە بەرامبەری بیانیی وشەیەکی کوردی فێری خەڵک بکەین؛ بۆ ئەمە ویکیفەرھەنگ دانراوە و دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن.
ئەمە پێشتر لە ویکی فارسی لێدوانی لەسەر کرابوو و قەدەغە کراوە. ئێمەش ناڵێین نابێ بەکاربھێنرێ، دەڵێین بۆ وشەی کوردی ئەم کارە نەگونجاوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٣، ٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من بۆ ئەم مەبەستە داڕێژەیەکم دروست کرد و لە وتارەکەدا بە کارم ھێنا. بزانن چۆنە؟--چالاک وتووێژ ‏٢١:٣٤، ٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: بۆ کام مەبەست؟ پێویست نییە، زۆرێک لەم "بە ئینگلیزی" -گەلە ئەبێ لابرێ.--Aza (لێدوان) ‏١٥:٢٩، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کە ئەگەر وشەیەکی کوردی نامۆ بوو بنووسین لە فڵان زماندا نەک بە فڵان زمان. منیش لەگەڵ ئەوە زۆرێک لەم "بە ئینگلیزی"گەلە ناپێویستن.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٣٧، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


پەیام زیاتر بۆ پەیامی پێغەمبەران و نووسراوە ئاڕاستەکراوەکانی نووسەران لە پەرتووکەکانیان بەکاربێ باشە، نەک بۆ نامەی نێوان دوو کەس، بەڕای من ئەگەر نامەی نێوان دوو کەس بێ نامە باشترە، چونکە کەسم نەدیوە بڵێ پەیامم نارد! ھەر نامەم نارد.... بەکاردێ.
سەبارەت بە (لە ، بە) کاکی خۆم ئەگەر بتەوێ بڵێی لە زمانی ئینگلیزی ئەوە بنووسە لە، ئەگەر ویستت بڵێ ئەو وشە بە ئینگلیزی ئەوە بنووسە بە...--Ferxwaz (لێدوان) ‏١٧:٠٩، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نامە نابێتە Message. ئەوەتا لە کرمانجیشدا ھاتووە: ku:Name یان دەنا لە فارسی: fa:نامه.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٦، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Message.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٦، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر پەیام. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٠:٠٧، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]