وتووێژ:مەڵەغان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە باشوور بەمەش دەڵێن داس و بە بچووکەکەش ھەر دەڵێن داس بەڵام بچووکەکە دوو ناوی ھەیە "داس و داسوولکە". گەورەکەش ھەر داسە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٠٨, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

لە موکریان بە Scythe دەقاودەق دەڵێن مەڵەغان و داسیشە Sickleە. لێرەدا ھەر دووکیان دەتوانی ببینی [١]، ئەمانە جیاوازن. نازانم لە شوێنی تر چی پێ دەڵێن، گەلۆ خەلکی بانە چی پێ دەڵێ دەبێ بپرسم چون کوردی وانیش زۆر ڕەسەنە بەڵام باشترە ئەمە لە داس جیا بکرێتەوە. مام فێرخواز ئەگەر بتوانین وتارەکانی ئەم خشتەیە بە باشی بکیەنە کوردی و بیان نووسین زۆر باش دەبێ: en:Template:Types_of_tools.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٠:٢١, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
لەبەر زمانی کوردی دەڵێم کە خەڵک بزانن ناوی کوردی ئەمانە چییە و لە ناو نەچێ، بۆ نموونە لای ئێمە بەمە دەڵێن شەنە: en:Pitchfork.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٠:٢٣, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
ڕاستە، بیانکەینە کوردی زۆر شتی چاکە من لە جێی خۆمەوە ئەوەندەی بتوانم و بزانم دەیانکەم بە کوردی، بەڵام ھەر ناوێکی ھەبێت لەھەر شوێنێ بینووسین باشە نەک تەنیا یەک ناو. لای ئێمە "تەور داس"یش ھەیە، en:Pitchfork ئەمە لای ئێمەش ھەر شەنەیە و "شەنەبا"شی پێ وتراوە چونکە گەنم بەبا دەکات.--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٣٩, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ وایە. ئەو "تەورداس"ە لای ئێمەش ھەیە نازانم بە ئینگلیزی چی پێ دەڵێن! تەورزینش ھەیە: en:Battle_axe--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٠:٥٦, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
کاک چالاک en:Battle_axe ئەمە زۆر لە جۆرە تەورێک دەچێت کە پێی دەڵێن "بیور". بەڵام نازانم ئەوە یان ئەو نییە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:١٧, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
بیور؟ لە موکریان بە فأس/Axe دەڵێن بیور، بڕوانە لە کورمانیجیشدا ھەر وایە: bivir. ئەگەر بڕوانیە فارسیی en:Battle_axe بۆت دەردەکەوێ دروستە. ئەمانە ھەندێک ئەستمن. بە نموونە لای ئێوە «تەشوێ» ھەیە؟ بە چی دەڵێن؟--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٢:٢٨, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
بیور تەورێکە لە ئاسن دروست کراوە سەرەکەی پان و کەوانەییە bivir ئەمە تەورە بەڵام بیور شتێکی ترە کلک و سەرەکەی ھەردووکی ئاسنە و دەمەکەی وەکو دەمی داسە بەڵام تیرەکەی بچووکترە و تەنیا بۆ بڕینەوەی لقی بچووک بەکاردێ داری ئەستووری پێ نابڕێت. نازانم لەوانەیە لای ئێوە شتێکی تری پێ بڵێن.
تەشوێ ئەگەر مەبەستت "تەشی" بێت بۆ ڕێسینی خوری بەکاردێت نازانم مەبەستت ئەوە بوو یان نا؟--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:٤١, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
بزانە وێنەکەیت دەست ناکەوێ، ئەمە نەڵێی [٢]؟ بۆ تەشوێ مەبەستم تەشی نەبوو مەبەستم en:Adze بوو.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٢:٤٨, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
لە گوگڵ گەڕام وێنەی بیورم نەدۆزیەوە، [٣] ئەمەش لای ئێمە (دوودەم و دووسەر و قازمەی) پێ دەڵێن. تەشوێکەش en:Adze نەمدیوە ڕاستی.--Ferxwaz (لێدوان) ١٣:١٩, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
لای ئێمە بە en:Pickaxe دەڵێن قوڵنگ. قازمە بۆ ھەڵکەندنی زەوییە و وەکوو قوڵنگە بەڵام یەک دەمی ھەیە و ئێمە «پاچ»یشی پێ دەڵێین. نازانم لای ئێوە چۆنە بەڕاستی، ئێوە قوڵنگ دەڵێن یا نە و قازمە چۆناوچۆنە؟--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٣:٤٢, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
کاکە وەڵا لێم تێک چوو وام زانی ئەوەی تر ھەر ئەوەیە en:Pickaxe پاچیشی پێ دەڵێین (پاچ و دوودەم و دووسەر و قازمە) ڕاستە بۆ ھەڵکەندنی زەوی بەکاردێت بەس قوڵنگم نەبیستووە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٣:٤٨, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
قوڵنگ لای ئێمە جۆرە باڵندەیەکە وەکو قازە (قاز و قوڵینگ و مراوی --- ھەرسێکیان تەیری ئاوی) ئەمە ھۆنراوەیەکی فۆلکلۆریشی لەسەرە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٣:٥٠, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
قوڵنگ خۆی لە وشەی قوڵی کوردییەوە ھاتووە چون زەوی قوڵ دەکا (چۆتە ناو فارسیشەوە و فارس دەڵێ کُلنگ!) بەڵام تۆ ڕاست دەکەی قوڵنگ پەلەوەریشە (en:Crane_(bird)) و بۆ نموونە لە بانە قوڵنگ بە ھەر دووکیان دەڵێن. فارسیش ھەر وا بە ھەر دووکیان دەڵێ کلنگ بەڵام ئێستا زیاتر بە پەلەوەرەکە دەڵێ دُرنا. لە ڕاستیدا لای ئێمە خەڵکی موکریان ئاوا نییە چون بە پەلەوەرەکە دەڵێین قورنگ و لای ئێمە ئەوانە جیاوازن و گرفتی زمان و شێوەزارەکانی ترمان نییە.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٤:٠٠, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
لە ھەولێریش دەڵێن (قورینگ)، کوردی ئەوەی خۆشە شێوەزاری زۆرە.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٥:١٥, ١٨ ئازار ٢٠١٣ (UTC)


en:Adze ئەمە پێی دەڵێن "تەپشوو".--Ferxwaz (لێدوان) ٠٧:١٢, ٢١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
تەشوێ و تەپشوو یەک شتن مام فێرخواز! سپاس.--چالاکWьтуwеж (١ی خاکەلێوەی ٢٧١٢) ٠٩:٠٥, ٢١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ ئاخر ئەو ڕۆژە نەمدەزانی ناوی چییە چونکە پێشتر نەمبینی بوو پرسیم وتیان تەپشوو.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٩:٣٨, ٢١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
کاری چاکت کردی پرسی. بەڵێ لە کورمانجیدا تەڤشۆ، تەڤشوو و تەفشۆ، بە ئەردەڵانی ترێشتە و بە ھەورامی ترەشتە و ترێشتە و بە کەڵھوڕی تێشە و بە فارسیش تیشه.--چالاکWьтуwеж (١ی خاکەلێوەی ٢٧١٢) ١٢:٢٧, ٢١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

ھەر لەم وشەیە (قازمە) دڕدۆنگ بووم بە ڕاست دەرچوو تورکیە: کازما (قازما).--چالاکWьтуwеж (٥ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٨:١١, ٢٦ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

بنەڕەتی ناو[دەستکاری]

@Calak:، بنەڕەتی وشەی مەڵەغان دەزانی چیە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٣٧، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەرەنتوو کە ئەرمەنییە. مەڵەغان بە جوانی ڕوون نییە. وێ دەچێ ئەویش ئەرمەنی بێ بەڵام سوور نەبووەتەوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠٤، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]