وتووێژ:قوز

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یەک شتمان دەبێ لە بەر چاو بێ، بڕێ ناو ھەن سووکن(مستھجن)، ئەم ناوانە لە زمانی ئەدەب و زانست و قسەی ڕەسمی خەڵک بەکار نایەن، مەگەر نەخوازە لە قسەی سووکدا. ئەم وشەیەش بە دڵنیاییەوە لە ھیچ کوێی کوردستاندا بە شێوەیەکی ئاسایی و ڕەسمی بەکار نایێت. ئەم وشانە ھاوتای (کوز)ن و بەڕاحەتی لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستاندا کەڵکە لێ وەردەگیرێ، تکایە ئەم لاپەڕە بگۆزنەوە بۆ یەکێک لەم ناوانە:

  • زێ
    • بۆچ
      • خەپشە
        • شەرم
          • کۆش
            • ھەند
              • ھێلین

و...Aminijian (لێدوان) ٢١:١٨, ١٠ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

منیش ئەم قسەم پێ قەبووڵە، وەختێ خەریک بووم ئەم وتارەم درووس ئەکرد، ناوێکی باشترم نەبوو بۆیە وا ناوم نەنا، ئەینا حەتمەن وایە کە ئەم ناوە ناوێکی دروس نییە، خاس ئەوەیە ناوێکی ماقووڵ ھەڵبژێرین و کوز و قوزی بۆ ڕەوانە کەین. مادیوتووێژ (٢١ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ٢٠:٠٧, ١١ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

منیش لەگەڵ ئەو شتەم و زێ زۆر ڕێک و پێک تره --دیاکۆ ماد ‏١٣:٥١، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زێ مانای زۆرە بەتایبەت بەمانای ڕووباری گەورە و دەریا (وەک دەڵێن زێی گەورە و بچووک). ئەم باسە لە وتووێژ:کێریشدا کراوە. لە زمانی فارسیشدا بەینێکە ھەر لەسەری وتووێژ دەکەن و بە ئەنجامێکی باش نەگەییشتوون. من ھەمووم خوێندۆتەوە و قسەی ھەر دووک لام پێ ڕاستە؛ ئێوەش بیخوێننەوە: fa:بحث:آلت تناسلی نر. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٠٣، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاستە کاکه زێ بە مانای ڕووباریش دێ، بەڵام من لە زۆرێک لە کتابەکانی زانستی باشوور دا دیتوومه هەر ئەوەیان بۆ نووسیوە، بۆیەوش ئەو پێشنیارەم کرد ، سپاس--دیاکۆ ماد ‏٠٧:٠٧، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ @Aminijian:م. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:١٢، ٤ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش دەڵێم بگوازرێتەوە سەر زێ. لە کەوانەدا دەنووسین ئەندامی لاشە (یا لەش یا جەستە، تاد.)، بەمشێوەیە: زێ (ئەندامی لاشە) --◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٥٠، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کتێبەکانی باشوور بگەڕێن، چاک زمانی کوردییان تێکداوە. زۆرینەی خەڵک چ دەڵێ با ئەوە بێت. سەرچیا‏١١:٤٠، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێکەڵبوونی ناوی دوو وتاری vulva و vagina[دەستکاری]

بەڕای من، هەڵەیەک ڕووی داوە..
ڕوونکرندەوەی دوو وتاری لێکجوودا کە ناوەکانیان تێکەڵ کراون
vagina= زێ(ئەندامی زاوزێی مێ), ڕێڕەوەکەیە.
Vulva= دامێن یان دامێنی ئافرەت کە ڕووی دەرەوەیە، بڕواننە ئێرە
بۆیە بەڕای من، ناوی تەواوی ئەم وتارە ئەوەی دووەمە و چونکە لە داهاتوودا کە وتاری یەکەمیشمان درووستکرد نابێت دوو ناوی وەک یەکیان هەبێت، یان بە دەربڕینێکی لاواز بنووسین بەشی دەرەوە بۆ وتارێک و بەشی ناوەوە بۆ وتارێکی تر، تکایە فەرهەنگی کوردی کە ئەم وشانەی هەیە با ئەوەنە داماوی نەکەین و وشەیەکی بازاری ئاوا بەکار بهێنین کە ببێتە هۆی درووستکردنی کێشەی زیادتر. ڕێز و سڵاو. Daniel abdullah (لێدوان) ‏١٢:٠٢، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوی وتار[دەستکاری]

پێشنیاری وشەی (دامێن) یان (دامێنی ئافرەت) ئەکەم بۆ ئەم وتارە.
ڕوونکردنەوە:
سڵاو، لەگەڵ ئەوەی پێشتریش ئەم باسە باسکراوە، بەڵام وەک زیادکراوێک، پێویستە بزانین، وشەی قوز هیچ زانستی نییە و بەرامبەرە بە وشەی Pussy ئینگلیزی، کەستان بینیوە بچێتە لای پزیشک بڵێت دکتۆر ئازارێک لە قوزمدا هەیە؟ بێگوومان نەخێر، کەواتە ئەم وشەیە هیچ زانستی نییە و خەڵکیش بەکاری نابەن (لەبیرمان بێت ویکی زانستنامەیە نەک urban dictionary!)و نابێت بە بەهانەی ئەوەی خەڵک لەوە تێ ئەگات و نازانم چی وشەی وا دابنرێت، لە هیچ ویکیەکی دیکەدا ئەو وشە بازاریانەم نەبینیوە، عەرەبی و ئینگلیزیش، یا هیچ نەبێ با ئەم وتارە ڕەوانەکەر بێت بۆ ئەو ناوە نوێیەی بۆی دا ئەنێین،
سەبارەت بە پەرتووکی زانست، ڕاستە پێویستە ئێمە ئەو وشانە بەکاربێنین کە لەسەرچاوە زانستیەکاندا بەکار ئەبرێت، تاوەکو خوێنەر لەکاتی پێویستی، بێت و زیادتر بزانێت، کە ئامانجی ویکیپیدیاش هەر ئەوەیە زانستنامە بێت (نەک وتارێک لەژێر ناوێکدا بنووسرێت کە خەڵک ڕاکێشێت بۆ خوێندنەوە وەک ماڵپەڕە بازرگانییەکان، ئەوەی پێویستی پێی بێت دەیدۆزێتەوە، هەڵبەت ئێمەش هاوکارییان دەکەین)، مناڵ لە پۆلی ٩(لاپەرە ٦٣) ئەیخوێنێت، دێتە ویکی هەتا زانیاری زیاتری لەسەر بزانێت، وا جوانە هەر بەو ناوە زانستیە بێت کە لەو سەرچاوانەش وا ناونراون،
لە هەندێک جێگە وشەی گوڵنگ، کێلک، کالان، کێلان بەکاربراوە (لاپەرە٥٩٧)، بەڵام من وەک خۆم هیچیانم پێ پەسەند نییە.
لە کۆتاییدا سەیری ئەم دوو پێناسەیە بکەن و خۆتان بڕیار بدەن کام ناوە شیاوە بۆ ئەم وتارە! vulva.، pussy، ئەوە واتای pussy'ە کە ئێمە بە هەڵە بۆ vulva'مان داناوە.

ڕێز و سڵاو، بەڕێزان، @سەرچیا:، @Aram:@Min.neel:
Daniel abdullah (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش ئەم ناوەی ئێستام پێ باش نییە. لای ئێمە ئافرەتان کاتی چوون بۆ دوکتور ئەڵێن "ناو گیانم دێشێت". جا نازانم ڕای ئێوە چییە بۆ "ناوگیان". Min.neel (لێدوان) ‏١٨:٣٦، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ناڵێم دژی وشەکەم و پێم وانییە بەکارھێنانی وشەکە ھەڵەیەکی زەق بێت. لە کتێبەکان زۆرتر دەنووسن «زێ»، دەکرێت ئەوە لەبەچاو بگیرێت یان «زێی ژن». ئەگەر ئەم وشەیەشتان یەکلایی کردەوە، باشترە بۆ وشە پەیوەندیدارەکانی دیکەش وتووێژ بکرێت تا دواتر گرفت نەھێتەپێش. سەرچیا‏١٧:٣٥، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو هاوڕێیان، @سەرچیا:، @Min.neel:
من ئەوەم نەبیستووە بڵێت "ناوگیانم ئێشیت"، سەبارەت بە "زێ"، ئەوە مانای (vagina)ە نەک (vulva)کە ئەم وتارە بەرامبەر (vulva)ە
ئەمانە پێشنیاری منن:
vagina= زێ(ئەندامی زاوزێی مێ), ڕێڕەوەکەیە.
Vulva= دامێن یان دامێنی ئافرەت کە ڕووی دەرەوەیە(ئەم وتارەی ئێستا)، بڕواننە ئێرە Daniel abdullah (لێدوان) ‏١٨:٥١، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئەم وشانەی کە پێشنیارتان کردووەم پێ باشە. Min.neel (لێدوان) ‏١٩:٢٥، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس بۆ پێشنیارەکەتان بەڕێز @Daniel abdullah:، بەڵام نازانم تا وشەی ژن ھەبێت ھۆی بەکارھێنانی ئافرەت چییە، ئەمە پێشدا وتووێژیان لەسەر کردووە و لەسەر ژن ساغ بوونەوە. دیسان سپاس و ھیوادارم بەردەوام بی. AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٣٦، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستان خۆش بێت برادەران، کاک @Ahrir: ڕاستیەکەی وشەی ئافرەت و ژنەکە زۆر لێی ورد نەبوومەوە، ئەوەی زیاتر تەکیزم لەسەری بوو ناوی وتارەکە بوو، ئەوەیان خۆتان کامیانتان پێ شیاوە(ژن) ئەتوانن ئەوە بەکار بهێنن. ڕێز و سڵاو Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢٠:٠٤، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس بەڕێز @Daniel abdullah: بەڵێ وایە، کۆمەڵگا لەسەر ژن ساغ بوونەوە، بۆ گۆڕینی ناوەکەش ماف بە ئێوەیە، چۆن ئەم وشەی ئێستا شتێکی ناجوانە و تەنانەت بۆ شتی نازانستی بەکاردێت، بۆیە منیش وشەی «دامێن یان دامێنی ژن»ـم پێ باشە. زۆر سپاس بۆ بەڕێزتان و سەرجەم بەکارھێنەران. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٢٨، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وشەی قوز[دەستکاری]

سڵاو لە هەموو لایەک ، پێم خۆشبوو ئەوە بخەمەڕوو ، کە وشەی قوز هیچ کێشەیەکی تێدا نیە و پێویست بە شەرم ناکات لە وتی ، ئەمیش وەک هەموو ئەندامەکانی تر ناوی خۆی هەیە و بەر بڵاوترین ناوە بۆ ئەم ئەندامە ، بێگومان ئەگەر وشە هاوشێوەکانی بەکار بهێنین زۆر کەس لێی تێناگا بۆیە من وەک خوێنەرێک و پزیشکێک مرسیارم لەسەر کردووە ئەم وشەیە زۆر گونجاوە و پێویست بە شەرم ناکا .


لەگەڵ ڕێزم دا


هەر تەندروست باش بن Shex Shakar (لێدوان) ‏١٦:٥٣، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]