وتووێژ:پارێزگای حەکاری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

برام ، هەکاری یان حەکاری؟؟! ، هەکاری ڕاستە. --Zhyar Afc (لێدوان) ٠٠:١٩, ٦ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

من ھەر حەکاریم بیستووە. مادیوتووێژ (١٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١١:٢٠, ٦ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

وەڵا من بە هەکاری بیستومە و لە قوتابخانەش هەروا خوێندومانە کە هەکاریە نەک حەکاری ئەمە یەکەم جارمە ببیستم بڵێن حەکاری ! --Zhyar Afc (لێدوان) ١٤:٤٤, ٦ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

من سەیری سەرچاوەیەکم کرد «کتێبی جوگرافیای کوردستان» چاپی وەزارەتی پەروەردە کە ھەر ھی باشوورە. لەو کتێبەدا ناوە ڕەسمییەکانی شوێنەکان لەگەڵ ناوە کوردییەکەیانی ھاتووە. لە بەرامبەری ھەکاری تورکی بە کوردی حەکاری نووسرابوو. من لە ھەڤالە کرمانجەکانیشم پرسی ئەوانیش وتیان لە سەرچاوەکاندا ھەر حەکاری ھاتووە: [١]. وشەکە لە عەرەبیشدا ھەر حەکاریە و ئەگەر بەڕاستی بۆمان مەعلووم بێ خودی خەڵکی ئەوێ دەڵێن ھەکاری من کێشەم نییە بیگوێزینەوە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٧:٠٨, ٦ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)