وتووێژ:فۆنۆلۆجی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک ژیان «واج» وشەیەکە کە لە زمانی فارسیدا وەک بەرامبەرێک بۆ فۆنیم دانراوە. ئەم وشەیە کوردی نییە یانی چەندە فۆنیم کوردیە ئەوەندەش واج کوردیە. فایدەی چیە وشەی لاتینی بسڕییەوە و فارسی لە جێی دانێی؟! خۆ لاتینیەکە باشترە، چاک نییە نێونەتەوەییە.
ئەگەر لەبەر نزیکی فارسی و کوردی لەگەڵ یەک دەتەوێ فارسی بەکاربھێنی قەیدێ ناکا بەڵام دەبێ ئاگاداری جیاوازایی زمان فارسی و کوردیش بی. بۆ ئەمەش دەبێ ھەندێک زمانەوانی بزانی.
وشەی «واج» کە لە فارسیدا بە کاری دەھێنن ھەر وەک دەزانی لە زمانی فارسیدا ھیچ مانایەکی نییە. وشەیەکی نوێیە و تەنیا وەک بەرامبەرێک بۆ فۆنیم دانراوە. خۆیان ئەم وشەیەیان لە زمانە ئێرانییەکانی ترەوە وەرگرتووە و وشەکە فارسی نییە!
لە شێوەزارەکانی کوردیشدا ئەم وشەیە ھەیە و باوە. لە ھەورامیدا دەڵێن واچ (بۆ نموونە دەڵێن «خراب مەواچوو» یانی خراپ دەڵێم). ھەر لە سۆرانی ئەردەڵانیدا ئەمە ھەیە و دەڵێن وێژ (بۆ نموونە دەڵێن «خراو ئێژم (ئەوێژم)»). لە کوردیی باکوریدا دەڵێن بێژ (دەڵێن «پیس دبێژم») و لە زازاکیدا دەڵێن ڤاج یان ڤاژ (دەڵێن «ئەز کۆ ڤاژا» یان «ئەز کۆ ڤاجۆ» یانی پێت دەڵێمەوە.)
جنابیشت ئەگەر بتەوێ فارسیەکە بەکاربھێنی دەبێ یەکێک لەوانەی سەرەوە ھەڵبژێری (واچ، وێژ، ڤاج، ڤاژ یان بێژ) دەنا خودی واج ڕاستەوخۆ فارسیە. ئەگەر بڕیارە وا بکەین بە بڕوای من «واچ»ی ھەورامی زۆر تەواو و گونجاوە.
ھەڵبەت ئەمانە تەنیا بۆ زانیاری جنابت بوو چون من پێم وایە داتاشینی وشە کار و ئەرکی ئێمە نییە و لەم وتووێژانە تەنیا مەبەستم ڕوونکردنەوەیەکە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٢، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کامران ڕەحیمی -ش کە لێکۆڵەری زمانی کوردییە و وا بزانم خەڵکی ئیلامە کە کتێبەکەیدا (بنەماکانی وشەسازی و وشەڕۆنان لە زمانی کوردیدا) "واچ" -ی بەکار ھێناوە نە "واج". --Aza (لێدوان) ‏١٨:١٤، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
واج، واژ، واچ، وات، وێژ و.. بنوشەی پاڵەییان هەیە و شکاندندەوەی بە قازانجی زمانی فارسی، کارێکی دروست نییە.دروستە زمانی فارسی بە بۆچوون و شێوازی خۆی کەڵکی لەم وشە و وشەکانی تر وەرگرتووە، بەڵام لاوی کورد دەبێ لە خزمایەتی نزیکی فارسی و کوردی ئاگادار بێ و لە ئەزموونی هەزارساڵەی ئەم زمانە بۆ پێشکەوتنی زمانەکەی خۆی کەڵک وەربگرێ. لە ڕاستیدا زمانی کوردی میراتبەری ڕاستەکی پاڵەییە و ئێستا ئامۆزا و برازا بەشی زۆرتریان بردووە.

بەهەرحاڵ، زۆربەی وشە نوێکانی زمانی فارسی لەسەر ئەم بنەمایە داتاشراون و پتر مۆرکی کوردییان پێوەیە تا تەنانەت خودی فارسییەکە. بۆ وێنە بڕوانن بۆ (گانە)، (واژه) ، (چین)و...
قسەکانی هەر دوو جەنابیشتان ڕاستە و دەکرێ جارێ پەڕەکە بە ناوی فۆنۆڵۆجی و فۆنیم دابنرێ و وشەکانی (واج، واچ ، واژ، وات و.. ) و (واجناسی و ...) وەک بەرانبەریان یادبکرێ. ئەوە من وای لێدەکەم. سپاسAminijian (لێدوان) ‏٢٢:٠٤، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز چالاکی خۆشەویست، (لق و پۆکان)نت کردووە بە (لقوپۆپەکان) کە ئەمە هەڵەیە و هەڵمگەڕاندەوە سەر دەقە دروستەکەی. سپاسAminijian (لێدوان) ‏١٣:٥٧، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ژیانی خۆشەویست کێ دەڵێ لق و پۆپ ھەڵەیە؟ لە مەڵبەندی ئێمەدا زۆریش باوە؛ سەیری ئەمەش بکە:
ڕەنگە لای ئێوە ئاوا باو بێ کە زۆریش گرنگ نییە کامەیان بێ. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٩، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر مەبەست لە پۆپ، گەڵا و چەترە گەڵای سەر لقەکان بێ، دروستە. دەنا لق و پۆ وەک دوو وشەی ڕەدیفی هاومانا بە (پۆ) وە دروستە نەک پۆ... بەهەرحاڵ وشەکان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر دەگۆڕن، بەڵام وا بزانم (پۆ) باوترە. سەیرێکی هەنبانەش بکە... .Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٥٧، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگناسی[دەستکاری]

دەنگناسی وشەیەکی باشتر نییە بۆ ئەمە؟ چونکە ھەم فۆن (دەنگ) و ھەم ـلۆجی (ـناسی، ـزانی) لە کوردیدا بەرامبەری مناسبیان ھەیە.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٦:٣٠، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگناسی شتێکی ترە: دەنگناسی (زمانەوانی).--چالاک وتووێژ ‏١٧:١١، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]