وتووێژ:میشێل دێ مۆنتێن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چالاک گیان ناوی وتارەکەت بۆ گۆڕی، مۆنتەین فەڕەنسییە و بە دۆ مۆنتەین دەخوێنرێتەوە نەک بە دێ. گوێ ئەمانەش بگرە.سپاس

پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٤٥، ١٨ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. ئەمە شێوازی خوێندنەوەکەی بە فەڕەنسی: [miʃɛl də mɔ̃tɛɲ] کە نابێتە دۆ مۆنتەین. لە ویکی عەرەبیش ئاوا نەنووسراوە، لە ویکی ڕووسیش:Мишель де Монтень (میشێل دێ مۆنتێن).--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٩، ١٨ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ شێوازی خوێندنەوەکەی بە فەڕەنسی ئەوەیە کە نووسیوتە. بەس ə لە فۆنۆتیکی فەڕەنسیدا زیاتر دەنگی و یان ۆ دەدا تا ێ. ئەگەر سەیری بکەی بۆ نموونە le و monsieur ی ھێناوە کە بە لو مۆسیۆ دەخوێنرێنەوە. ویکیی عەرەبیش بە ھەڵە نووسیویە. لە ویکیی ڕووسیش شێوازی نووسینەکەی وەھایە وەک چۆن لە کرمانجیدا ئەگەر بنووسرێ بە de دەنووسرێ. ئەو شێوازە خوێندنانەی کە دامناوە ھی کەسانێکی فەڕەنسی زمانن و وتنەکەیان لە دۆ نزیکترە تا لە دێ . سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:١٣، ١٨ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پیرەھەڵۆێ خۆشەویست من دژایەتی ناکەم تەنیا چەند خاڵە دەبێ باسی بکەم. یەکەم بۆ IPA تەواو بە ھەڵە چووی. IPA خۆ وەکوو ئەلفوبێ نییە بڵێی لەم زمانەدا ئاوایە و لەوەی تر ئاوا. بۆ نموونە پیتی c لە ئەلفوبێکاندا جیاواز دەخوێنرێتەوە لە ئینگلیزیدا بە ک و س، لە ئیتالیدا بە چ و لە تورکیدا بە ج و ... . بەڵام بۆ نموونە لە IPAدا c تاقە یەک شێوازی خوێندنەوەی بۆ دانراوە کە لە تەواوی زمانەکاندا ھەر ئەوەیە. IPA بەپێی زمان ناگۆڕدرێ و شتێکی نەگۆڕە.

کە دەنووسی /r/ ئەمە شێوازی خوێندنەوەی «ڕ»یە و لە ھەر زمانێکیدا ئەمەت دی یانی ھەر وەک «ڕ»ی کوردی دەخوێنرێتەوە. جا بۆ /ə/ش ھەروەتر.

مەسەلەی گوێگرتن شتێکە و IPA شتێکی تر. ڕەنگە شێوازی خوێندنەوەی من لەگەڵ IPA فەرق بکا چون IPA شێوازی ڕەسمی خوێندنەوەی وشەیە نەک شێوازی زارەکی. ھەروەھا ھەر لەم ویکییەدا زۆر جار بووە من وتوومە فڵان شت ئاوا دێتە بەر گوێم و یەکێکی تر شتێکی تری وتووە.

جا ئەمە شتێکی گرنگە. بۆ من فەرق ناکا کامیان بێ، ئەوی بۆ من گرنگە ئەوەیە ھەموو لایەک لەسەری کۆدەنگ بن، بەتایبەت برایانی باشوور. من پێم باش نییە لێدوانەکە یەک لایەنە بێ. لەگەڵ رێزم.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٩، ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ چالاک گیان ئەمانەی کە نووسیت ڕاستە. ھەروەھا کە نووسیت ڕەنگە مەسەلەی گوێگرتن شتێک بێ و IPA شتێکی تر، تۆ ئیشارەت بە مەبەستەکەی منیش کردوە. بۆ نموونە ئایا دەنگی /k/ لە فارسی و کوردیدا یەک دەنگە؟ نە! ھەرچەند لە فۆنۆتیکدا بە یەک پیتیش نیشان دەدرێن. ئینجا من لە تەواوی سەرچاوە فارسییەکاندا بۆ deی فەڕەنسی دۆ م بینیوە و ئەمەش دەزانی کە فارسەکان موستەعمەرەی زمانیی فەڕەنسییەکان بوون. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:١٥، ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر یەک دەنگ نەبێ IPAەکەی جیاواز دەبێ؛ زۆر سانا. ئەگەر وەکوو یەک نیشان بدرێ دڵنیا بە وەکوو یەک دەخوێنرێتەوە. جا من کارم بە ڕۆژھەڵات و فارسی نییە. دەبێ بزانین لە باشووریش چۆناوچۆنە؛ یەک تەرەفە بچی بۆ قازی ڕازیش دەگەڕێیەوە! دەنا بۆ من ھیچ فەرق ناکا. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٨، ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشووری چی؟ سەیرێکی میدیاکانی باشوور بکە. ماوەیەک لەمەو پێش میدیایەکی کوردیی بەناوبانگ پلەبەندیی زانکۆکانی دنیای ڕاگەیاندبوو. ھیچیانم نەناسیەوە. بۆ ئێم ئای تی نووسیبووی مایت. لە جێی پرینستۆن، پرینکەتۆن. لە جێی یەیڵ، یالێ و ئیتر باقیەکەیم بیر نایەت. بەس لەگەڵتم کە بە بیری جەمعی بچینە پێش. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٠٢، ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من دەزانم بە داخەوە شێوازەی خوێندنەوەی برایانی باشووری ھەڵەی زۆر تێدایە بەڵام پێم خۆش نییە ببێتە دڵێشە و دوایی ئێمە بە تاکڕەوەی تاوانبار بکەن؛ پێم وایە مەبەستم بۆت ڕوون بێ دەنا من دژایەتیم نییە. سپاست دەکەم پیرەھەڵۆی خۆشەویست بۆ خەمخۆریت. بژیت و بەردەوام بی.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:١٤، ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]