وتووێژ:میێلۆئید

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سپاس مامە مادی بۆ نووسینی ئەم وتارە کە لە زۆربەی ویکییەکاندا بوونی نییە. بەڵام ناوەکەی بە ئینگلیزی مایێلۆید دەخوێنرێتەوە. من لە ناو یەکێک لەو وشەنامانەدا کە پێم دابووی دیم لە بەرامبەر Myeloid Tissue نووسرابوو مۆجە شانە. Tissueی شانە گرتووە و Myeloidیش دەبێ مۆج بێ (لە جیاتی بڵێ شانەی مۆج وتوویەتی مۆجە شانە). وتم بزانم تۆ ڕات چییە؟ سپاس.--چالاکWьтуwеж (٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٩:١١, ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

وەڵا چالاک گیان بە ڕای من ناوە ئینگلیزیەکەی باشترە، چون ئەمە شتێکە کە لە ھەموو دنیادا وایە، واتە لە زۆربەی زمانەکاندا ھەر ناوە ئینگلیزیەکەی بەکار دێنن. ئێستا من لە زانکۆ دەبینم کە وەرگێڕانی ھەندێک لە ئەم وشە بیانیانە بۆ سەر زمانی فارسی بوتە ھۆی چ سەرلێشێوانێک لە نێوان خوێندکارەکاندا. چون زمانێک وەکوو فارسی نەیتوانیوە بە ڕێک و پێکی ئەم وەرگێڕانە بکات، پێشم وایە کە بەڕاستی کارێکی دژوارە، بۆ وێنە زمانی لاتین کە بنەمای زمانی زانستی ئەم سەردەمەیە لە ھەموو بوارەکاندا، زۆرتر لە ٢٠٠٠ ساڵە کە نووسراوەی زانستی پێ نووسراوە، جا بێین ئەمە لەگەڵ زمانێکی خاوندار وەک فارسی کە پڕ پێستی ١٠٠ساڵە زانستی مۆدێرنی تێ ھاتووە ھەڵسەنگێنین، بۆمان دەردەکەوێت کە چەند لاتین خووی بە زانست گرتووە. جا باش ئەوەیە بە ڕای من کە ئێمەش بە جێگەی پەلەقاژە کردن لە ڕێگای وەرگێڕانی ئەم وشانە بۆ کوردی، بێین و پەرە بدەین بە زانستەکە، ھەتا ئێمەش ئێنشاڵڵا لە بەھرەی ئەم زانستە سوود بگرین. ئەڵبەت پێشم زۆر چاکە کە ھەندێک وشەی بەناوبانگ و زۆربەکەڵک بھێنینە سەر کوردی (وەکوو: نای، مری، عضلە و ھتد کە ھەندێکیان کراوە) بەڵام، دەبێ ئەم کارە بە وشە بەناوبانگەکان دەست پێ بکەین، نە بە وشەگەلێک وەک "میێلۆئید" کە لای زۆربەی خەڵکی کورد، نەناسراوە. لەگەڵ ڕێزم بۆ وردبینیە جوانەکەت. مادیوتووێژ (٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٩:٤٢, ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی میێلۆئیدم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٥:٥٢، ١٢ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]