وتووێژ:قالۆنچە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
برایان، فەرهەنگی ئازادی، وەک ئێرە، Beetle ـی ناوناوە قالۆنچە و Cockroach ـی ناوناوە سیسرک.

بەڵام بەڕاستی ئێمە بە https://en.wikipedia.org/wiki/Cockroach دەڵێین قالۆنچە. ئەمە قالۆنچە نییە لای ئێمە. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:٣٠، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە دەست خۆش ئێستا زانیم. لای ئێمە ڕیک بەمە دەڵێن قالۆنچە، یانی ھەموو کەس ئەمە دەزانێ. کاک برووسک لای ئێوە بەو وێنەیە دەڵێن چی؟ ھەروەھا وشەی بەرسوورکە کە پێشتر ئاماژەم پێکردبوو ڕێک بەمە دەڵێن. لە ھەندێک مەڵبەند ئەم وشەیە ناڵێن و جیاوازای ناخەنە ناو ئەم دووانە بەڵام لای ئێمە جیاوازن. بەڵام سیسرک قەت لای ئێمە بە Cockroach نەوتراوە. سیسرک دەنگی ھەیە کە چی Cockroach بێدەنگە؛ ئەمانە زۆر جیاوازن. بزانە لە فەرھەنگی ئازادیدا بە Cricket دەڵێن چی؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٥٤، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە برووسک ڕاست دەکا، ئێمەش بەم دەعبا و مێرووانەی نێو حەمام ناڵەین قالۆنچە، جاروبار دەڵەین (سیسرکەچەپەڵە) یان بەداخەوە (سووسک) کە فارسییە، بەڵام لە باری مێرووناسییەوە ئەمانە هەرچیان ناو بێ، هەر لە تۆرەمەی قالۆنچەن نە سیسرک. سیسرک وەک کوللە بازدەبا، بە لێکخشاندنی باڵەکانی دەنگ دروست دەکا، زۆرتر لە دەشت و کێوە، بەڵام لە ماڵیش دەبینرێت.
من وشەی بەرسوورکەم نەبیستبوو، بەڵام ئەگەر کاکە چالاک لێی دڵنیا بێ، زۆرم پێ جوان و باشە کە وەک هاوتا بۆ Cockroach هەڵیبژێرین. سپاس.— ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
من چەندە لە وشەی مێروولە و ھەنگ و زەردەواڵە دڵنیام و دەزانم بە چی دەڵێن، ئەوەندەش لە بەرسوورکە دڵنیام. یانی نەک ھەر من، ئەم وشانە (قالۆنچە و سریلە و بەرسوورکە) لای ئێمە زۆر باون و ھەموو دەزانن چییە. پێشتریش وتبووم لە مەڵبەندەکانی تر وەکوو ھی ئێمە جیاوازی ناخەنە ناو ئەمانەوە بەڵام لای ئێمە ئەمانە ھەموو جیاوازن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٠٤، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: خەیاڵم ڕەحەت بوو، دەستت خۆش، ماڵت ئاوەدان! Aminijian (لێدوان) ‏١٢:١٨، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]