وتووێژ:قامیشلۆ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆ زانیاریت ئەم شارە ناوی قامیشلۆیە نەک قامشلۆ--Ferxwaz (لێدوان) ٠١:١٢, ٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

شارەکە کوردی کرمانجن و لە کرمانجیشدا نووسراوە قامشلۆ؛ دەنا خۆ ڕاستە ئێمە دەڵێین قامیش کە ھەڵبەت ئەویش تورکییە.--چالاکWьтуwеж (١٧ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٨:٥٠, ٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
من بیرم دێت وابزانم ساڵی ٢٠٠٥ یان ٢٠٠٤ بوو خۆنیشاندان کرا لە قامیشلۆ ئەو کات ھەر ناوی ئەو شارە لای ئێمە نامۆ بوو ھەندێک دەیانوت قامیشلۆ ھەندێکی تر دەیانوت قامیشلی منیش ھاوڕێیەکم ھەبوو خەڵکی ئەوێ بوو لێم پرسی کامیان ڕاستە وتی قامیشلۆ ڕاستە و قامیشلی عەرەبییە نەی وت قامشلۆ وتی قامیشلۆ. دواییش شتێکی تر ھەیە ئەویش ئەوەیە زۆر شار ھەیە لای ئێمە لە کۆنەوە ناوەکەی گۆراوە وەکو دێرسیم ئێمە پێی دەڵێین دەرسیم یان دەڕسیم. ھەروەھا مێردین ماردینە وەکو ناوی مێینەش بەکاردێت. ھەروەھا شنگال گۆڕاوە بۆ ژەنگاڵ، شەنگاڵ، شەنگال. ئیستانبوڵ بۆتە ئەستەمبۆڵ. ھەروەھا ئەنقەرە لە کۆندا بانشە و وانقەڕای پێ وتراوە بەڵام ئێستا بۆتەوە ئەنقەرە. زۆر نمونەی تر...--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:١١, ٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ھەڵبەت قامشلۆ و قامیشلۆ جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە؛ دەی ئێمە دەڵێین قامیش با قامیشلۆ بێ زۆر جیاواز نییە بەڵام بۆ ناوەکانی تری شارەکان ئێمە دەبێ چاومان لە کرمانجان بێ بزانین ناوی شارکانیان چۆن دەڵێن و دروستەکەشی ھەر ئەمەیە و زۆر دژایەتیم ھەیە لەگەڵ بەکارھێنانی ناوە تورکییەکان ھەر چی بێ جنابیشت باسی کوردی کردنی وشەکانت دەکرد. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٧ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢١:٠٧, ٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)