وتووێژ:مژ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕێزان ناوی ئەم وتارە دەگوازمەوە بۆ مژ. دروستە تەم و مژ ھەر دووکیان باون بەڵام تەم بێجگە لە مانای Fog بە مانای تۆزوخۆڵیش دێت بۆیە مژ باشترە چون تەنیا یەک مانای ھەیە. لە زازاکیش مژ دەوترێ بۆیە زیاتر باوە و باشترە بڵێین مژ.--چالاکWьтуwеж (٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٦:١٠, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

کاک چالاک هەمووی دروستە مامۆستای ئینگلیزی ئێمە پێوەی لکاندووە دەڵێ مانای تەم و مژ دێت!!! ، وە لەفەرهەنگی دیکیتۆی کورد ئایتیگرووپ هەمووی بە دروست داناوە http://dictio.kurditgroup.org/dictio/fog وە گەر گواستتەوە بۆ تەم ئەوا ڕەوانەکەرێکیش بۆ تەم ساز بکە >>> kushared (لێدوان) ‌

دوو وشەمان ھەیە یەکیان تەم و ئەوی تر مژ. ھەر دووکیان بەرامبەر بە fog و mist ھاتگن. ئەگەر لای ئێوە کەمتر دەڵێن مژ با ئەم وتارە تەم بێ و مژ ڕادەگرین بۆ mist.-چالاک وتووێژ ‏١٤:٥٤، ٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]