وتووێژ:مێکوتە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم وتووێژە لە پەڕەی لێدوانی کاک ژیان گوێزتوومەتەوە بۆ ئێرە:

سڵاو کاک ژیان گیان. بەرێزم سەیری وتاری ھاوڵە مریشکانەم دەکرد و ناوەکەم تاوتوێ دەکرد تووشی گرفتێکی گەورە بووم. بەڕێز Min.neel وەکی بزانم ئەم ناوەی لە ڕووی زمانی فارسی داناوە کە چی لە کوردیدا ئەمە ناوی تایبەتی خۆی ھەیە و لە ھیچ کوێ من ھاوڵە مریشکانەم نەبیستووە.
لە ناو دوو وشەنامەی پزیشکیدا دوو وشەی دڕکە و مێکوتە وەک ھاوتایەک بۆ Chickenpox ھاتبوو بەڵام لە یەکیاندا دڕکە بە مانای Rubellaش (سرخجە) ھاتبوو. لە وشەنامەیەکدا تەنیا مێکوتە ھاتبوو بەڵام دڕکە Rubella (سرخجە) مانا لێداربۆوە. لە وشەنامەیەکی تریش بۆ آبلەمرغان وشەی دڕێڵە ھاتبوو.
سەیری ھەنبانەبۆرینەم کرد دڕێلە (نەک دڕێڵە) وەک ھاومانای دڕکە ھاتبوو. ھەروەھا بە فارسی بۆ مێکوتە نووسرابوو مخملک (Scarlet fever). وشەی مێکوتە لای ئێمە باوە بەڵام بەڕاستی نازانم بە چی دەڵێن؛ بە آبلەمرغان یان بە مخملک (من زۆر بڕوام بە وەرگێڕانە فارسییەکەی ھەنبانە نییە و لێی دڵنیا نیم).
Scarlet fever لە دوو وشەی fever بە مانای تا و Scarlet بە مانای سوور پێکھاتووە و بە کوردی دەبێتە سوورەتا. لە کتێبە پزیشکییەکانیشدا بۆ Scarlet fever ھەر سوورەتا نووسرابوو کەچی لە ھەنبانەدا بەرامبەر بە سوورێژە ھاتووە.
سەیری فەرھەنگی زانستگای کوردستانم کرد ئەویش تەواو ھەڵە بوو. ئەو شتەی لەو فەرھەنگەدا وەک بەرامبەرێک بۆ آبلەمرغان نووسرابوو بۆ مرۆڤ نابێ و تەنیا بۆ مەل بە کاری دەھێنن.
من خۆم پێم وایە Chickenpox دەبێتە مێکوتە (یانی بەرامبەرە فارسیەکەی ھەنبانە ھەڵەیە) و Scarlet feverیش دەبێتە سوورەتا (یانی پێم وایە ھەنبانە بە ھەڵە چووە). بەڵام نازانم دڕکە و دڕێلە بەڕاستی چین. ئایا ھاومانان یان جیاوازن؟! ئایا ھەر دووکیان بە مانای Chickenpoxن یان بە مانای Rubella؟ یان نا دڕێلە دەبێتە Chickenpox و دڕکە Rubella؟!

--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٤، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە سەر ناوەکەی قسە هەیە، تکایە ئەو بەڕێزانەی دەزانن بڵێن کە مێکوتە، دڕێڵە چییە؟ ئەم ناوانە زۆر باون، بەڵام دیار نییە بە چی دەڵێن: تکایە تۆی فەرهەنگەکانی بۆ مەگەڕێن، ئەگەر دەکرێ لە پیرەکان بپرسن. سپاس! Aminijian (لێدوان) ‏١١:١٢، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە باشوور پێی دەڵێین مێکوتە > Kushared ‏١٤:٢٢، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
من ماوەیەک لەمە پێش کە دەستم بە فەرھەنگی مامۆستا گیوی موکریانی ڕادەگەییشت سەیری ئەم وشانەم کرد، ئاوا نووسرابوو:
  • مێکوتە: جوورە کولکێکە لە ھەموو منداڵان دێ وەکوو قوونێرێکی چکۆڵە وایە. جوورە زیپکەیەکی گەورەیە بنی سوور و سەری زەرد دەبێ.
  • دڕکە: جوورە گرمژەیە لە منداڵان دێ و سەریان وەکوو دڕووی تیژە، دڕکەمێکوتە
کاک ژیان ئەمانە ھیچ یارمەتی دەدەن بۆ ڕوونکردنەوەی شتەکە؟--چالاک وتووێژ ‏١٥:٣٤، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دڕکە و مێکوتە ـشی پێ دەڵێین. --برووسک (لێدوان) ‏١٧:٠٨، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

؛سپاس بۆ تۆ کاکە برووسک! تنۆک تنۆک زانیاری کۆ دەبێتەوە! Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:١٧، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆم دەرکەوتووە کە: لە زۆربەی دەقە کوردییەکاندا، (مێکوتە) ئاماژە دەکا بە (آبله مرغان = حماق = Chickenpox)، ئەم وشەم بێجگە لە هەنبانە بۆرینە و بە شوێنەڕایی ئەو فەرهەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان، کە بە (مخملک= scarlet fever) لێکیان دابووەوە، لە هیچ شوێنێکدا نەمدی. چون ویکی کرمانجیش (سوورەتا) ی هێنابوو و خودی scarlet fever لە سەر وشەی سوورەتا داکۆکی دەکا و زمانەکانی تریش لە وشەی تێکەڵی سوورەتا کەڵکیان وەرگرتبوو. Aminijian (لێدوان) ‏٠٨:٠٧، ١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر وەک کاک ژیان وتی لە زۆربەی سەرچاوەکاندا ئەم نەخۆشیە بە ناوی مێکوتە ھاتووە بۆیە گواستمەوە. بۆ نەخۆشیەکانی تریش پاش دروستبوونی وتارەکانیان لێدوان دەکەین. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٣٧، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێمە بە بەچکە قرپۆکمان دەوت مێکوتە. ھەژار مێکوتەسەرەی نووسیوە وەکوو بەچکە قرپۆک. بۆ مێکوتە نووسیویە نەخۆشینی زارۆکان کە زیپکەیان لێ دێ، ڕەنگە مەبەست ئاوڵە بێت، نازانم. مێکوتە وشەکەی بڕێک لە بزمەتە و زیپکە دەچێ (ئەوەی کە ئاخریان ە یە). بزمەتەیش بە جێگەی زەخم دەوترێ. بۆیە ڕەنگە مێکوتە واتای ئاوڵەش بدات. بە ھەرحاڵ بەم نەخۆشییە دەوترا ئاوڵە یا ھاوڵە. مەسەلی کوردی دەڵێت: مەیموون زۆر جوان بوو ئاوڵەشی گرت. وەکوو گل بود بە سبزە نیز آراستە شدی فارسە. موفتی پێنجوێنی ئەڵێ کەسێ خزمەتی بێگانە کات: "کەڕ و لاڵ بێ لەپاش کوێری، بە ئاوڵە و دەردی سوورێژە". دیارە چون لەگەڵ سوورێژە ھاوردوویە مەبەست نەخۆشییەکەیە نەک تەنیا بلووق و زەخم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥٧، ٦ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لای ئێمە ھەر دووک وشەی ھاوڵە و مێکوتە ھەیە و وا نییە ھاومانا بن.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٦، ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]